Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 9 6

پا شا یە تی خو د ا

دووبارە، چاوبخشێنە بە ڕێبەری ڕاوێژکار بۆ تێگەیشتن لە مەبەستەکانی وانە و کۆکردنەوەی بیرۆکەکان بۆ ئەگەری چالاکییەکانی پێکەوە بەستن. پاشان، بەشێکی (پێکەوە بەستن) دروست بکە کە یارمەتی خوێندکاران دەدات کۆمەڵەی نوێ پێکبهێنن لەنێوان ڕاستی و ژیانیاندا (لێکەوتەکان) هەروەها گفتوگۆ لەسەر گۆڕانی دیاریکراو بکەن لەباوەڕەکەیاندا، بۆچونەکەیاندا، یا کردارەکەیاندا کە دەبێتڕووبداتوەکئەنجامێک(کارپێکردنەکان). کاتێک تۆ پلان دادەنێیت کەمێک وریابە لە دروستکردنی بەشی (پێکەوە بەستن) زۆر بەدیاریکراوی. بەگشتی دەبێت ئەم بەشی وانەیە بێتە لای خوێندکاران وەک داوەتکردنێک بۆ دۆزینەوە، نەک وەک بەرهەمێکی تەواوبوو کە هەموو ئەنجامە دیاریکراوەکانی پێشوەخت دیاریکرابێت. لە دڵی هەموو بەشێکی (پێکەوە بەستن)ی باشدا پرسیارێک (یا زنجیرەیەک پرسیار) هەیە کە لە خوێندکارەکان دەپرسێت چۆن زانینی ڕاستییەکە بیرکردنەوە و بۆچوون و ڕەفتاریان دەگۆڕێت. ( ئێمە هەندێ پرسیاری (پێکەوە بەستن)مان داناوە بۆ ئەوەی « هانی گەشەی» خوێندکارەکانت بدەین، بۆ ئەوەی بیرکردنەوەیان بجوڵێنین، هەروەها یارمەتییان بدەین پرسیاری خۆیان دروستبکەن کە لە ئەزموونی ژیانی خۆیانەوە سەرهەڵدەدات.) لەبەر ئەوەی ئەمە ڕاهێنانێکی خوداناسی و خزمەتە ئەو گۆڕانکاریانەی کە ئێمە زۆر پەیوەندیمان پێیانەوە هەیە بەستراونەتەوە بەو ڕێگایەی کە تیایدا خوێندکاران ڕاهێنانی بە کەسانی تر دەکەن و ڕابەرایەتییان دەکەن لە دۆخی خزمەتەکەیاندا. هەوڵبدە و سەرنج بخە سەر یارمەتیدانی خوێندکاران دەربارەی ئەم ڕووبەرەی کارپێکردنە بیربکەنەوە لە ناو ئەو پرسیارانەی تۆ گەشەیان پێدەدەیت. بەشی پێکەوە بەستن دەتوانێت ژمارەیەک ڕێکخستنی جیاواز بەکاربهێنێت. خوێندکاران دەتوانن گفتوگۆبکەن لەسەر لێکەوتەکان و کارپێکردنەکان پێکەوە لە گروپێکی گەورە کە ڕاوێژکار ڕابەرایەتی دەکات یا لە گروپی بچوک لەگەڵ خوێندکارانی تردا (یا گفتوگۆی کراوە یا پەیڕەوکردنی کۆمەڵێک نوسراوی پێشوەختی پرسیار). هەروەها لێکۆڵینەوەی ووردی حاڵەتەکان بەزۆری دەستپێکەری گفتوگۆی باشن. بێ گرنگیدان بە شێوازەکە ، لەم بەشەدا هەردوو ڕاوێژکار و گروپی فێرخوازەکە لەخۆیدا دەبێت وەک سەرچاوەی دانایی ببینرێن. لەبەرئەوەی خوێندکارەکانی تۆ خۆیان لە ئێستاوە ڕابەرانی مەسیحین، زۆربەی جار سامانێک لە ئەزمون و زانین هەیە کە دەتوانرێ لە خوێندکارەکان خۆیانەوە وەرگیرێن. دەبێت هانی خوێندکارەکان بدرێت لەیەکترییەوە هەروەها لە ڕاوێژکارەکەوە فێربن. دەبێت هەندێ بنەما ڕێبەری ئەو گفتوگۆی (پێکەوە بەستن) نانە بکات کە تۆ ڕابەرایەتیان دەکەیت: • یەکەم، ئامانجی سەرەکی لەم بەشەدا بریتییە لە هێنانی ئەو پرسیارانە بۆ سەر ڕوو کە خوێندکارەکان هەیانە. بەواتایەکی تر، ئەو پرسیارانەی بەسەر خوێندکارەکاندا ڕوودەدات لەماوەی وانەکەدا ئەولەویەتی هەیە بەسەر هەر پرسیارێک کە ڕاوێژکارەکە پێشوەخت

ئامادەکردنی بەشی پێکەوە بەستن

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online