Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
2 9 7 /
پا شا یە تی خو د ا
ئامادەی دەکات – هەرچەندە ئەو پرسیارانەی لەلایەن ڕاوێژکارێکی بەئەزمونەوە بەرزدەکرێتەوە دەبێت بە ئامرازێکی بەسوودی فێربوون. ئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەمە گریمانەی ئەوەیە ئەو پرسیارەی لەلایەن خوێندکارێکەوە بەرزدەکرێتەوە زۆربەی جار پرسیارێکی نەکراوە کە لەناو تەواوی گروپەکەدا هەیە. • دووەم، هەوڵ و سەرنجی گفتوگۆکە بخەسەر شتی کۆنکریت و دیاریکراو نەک بەتەواوی تایبەت بێت بە خودا ناسی یا گریمانەیی. ئەم بەشەی وانەیە مەبەستی سەرنج خستنەسەر ئەو حاڵەتە هەقیقەتەیە کە خوێندکارە دیاریکراوەکان لە پۆلەکەتدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. • سێیەم، مەترسە لە هاوبەشیکردنی ئەو داناییەی کە بەدەستت هێناوە لەڕێگای ئەزموونی خزمەتەکەی خۆتەوە. تۆ سەرچاوەیەکی سەرەکیت بۆ خوێندکاران هەروەها دەبێت ئەوان چاوەڕێی ئەوە بکەن تۆ ئەو وانانە ئەنجام بدەیت کە فێریان بوویت و خستووتە بەردەستیان. بەڵام، هەمیشە ئەوە بخە هۆش و بیرت کە ڕەنگە گۆڕانی کەلتوور و دۆخ و کەسایەتی واتای ئەوە بێت ئەو شتەی بۆ تۆ کاریکردووە ڕەنگە بۆ هەموو کەسێک کارنەکات. پێشنیار بکە، بەڵام دایەلۆگ لەگەڵ خوێندکاران بکە دەربارەی ئەوەی ئایا ئەزموونی تۆ لە دۆخی ئەواندا کاردەکات، ئەگەر کارناکات، چ گونجاندنێک دەتوانرێت ئەنجامبدرێت وای لێ بکات کاربکات. سێ پرسیاری بەسوود بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو بەشی پێکەوە بەستنەی کە تۆ دروستت کردووە بریتین لە: • ئایا من پێشوەخت چاوەڕێی ئەوەدەکەم ڕووبەری گشتی لێکەوتەکان و کارپێکردنەکان چی بن بۆ ئەو فێرکردنەی کە لە وانەکەدا دەوترێت؟ • ئایا ڕێگایەکم دروست کردووە پرسیاری خوێندکار بهێنمە سەر ڕوو و ئەولەویەتیان بدەمێ؟ • ئایا ئەمە یارمەتی خوێندکار دەدات پۆلەکە جێبهێڵێت کاتێک دەزانێت چی بکات بەو ڕاستییەی کە فێری بووە؟ لەکۆتاییدا، لەبەرئەوەی (پڕۆژەی خزمەت) بریتییە لە پڕۆژەیەکی کارپێکردنی پێکهاتکراو بۆ تەواوی کۆرسەکە، ئەوە سوودی دەبێت بۆ تەرخانکردنی بەشێکی بەشی (پێکەوە بەستن) بۆ ئەوەی داوا لە خوێندکاران بکەیت گفتوگۆی ئەو شتە بکەن کە دەتوانن هەڵیبژێرن بۆ پڕۆژەکەیان هەروەها بۆ هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوون و/یا ئاگادارکردنەوەی پۆلەکە دوای تەواوکردنی ئەرکەکە.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online