Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
2 5 1 /
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
• دەبێت ئەم کارپێکردنانە بخرێنە ناو هەموو هەڵسەنگاندنێکی خشتەبۆدانراوی ڕێک وپێک کە لەلایەن پڕۆژەکەوە ئەنجام دەدرێت. • دوای هەر هەڵسەنگاندنێکی خشتەبۆدانراو دەبێت پێداچونەوە و نوێکردنەوە بۆ ئەم کارپێکردنانە بکرێت لەسەر بنەمای ئەوەی بە ئەزمون فێربوونی بۆکراوە.
پاشکۆی (ا) وتە هەڵبژێردراوەکان لەسەر ڕۆڵی کاری گەشەپێدان لەناو بریکاری مژدەبردندا
گۆڕانی کۆمەڵایەتی مەسیحی جیاوازە لە گەشەپیدان و فریاکەوتنی عەلمانی لەوەدا کە ئەو خزمەت دەکات لە پەیوەندییەکی یەکگرتووی هاوژینی لەگەڵ خزمەتەکانی تری کڵێسا، لەناویاندا مزگێنیدان و .)١٧٢ ،١٩٨٩ چاندنی کڵێسا (ئێلیستۆن ئەزمونی خۆم لەگەڵ دەیان خزمەت لەناو هەژاران فێریکردم کە پڕۆژە ئابوریەکان ، کاتێک بەکار دەهێنران بچنە ناو کۆمەڵگاکانەوە، کارئاسانی ناکەن بۆ چاندنی کڵێسا یا گەشەی کڵێسا . . . دوو ئامانجەکە – فریاکەوتن و چاندنی کڵێسا – جیاوازن. هەردووکیان مەسیحین، هەروەها هەندێ جار پەیوەندی باشیان لەگەل یەک هەیە. بەڵام زۆربەی جار پاڵپشتی یەکتری ناکەن بەهیچ شێوەیەک. . . ئەوە وا دەردەکەوێت لەو شوێنەی کارکەران دەچنە ناو کۆمەڵگایەکەوە بە ئەولەویەتی جاڕدان، کرداری زۆری بەزەیی و کرداری دادپەروەری و نیشانەی هێز ڕوودەدات. لەمانەوە کڵێسا دادەمەزرێت. بەڵام کاتێک کارکەران دەچنە ناوەوە بە ئەولەویەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێویستی ئابوری، ڕەنگە ئەوان لەڕووی ئابوریەوە زۆر بەباشی یارمەتی خەڵکەکە بدەن، بەڵام بەدەگمەن وەک کڵێسا دادەمەزرێن. کاتێک هەیە بۆ هەردووکیان، هەروەها بانگکردنی ژیان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەردووکیان، بەڵام )٦٤ – ١٦٣ ،١٩٩٢ پێویستە ئەوانە جیابکرێنەوە (گریگ لە قۆناغی پێگەی باشدا ئەگەر بشێت لەو دامەزراوانە دوربکەوە (پرۆگرامەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵگا ئەوانەی پەیوەندیان نیە بە چاندنی کڵێسا، قوتابخانە، کلینیک، هتد)؛ ئەوانە دواتر دێن. لە هۆندوراس ئێمە گەشەماندا بە کاری گەشەپێدانی کۆمەڵگا بەڵام لەدەرەوەی کڵێساکان گەشەیکرد، نەک بە پێچەوانەوە. ئێمە فێرکردنی گوێ ڕایەڵیمان کرد بۆ ڕاسپاردە مەزنەکەی خۆشویستنی هاوسێکەمان بەڕێگەیەکی دیاریکراو. پرۆگرامێکی هەژاری دەتوانێت یارمەتی چاندنی کڵێسا بدات ئەگەر هەردووکیان بە ڕۆحی پیرۆز یەکبگرن. بەڵام ئەو کڵێسایانەی پشت دەبەستن بە دامەزراوە خێرخواییەکان بەنزیکی هەمیشە کۆنترۆڵ دەکرێن بە مژدەبەرانی بێگانە و بەدەگمەن وەچەدەخەنەوە .)٨٠ – ، دی ١٩٩٢ (پاتەرسۆن
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online