Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 3 1 2
پا شا یە تی خو د ا
پەیوەندییەکانی ئەم وانەیە هەموو مامەڵەدەکەن لەگەڵ ناساندنی سەرتا و/یا دەستپێکی بڕیاری خودا بۆ گەڕاندنەوەی پاشایەتی خودا بۆ زەوی. بیرۆکەی سەرەتا شتی سەرەکییە نەک تەنیا بۆ پێشکەشکردنی وانەکە بەڵکو هەروەها گرنگ دەبێت بۆ کارپێکردنی ڕاستییەکان لەم وانەیەدا. بۆ نمونە، کاتێک دەزانین دەستپێشخەری خودا کە دەکەوێتە دڵی هەموو کاری ڕزگاریەکەیەوە بۆ هەڵوێستی سوپاسکردنی خودامان گرنگە هەروەها بۆ ئەو متمانەیەی کە باوەڕمان پێی هەیە کە کاری پاشایەتییەکە لە ڕاستیدا لەناو کاری خودی خودایە. خودا کارکەرەکەیە و ئێمە هاوکارین لەگەڵیدا لەناو دروێنەکەیدا، چونکە .)٩ :٣ ئێمە کارکەری هاوڕێی خوداین. تۆ کێڵگەی خودایت، بینای خودایت ( یەکەم کۆرنسۆس خودا ئەکتەری سەرەکییە لە درامای ڕزگاریدا، هەروەها ڕۆڵی ئێمە بۆ بەشداریکردنە لەگەڵ خودا وەک هاوکار لەناو ڕەزە مێوەکەیدا. دڵی ئەم پەیوەندییە جەختکردنە لەسەر پرسەکانی خوێندکاران، بەدڵنیاییەوە، بەڵام بۆ ئەنجامدانی کاری وەها پاش ڕەچاوکردنی ئەم ڕاستییە ناوەندییە دێت. سەرنجی ئەم یەکەم وانەیە بریتییە لە کارکردنی خودا لە مێژوودا وەک خودایەکی ئازاد و سەروەر لە پێناو گەردوونە دروستکراوەکەی خۆی. خودا بەهۆی خۆشەویستییەکەی و پابەندبوونەکەی بە گەردونەکەیەوە خۆی پابەندکردووە کاربکات بۆ گەڕاندنەوەی فەرمانڕەوایی خۆی لەناو زەویدا. ئەم بڕیارە کە بە خۆشەویستییەکەی و نیعمەتەکەی بەهێزتر بووە هێز و پاڵنەر و وزەی سەرەکییە لەناو درامای پاشایەتییەکە. بەواتایەکی تر، سەرەڕای بەشداربوونی کارەکتەر و نەتەوە سەرەکییەکان لەناو مێژووی ڕزگاری خودا دڵی کڕینەوە لە دڵی خودا دەڕژێت و لە بڕیاری ئەو دەڕژێت بۆ هێنانی پاشماوەی ئەو خەڵکە بۆ خۆی کە بۆ هەتاهەتایە دەژین لە جیهانێکی دووبارە دروستکراو کە تیایدا شکۆ و ستایشی ئەو ناوەندی دەبێت. بۆ تێگەیشتنی کەرتی یەکی ڤیدیۆکە هەبوونی ئەم چەمکە گرنگە وەک زەمینەیەک بۆ هەموو ئەو پرس و بابەتانەی لەخۆ دەگیرێن. ئەم زەمینەیە گرنگە بۆ بەرزنرخاندنی تەواوی پەرجووی ڕزگارییەکە، واتا، خودایەکی سەروەر و ئازاد، ئەوەی پشتگوێخراوە و ڕەتکراوەتەوە، سەرەڕای بێ گوێی کردنی یەکەم ژن و مێردی ئادەمیزاد، بڕیاریداوە ئەوان بگەڕێنێتەوە بۆ ژێر فەرمانڕەوایی خۆی لەپێناو شکۆی خۆی. پرسی قورس سەرهەڵدەدات لە گفتوگۆکەی سەبارەت ئازادی خودا و یاخیبوونی شەیتان و ئادەم و حەوا. ئەوە گرنگە لەسەرانسەری ئەم وانەیەدا جەخت لەوە بکرێتەوە کە خودای پەروەردگار سەروەری خۆی بەدەست هێناوەتەوە بەسەر هەموو شتێکدا لە گەردوون، بەسەر هەموو شتێک کە خۆی دروستی کردووە، هەرچەندە پاشایەتییەکەی ئەو لەلایەن بەدیهێنراوەکانیەوە بەرەنگاریکرا. خودا هەرگیز وازینەهێنا یا ڕادەست نەبوو بە هیچ هێزێک یا زۆر لە کۆنترۆڵی ڕەهای خۆی لە ڕووداوەکان بکات. تەنانەت سەرەڕای بەرهەڵستی ڕاستەوخۆ بەرامبەر ویستی ئەو، هیچ شتێک ناتوانێت ڕووبدات بەبێ قایل بوونی ئەو، تەنانەت ئەگەر ئەو خۆی هۆکاری سەرەکی نەبێت. بەشێوەیەکی سەرسوڕهێن ئەم تێگەیشتنە سەختە، هەروەها ئەمە بۆ ئیبلیس ڕاستە، کە کاردەکات لەژێر ئەو سنوورانەی خودا دایناوە هەروەها بە مۆڵەتی خودا بوونیان هەیە. بەدکاری و یاخیبوون ؛ یەکەم کۆرنسۆس ١ ناتوانن بڕۆنە ئەو دیو ئەو سنوورەی کە خودا بڕیاردەدات دیاریبکات (ئەیوب
3 41 پەڕە پەیوەندی
4 42 پەڕە ١ کورتەی کەرتی
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online