Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 2 9 4
پا شا یە تی خو د ا
چاوبخشێنە بە ڕێبەری ڕاوێژکار بۆ تێگەیشتن لە مەبەستەکانی وانە و کۆکردنەوەی بیرۆکەکان بۆ ئەگەری چالاکیەکانی (پەیوەندی). (دوو بۆ سێ پەیوەندی دابیندەکرێت کە تۆ دەتوانیت بەکاریان بهێنیت، یاخود ئازاد بە بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکانی خۆت، ئەگەر ئەوە زیاتر گونجاو بێت.) پاشان، بەشێکی (پەیوەندی) دروستبکە ئەوەی خوێندکاران دەناسێنێت بە ناوەڕۆکی وانەکە و ئارەزوویان ڕادەکێشێت. وەک ڕێسایەک، شێوازەکانی (پەیوەندی) دەکەونە ناو سێ پۆلی گشتییەوە. سەرنجدەرانی بایەخ بایەخی خوێندکار ڕادەکێشن و بە بابەتی وانەکەیان دەناسێنن. دەتوانرێت سەرنجدەرانی بایەخ لەلایەن خۆیان بەکاربهێنرێن لەگەڵ فێرخوازانی هاندراو یا پێکەو ببەسترێن لەگەڵ یەکێک لە شێوازەکانی تر کە لەخوارەوە وەسفکراون. نمونەکان: • گوتنی گۆرانییەکی دەستپێکەر ئەوەی پەیوەندی بە بیرۆکە سەرەکییەکەوە هەیە. • نیشاندانی کاریکاتێرێک یا گوتنی نوکتەیەک کە پەیوەندی هەیە بە پرسێکەوە کە لەلایەن وانەکەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. • داواکردن لە خوێندکارەکان لە دیوی چەپی ژوورەکە بوەستن ئەگەر باوەڕیان وابێت ئەوە ئاسانترە خەڵکی فێربکرێن چۆن ڕزگاریان دەبێت بەهۆی (ئینجیلەکانەوە) هەروەها لە دیوی ڕاست بوەستن ئەگەر باوەڕیان وابێت ئەوە ئاسانترە خەڵک فێربکەن لەلایەن (نامەکانی نێردراوانەوە) شێوازەکانی چیرۆک گێڕانەوە داوا لە مامۆستاکە دەکات چیرۆکێک بگێڕێتەوە کە گرنگی ناوەڕۆکی وانەکە ڕووندەکاتەوە یا داوا لە خوێندکارەکان دەکات باسی ئەزمونی (چیرۆکی) خۆیان بکەن دەربارەی ئەو بابەتەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. نمونەکان: • لە وانەیەکدا سەبارەت بە ڕۆڵی قەشە، ڕەنگە ڕاوێژکارێک چیرۆکی بەڕێوەبردنی پرسەیەک بگێڕێتەوە هەروەها باسی ئەو پرسیار و ئاڵەنگاریانە بکات کە بەشێک بوون لە ئەزموونەکە. • لە وانەیەکدا دەربارەی مزگێنیدان ڕەنگە ڕاوێژکارەکە داوا لە خوێندکارەکان بکات وەسفی ئەزمونێک بکەن کە هەیانبووە دەربارەی هاوبەشیکردنی ئینجیل. چالاکییەکانی دروستکردنی گرفت پرسیاری بەرەنگار بەرزدەکەنەوە بۆ خوێندکاران بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە و بیانبەن بەرەو ناوەڕۆکی وانەکە وەک سەرچاوەیەک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، یا دەتوانن داوا لە خوێندکارەکان بکەن ئەو پرسیارە وەڵامنەدراوانە بکەن بە لیستێک کە هەیانبووە دەربارەی بابەتێک کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. نمونەکان: • پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەی ووردی حاڵەتەکان لە حەڵەتەکانی خزمەتدا ئەوانەی بانگی بڕیاری ڕابەرایەتی دەکەن و داواکردن لە خوێندکاران گفتوگۆی ئەوە بکەن باشترین وەڵام چی دەبێت.
ئامادەکردنی بەشی پەیوەندی
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online