Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
3 1 1 /
پا شا یە تی خو د ا
پاشایەتی خودا دەستبەکاردەبێت
تێبینییەکانی ڕاوێژکار 2
ئامانجی ئەم یەکەی پاشایەتی خودا دەستبەکاردەبێت. ،٢ بەخێربێیت بۆ ڕێبەری ڕاوێژکار بۆ وانەی پاشایەتی خودایە بۆ دابینکردنی پێکهاتێکی تایبەت بەکتێبی پیرۆزە بۆ خوێندکارەکانت بۆ ئەوەی تێبگەن خودا چی دەکات لە مێژووی مرۆڤ، هەروەها ئامادەیان بکات ببن بە شایەتی بەتوانای مەسیح و پاشایەتییەکەی. ئەم دووەم وانەیە داڕێژراوە بۆ ئەوەی نیشانی خوێندکارەکان بدەن چۆن پاشایەتی خودا دزەدەکاتە ناو جیهان لەدوای کاتی (کەوتن)ەکە ؛ خودا لە بەدیهێنراوەکانی خۆی دوورنەکەوتۆتەو، بەڵام پەیمانی بەستووە گەلێک بۆ خۆی بهێنێت کە بۆ هەتاهەتایە دەبن بە هی خۆی، لەڕێگەی کاری ڕزگاری کوڕەکەیەوە کە عیسای مەسیحە. بەهۆی پەیڕەکردنی ئەقڵییەت و ڕەفتاری جەنگاوەرێکەوە خودا پەیمانی بەست لەگەڵ ئیبراهیم بۆ بەرەکەتدارکردنی هەموو خێزانەکانی زەوی. خودا پەیمانەکەی لەڕێگای باوکانەوە کە گەلی خۆی ئیسرائیل بوون، نوێکردەوە لەڕێگەی هۆزی یەهودا و خێزانی داود. لەکۆتاییدا لەهاتنی کات بەتەواوی عیسای ناسیرە دەرکەوت کە ئامادەبوونی ئەو وێنای هەستکردن بە پاشایەتیەکەیە لەسەر زەوی. لەڕێگەی مردنەکەی و ناشتنەکەی و زیندووبونەوەکەی و بەرزبوونەوەکەی بۆ ئاسمان فەرمانڕەوایی خودا بە هێزەوە هاتووە. لەکاتێکدا کامڵ کردنی پاشایەتییەکە هێشتا لە ئایندەیە، لە کاتی دووەم هاتنی مەسیحە، پاشایەتی خودا لە کەسایەتی عیسادا هاتووە. ئەم خودا ناسییە بەرزە وێنای ئەو فێرکردنە دەکات کە ئامانج دەخاتە سەر وانەی دوو، پاشایەتی خودا دەستبەکاردەبێت. تکایە دووبارە تێبینی بکە کە لە مەبەستەکاندا ئەم ڕاستیانە بەڕوونی ڕادەگەیەندرێن. وەک لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەرپرسیارێتی تۆ وەک ڕاوێژکار جەختکردنە لەسەر ئەم چەمکانە لەسەرانسەری وانەکەدا، بەتایبەتی لەماوەی گفتوگۆکان و کاردانەوەکان لەگەڵ خوێندکارەکاندا. هەتا زیاتر تیشک بخیەتە سەر مەبەستەکان لەسەرانسەری ماوەی کلاسەکەدا ئەوا هەلەکان باشتر دەبن کە ئەوان لە گرنگی ئەم مەبەستانە تێدەگەن. بیرۆکەی سەرەکی وانەکەی ئەمڕۆ دەستبەکاربوونی پاشایەتی خودایە، نەک بەگوێرەی تاکە ڕووداوێک، بەڵکو بە واتای بینینێکی ئاشکراکەر ، بە ئامادەبوونی عیسای مەسیح کە وێنای لوتکەی ڕاگەیاندنی پاشایەتییەکە دەکات. بە واتایەکی هەقیقی خودا دەستی بەڕاگەیاندنی فەرمانڕەوایی خۆی یەکەم باسکردنی هەواڵە خۆشەکە لە پەیدابوون proto-evangelism کرد بگەڕێنرێتەوە بۆ زەوی بە . لە ڕاگەیاندنەکەدا کە سەری مارەکە پاندەکرێتەوە لەلایەن نەوەی ئافرەتەکەوە خودا بڕیاری ١٥ :٣ خۆی ڕاگەیاند بۆ هێنانەوەی باری کۆنترۆڵکراو و جوانی بۆ زەوی، کە ڕێگریکرابوو لەرێگەی یاخی بوون و بێ گوێی کردنی ئادەمیزاد و میرە مەزنەکە کە شەیتانە. ئەم ڕاگەیاندنە بێدەنگ و بە متمانەی پاشایەتیەی خودا کە « نزیکە» پێشنیاری ئەوەدەکات بە ئامادەبوونی عیسا لە جیهان پاشایەتییەکە هاتووە.
1 ٣٩ پەڕە پێشەکی وانە
2 ٣٩ پەڕە پەرستن
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online