Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 8 6
پا شا یە تی خو د ا
3 . لەبەرئەوەی (پاشایەتییەکە) ئامادەبوونی هەیە، ئاوەهاش هێزی زیندووبوونەوەی مەسیح ئامادەبوونی هەیە بۆ پیشاندانی هەقیقەتی (پاشایەتییەکە) لە جیهاندا!
دەرئەنجام » کڵێسای عیسای مەسیح شوێن و گۆڕەپانی ڕزگاری خودایە، بۆ ئامادەبوونی تواناپێدەری (ڕۆحی پیرۆز) ، هەروەها شوێنی گوزارشتکردنی ڕاستەقینەی شایەتی و ژیانی (پاشایەتییەکەیە). » کڵێسای عیسای مەسیح بریکاری خواپەرستی و کار و شتە سەرسوڕهێنەکانە لە جیهاندا کاتێک (پاشایەتیەکە) بەرەوپێش دەبات بە هێزی (ڕۆحی پیرۆز).
ئەم پرسیارانە داڕێژراون بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن چاوبخشێنی بە ڕاستییەکانی کڵێسا و گفتوگۆیان بکەیت وەک بریکاری ئامادەبون و ژیانی (پاشایەتیەکە) لە جیهانی ئەمڕۆدا. تکایە چەند کاتی بەردەستت هەیە وەریگرە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەو پرسیارەکانی تر کە ڤیدیۆکە هێناویەتی. لەوەڵامەکانتدا ڕوون و کورت بە ، هەروەها لە هەر شوێنێک شیاوبوو (نوسراوی پیرۆز) بهێنەوە! 1 . واتای زاراوەی « بریکار» چییە؟ چۆن کڵێسا کاردەکات وەک بریکاری (پاشایەتییەکە)ی خودا لە خواپەرستی خودای هەرەبەتوانادا؟ 2 . بۆچی خواپەرستی بەشێکی سەرەکییە بۆ بەرپرسیارێتی و ناسنامەی کڵێسا لەجیهاندا؟ ئایا کڵێسا دەتوانێت ئەرکی خۆی بەجێبهێنێ لە جیهاندا ئەگەر وەک خواپەرستێکی خودا شکست بهێنێت؟ بۆچی یا بۆچی نا؟ 3 . ئەو دوو ڕێگایانە چین کە تیایدا کڵێسا بانگدەکرێت ببێت بە بریکاری خودا لەڕێگای « شایەتی نێردراوەیی» خۆی؟ بۆچی ئەوە زۆر گرنگە کە کڵێساکە لەجیهاندا پاسەوانی ڕێباز و فێرکردنەکانی نێردراوان دەربارەی مەسیح بکات؟ 4 . پەیوەندییەکە چییە لەنێوان کڵێسا کە خزمەتدەکات وەک پارێزەری شایەتی نێردراوەیی لەگەڵ هاوبەشی کردنی ئەو شایەتییە لەگەڵ کەسانی ونبوو؟ ئایا کڵێسا دەتوانێت بانگ کردنەکەی خۆی بهێنێتەدی وەک شایەتێک بێ ئەوەی هەردووکیان ئەنجام بدات؟ بۆچی یا بۆچی نا؟ 5 . بەگوێرەی (نوسراوە پیرۆزەکان) بۆچی بۆ کڵێسا پێویستە بەردەوامی بدات بە کاری باش و بەتین و گوڕ بێت بۆ کاری باش؟ کاری باش بە وردی پەیوەندی چی هەیە لەگەڵ پێدانی گوزارشتکردن بە (پاشایەتیەکە) لە جیهاندا؟
٢ ڕۆیشتن بۆ بابەتی
وەڵام و پرسیارەکانی خوێندکار
3
13 329 پەڕە
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online