Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 6 2

پا شا یە تی خو د ا

بۆچی مەسیحی و کڵێسای زۆر کەم ئەزمونی دەسەڵاتی تەقینەوە و هێزی فەرمانڕەوای خودا دەبینن ئەگەر عیسا بە هەندێ واتای ڕاستەقینە بووبێت بە دەستپێکی پاشایەتی خودا؟ مەسیحییەکان زۆر ناکۆن سەبارەت بە پێشبینی و ڕێبازی کاتی کۆتایی. چۆن ئەم فێرکردنی (پاشایەتییە) یارمەتی بڕیاردان دەدات لەسەر تێگەیشتن لە فێرکردنی کتێبی پیرۆز لەسەر کاتەکانی کۆتایی یا ئەوە قورستر دەکات بۆ تێگەیشتن لە فێرکردنی کتێبی پیرۆز لەسەر کاتەکانی کۆتایی.

لێکۆڵینەوەی حاڵەت

دۆزینەوەیەکی سەرکەوتوانە برایەکی دڵسۆزی مەسیحی، پاش ئەوەی بیستی کە (پاشایەتی خودا) لەئێستاوە ئامادەبوونی هەیە، ئەوەی وەرگرت کە واتای ئەوەیە هەموو بەرەکەت و هێزی پاشایەتییەکە بۆ ئێمە بەردەستە ئەمڕۆ. ئەو دەستبەجێ دەستی بە فێرکردن کرد لە پۆلی قوتابخانەی یەکشەمانی خۆی کە عیسا بووە بە دەستپێکی پاشایەتییەکە، هەروەها لەبەرئەوە ئیتر ئێمە پێویستمان بەوە نییە ئەزمونی تێژەرنین و تێوەگلانی ئیبلیس ببینین. بەدیاریکراوی ئەو دەستی بەوەکرد هەرزەکارەکان فێربکات ئیتر ئەوان پێویستیان بە وە نییە نەخۆشکەون، یا بێ پارە بن، یا بێ گوناهە بن، یا لەڕووی هەستوسۆزەوە ورەیان ساردبێتەوە. لەئەنجامی فێرکردنەکەی دووبەرەکی سەریهەڵدا لەناو هەرزەکارەکان و دایک و باوکیان. هەندێکیان لایەنگری برا مەسیحییەکە بوون ، لەکاتێکدا ئەوانی تر ئەوەیان دووپاتکردەوە « لە جیهاندا ئێمە تەنگانەمان دەبێت.» هەردوو لا چوون بۆ لای کتێبی پیرۆز و جەختیان لەو نوسراوەپیرۆزانە کردەوە کە پاڵپشتی مەبەستەکانی ئەوان دەکات بەدوای یەکدا؛ کە ئێمە سەرکەوتنمان هەیە لە ناو مەسیحدا یا، زۆران دەگرن و دەجەنگن لەم جیهانەدا لەگەڵ جەستە، ئیبلیس، هەروەها ئەم سیستەمە بەدکارەی فریدانە. هەرودوو لا بە کەمێک ڕووشان و شڵەژاویەوە داوات لێدەکەن بێیت و واتای «لەئێستاوە» لە «لەئێستاوە» پاشایەتییە/ «هێشتا نەبووە بە» پاشایەتی بۆ ئەوان ڕوونبکەیتەوە. چۆن تۆ یارمەتی ئەم هاوڕێیەتی زۆرانگرتنە دەدەیت بێتە تێگەیشتنی واتا ڕاستییەکەی « لەئێستاوە» و « هێشتا نەبووە» سەبارەت بە (پاشایەتی خودا)؟ هەموو شتێک بۆ دواتر لە هاوبەشی کردنی فێرکردنی ئەم وانەیە لەگەڵ هەندێ هاوڕێی کڵێسا، خوێندکارێکی دەرچووی میوان پەیمانگایەکی ناسراو دەستبەوەدەکات بڵێت چؤن ئەم بۆچوونە لەئاین لاداوانە. لەبەرئەوەی بەتوندی ئەو بۆچونەی هەیە کە هەموو هێز و ژیانی پاشایەتیەکە دواخراوە بۆ زەمەنێکی داهاتوو، خوێندکارە دەرچووەکە دەستبەوە دەکات چؤن ئیسرائیل پاشایەتییەکی پێشکەش کرا بەڵام ڕەتیکردەوە، کاتێک ئەو مەسیحەیان کوشت کە داوەتی کردن. ئەو دەڵێت لەبەر ئەوەی پێشکەشکردنی پاشایەتییەکەی عیسیان ڕەتکردەوە ئێستا ئێمە لە زەمەنی کڵێساین کە دێتە نێوان کاتی پێشکەشکردنی پاشایەتییەکەی عیسا و کاتی (هاتنی دووەم)، کاتێک ئیسرائیل لەکۆتاییدا پێشکەشکردنی پاشایەتییەکەی خودا قبوڵ

1

2

١٤  ٣١٨ پەڕە

2

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online