Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 5 2

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

زۆرجار قەشە و کڵێسا خۆجێیەکان سەرقاڵ بوون بەو خزمەتانەی کە دۆلاری خۆرئاوایی ڕادەکێشێت (وەک کاری هەتیو) لەکاتێکدا زیاتر بایەخ و مزگێنی بنەڕەتی قەشەیی زیاتر فەرامۆش دەکەن. تەنانەت کاری گەشەپێدان ئەگەر بە دانایی بەڕێوەنەبرێت دەتوانێت ڕێگە لە گەشەی کڵێسا بگرێت .)٢٨٩ ،١٩٩٣ (ئۆت مەترسییەکی زۆر هەقیقی هەیە لە دامەزراندنی کەسانی مزگێنیدەری – مەژدەبەر بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای تواناو پسپۆڕیەکەیان. « دڵبەستەیی تایبەتی تۆ هەرچییەک بێت ئێمە دەتوانین لە ئەرکەکەماندا بەکاری بهێنین» – ئەمە شێوازێکی ڕۆتینە بۆ دامەزراندن. لە ئەنجامدا، زۆربەی کارکەران نائومێد دەبن کاتێک توانا تایبەتییەکەیان بە تەواوی بەکارناهێنرێت ؛ ئەوان کاردانەوەیان دەبێت کاتێک بە سادەیی « شتەکەی خۆیان ئەنجام دەدەن» و تەنیا بەشێوەی ناڕاستەو خۆ دەبێتە هۆی ئەرکی چاندنی کڵێسا گەشەکردووەکان. لەئاکامدا، ئەوانەی ناودەبرێن بە خزمەتە لاوەکییەکان یا پاڵپشتکەرەکان بەزۆری دەبن بە سەرەکی و لەڕاستیدا لە ئەرکە ناوەندییەکە کاریگەرتر دەبن! .)١١٢ ،١٩٨٠ (هێسڵگرەیڤ بەداخەوە کە زۆرجار خزمەت و شایەتی مەسیحی لەوەدەچێت ببێت بە گرنگی پێشبڕکێکردن لە مزگێنی مەسیحیدا کاتێک لەڕاستیدا هەردووکیان ئینجیلین و تەواوکەرن. . . . یەک هۆکار بۆ ئەم گرژییە ئەوەیە دەزگا خزمەتگوزارییەکان وەک نەخۆشخانەکان و دامەزراوەکانی فێرکردن بەزۆری ڕێگەدەگرن لە دارایی و وزە و بەو هۆیە مزگێنی دان و شایەتی بەو ئاراستەیە دەڕۆن کە ڕێگەیان .)٣٢٨ لاپەڕە ١٩٨٠ لێدەگیرێت گەشەبکەن (هێسڵگرەیڤ لەبەر ئەوەی ئێمە باوەڕمان بە یەکبوونی کتێبی پیرۆز هەیە پێویستە ئێمە ئەوە بڵێین کە ‹ (ئەرکە مەزنەکە) ڕاسپاردەیەکی جیاکراوە نییە، (بەڵام) هەڵقوڵانێکی سروشتی کارەکتەری خودایە. . . مەبەستی مەژدەبردن و خاڵی سەرەکی خودا. . . ‹ بەم شێوەیە نابێت ئێمە (ڕاسپاردە مەزنەکە) و (ئەرکە مەزنەکە) وەرگرین گوایا ئەوانە بەشیوەی دوولایی تایبەت دراون. دەبێت ئێمە (ڕاسپاردە مەزنەکە) بۆ خۆشویستنی کەسانی تر و (ئەرکە مەزنەکە) بۆ وتاردان پێکەوە وەرگرین کە لە ئەرکی عیسای مەسیحدا یەکبگرن، چونکە ئەوە هەمان یەزدانە، ئەوەی هەمان قوتابی و شوێنکەوتوانی خۆی ڕاسپارد و ئەرکی پێدان. لەبەر ئەوە، وەک دی گانگی دەڵێت ‹ بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەریانە ،١٩٨٥ ئینجیل بگەیەندرێت پێویستە ئێمە گوێ ڕایەڵی ڕاسپاردە مەزنەکە و ئەرکە مەزنەکە بین› (چۆ .)٢٢٩

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online