Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
6 1 /
پا شا یە تی خو د ا
³ زیندووبونەوەی عیسا ڕوویدا: نیشانەی کوڕێتی خوداوەندی ئەو، هێنانەدی پەیمانی داود، دووپاتکردنەوەی ئەوە کە خودا لە گوناهەکانی ئێمە خۆشبووە، هەروەها هێمای یەکەم بەرەوبوومی هەموو ئەوانەیە کە ڕۆژێک دووبارە هەڵدەستنەوە بۆ ژیانی هەتاهەتایی لەڕێگای باوەڕ هێنان بەوەوە ³ بەرزبونەوەی عیسا بۆ ئاسمان بۆ دەستە ڕاستی باوک نیشانەیەکی دیاری سەرکرادایەتی و دەسەڵاتی عیسایە، وەک (سەری کڵێسا) و سوپای خودا ، وەک گەورەی کاری دروێنەی مژدەبردن، هەروەها وەک گەورەی داگیرکردنی هەمووان ئەوەی زوو دێت و پاشایەتییەکە کامڵ دەکات. ئێستا کاتی تۆیە لەگەڵ خوێندکارە هاوڕێکانت گفتوگۆی پرسیارەکانت بکەیت دەربارەی دەستبەکاربوون و بەدیهێنانی پاشایەتی خودا لەمڕۆدا. ئاماژەکانی عیسا بۆ دەرخستنی پاشایەتییەکە بێ ژمارەن و گرنگن، هەروەها بێگومان تۆ پرسیارت دەبێت سەبارەت بە گرنگی کارەکەی ئەو لە ژیان و خزمەتی تۆدا. چ پرسیارێکی دیاریکراو تۆ هەتە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بابەتەی تۆ کەمێک پێش ئێستا خوێندت؟ ڕەنگە هەندێ لە پرسیارەکانی خوارەروە یارمەتی تۆ بدات پرسیاری زیاتر دیاریکراو و گرنگی خۆت پێکبهێنیت. * ئایا ئێمە دەتوانین ئەو کاتە بەوردی دیاریبکەین کاتێک (باوک) بڕیاریداوە ڕووداوەکانی یاخیبوونی شەیتان و سەرپێچیکردی ئادەم و حەوا هەڵگەڕێنێتەوە و بیڕوخێنێت؟ * ئەگەر (پاشایەتییەکە) لەئێستاوە ئامادەبوونی هەبێت تاڕادەیەک ئەمڕۆ، بۆچی جیهان هێشتا بە سەرسوڕهێنی نادادپەروەر و ستەملێکراوە؟ زیاتر بەدیاریکراوی، بۆچی هەژارەکان هێشتا مامەڵەی خراپیان لەگەڵ دەکرێت و پشتگوێ دەخرێن ئەگەر (ساڵی یۆبێل) لەئێستاوە هاتبێتە جێی سەرنج؟ * ئایا بەڵێنە دیاریکراوەکان دەربارەی پاشایەتی بەدەنی و ڕاستەقینەکە دەهێنرێتە دی یاخود ئایا دەبێت بەڕێگای ڕۆحی تێگەیشتنی بۆبکرێت؟ * بۆچی ئەوە دەردەکەوێت گوایا ئیبلیس هێشتا زۆر دەسەڵاتدار و بەهێزە ئەگەر عیسا ئەوی بە یەکلاکەرەوانە بەزاندبێت لە گۆلگۆسا لەسەر خاچەکە؟ چۆن ئێمە وەک باوەڕدار دەتوانین ئەم دەسەڵاتە گەورەیە زەوتبکەین ، هەروەها چۆن ئەنجامی بدەین؟ * ئەمڕۆ شارەکە چ ڕۆڵێک دەبینێت لەبواری (پاشایەتی خودا) ئەگەر پاشایەتیەکە لەئێستاوە بە چەند شکڵێک ئامادەبوونی هەبێت واتای ئەمە بۆ ئێمە چییە لە خزمەتی شاریدا؟ * تا چ ڕادەیەک ئێمە دەتوانین داوا لەخودا بکەین هەمان ئەو کارانە لەناو ئێمە بکات و لە ڕێگەی ئێمەوە بیکات کە ئەو لەناو عیسادا کردی ئەگەر دەسەڵاتی پاشایەتییەکە لەناوماندا ئەمڕۆ ئامادەبوونی هەبێت؟
ئاماژەکان و کارپێکردنی خوێندکار
2
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online