Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

2 9 5 /

پا شا یە تی خو د ا

• ئەو گرفتانەی دروست دەکرێن وەک ئەو پرسیارانەی وەک « کاتی وتاردان لە پرسەیەکدا، ئایا ئەوە گرنگترە بۆ خزمەتکارێک ڕاستگۆ بێت یا بەبەزەیی بێت؟ بۆچی؟ بێ گرنگیدان بەوەی چ شێوازێک هەڵدەبژێردێت کلیلی بەشێکی سەرکەوتوویی (پەیوەندی) بریتییە لە گواستنەوە لە (پەیوەندی)ییەوە بۆ (ناوەڕۆک)ی وانەکە. کاتێک پلان بۆ بەشی (پەیوەندی)یەکە دادەنێن دەبێت ڕاوێژکاران وتەیەکی گواستنەوە بنوسن کە پردێک دروست دەکات لە (پەیوەندی) یەوە بۆ ناوەڕۆکی وانە. بۆ نمونە، ئەگەر ناوەڕۆکی وانەکە لەسەر ئەو ڕاستییە بێت کە ڕۆحی پیرۆز کەسێکی خوداوەندییە کە ئەندامێکی تەواوی خودایە ڕەنگە چالاکی (پەیوەندی)یەکە ئەوە بێت داوا لە خوێندکارەکان بکرێت بەخێرایی هێمایەک بکێشن کە بەباشترین شێوە نوێنەرایەتی ڕۆحی پیرۆز دەکات بۆ ئەوان. پاش ئەوەی داوایان لێ دەکرێت هاوبەشی وێنەکانیان بکەن و گفتوگۆی ئەوە بکەن بۆچی ئەو کارەیان کرد کە ئەنجامیان داوە، ڕەنگە ڕاوێژکارەکە وتەیەکی گواستنەوە بڵێ لەگەڵ ئەم دێڕانەی خوارەوە: لەبەر ئەوەی ڕۆحی پیرۆز بەزۆری بە هێماکان وێنا دەکرێت وەک ئاگر یا ڕۆن لە ( نوسراوی پیرۆز)دا نەک وەک وێنەی مرۆڤ وەک باوک یا کوڕ ، هەندی جار ئەوە گرانە یارمەتی خەڵک بدرێت ئەوە تێبگەن کە ڕۆح کەسایەتی تەواوە لەناو خودا دا ئەوەی بیردەکاتەوە، کرداردەکات و قسەدەکات بەشێوەیەکی کەسی وەک خودای باوک یا عیسای مەسیح. لەم وانەیەدا، ئێمە دەمانەوێت بنەمایەکی تایبەت بەنوسراوی پیرۆز دابمەزرێنین بۆ تێگەیشتن لەوەی کە ڕۆح لەوە زیاترە تەنیا هێمایەک بێت بۆ « هێزی خودا» هەروەها دەمانەوێت بیر لەو ڕێگایانە بکەینەوە کە دەمانەوێت ئەمە ئاسان بکەین بۆ خەڵکی ناو کۆمەڵی نوێژکەرانمان. ئەمە وتەیەکی یارمەتیدەری گواستنەوەیە چونکە ئەوە خوێندکاران ئاراستە دەکات بۆ ئەو شتەی کە چاوەڕێی دەکەن لە ناوەڕۆکی وانەکە هەروەها ئامادەیان دەکات بۆ هەندێ شت کە ڕەنگە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت لە بەشی (پێکەوە بەستن) کە دواتر دێت. هەرچەندە لەوانەیە تۆ وتەی گواستنەوەکەت بگونجێنیت لەسەر بنەمای وەڵامەکانی خوێنەدکاران لەماوەی بەشی (پەیوەندی)، ئەوە گرنگە لەماوەی کاتی پلان داناندا بیربکەیتەوە دەربارەی ئەو شتەی دەگوترێت. سێ پرسیاری بەسود بۆ هەڵسەنگاندنی بەشی (پەیوەندی)یەکە کە تۆ دروستت کردووە بریتین لە: • ئایا ئەوە داهێنەرە یا ئارەزوو بەخشە؟ • ئایا ئەوە پێویستییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەم گروپە دیاریکراوە ڕەچاو دەکات؟ • ئایا ئەوە سەرنجدەخاتە سەر خەڵک بەرەو ناوەڕۆکی وانە و ئارەزوویان لەناویدا دەچوڵێنێ؟

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online