Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

8 7 /

پا شا یە تی خو د ا

.٦ خزمەتکردنی هەژاران و ستەملێکراوان شوێنێکی تایبەتی هەیە لە ژیانی کڵێسادا – بۆچی؟ ئەگەر کۆمەڵی ئەندامانی کڵێسا دادپەروەری و میهرەبانی ئەنجام نەدا لەناو هەژاران، ئەو گوێ پێنەدانە چی دەڵێت دەربارەی توانای خۆی بۆ پێدانی شایەتی بە (پاشایەتییەکە) لە شوێنەکەی خۆیدا؟ .٧ بە چ واتایەک (کتێبی پیرۆز) ئێمە دڵنەوایی دەکات کە ئەو کارانەی عیسا ئەنجامیدان بۆ پیشاندانی (پاشایەتی) خودا لە ژیان و کردەوەکانی کڵێسادا بەردەوام دەبێت؟ .٨ چۆن (ڕۆحی پیرۆز) کاردەکات لە دووپاتکردنەوەی شەرعیەت و هێزی (وشەکە) ی خودا لەڕێگای خزمەتی کڵێسا لەمڕۆدا؟ دەبێت دڵنەوایی ئێمە چی بێت کە (ڕۆحی پیرۆز) لە هێزی زیندووبونەوەی مەسیحدا کاردەکات کاتێک ئێمە بە ئینجیلەوە دەچینە دەرەوە بۆ جیهان؟ ئەم وانەیە سەرنج دەخاتە سەر ئەو ڕێگایانەی کە کڵێسای عیسای مەسیح خزمەتدەکات وەک ئەو شوێنە (شوێن یا دۆخ) ی (پاشایەتی) خودای لێ گوزارشت دەکرێت و ئاشکرادەکرێت، هەروەها وەک بریکاری خۆی، ئەو ئامرازەی کە پاشایەتی خودا لە جیهاندا شایەتی پێدەدرێت و پێشدەخرێت. هەرچەندە کڵێسا لەخۆیدا (پاشایەتی) خودا نییە، بەڵام ئەو ئەو ئامرازە سەرەتاییەیە کە بەهۆی ئەوەوە (پاشایەتییەکە) دەردەکەوێت. (پاشایەتییەکە) کڵێسا دروستدەکات، چونکە خودا بە پایەبەرزی لەکەسایەتی عیسا کاریکردووە بۆ بەزاندنی هێزەکانی (کەسە بەدکارەکە)، بەڵام کڵێسا شایەتی دەدات بە (پاشایەتییەکە) لەناو کۆمەڵگاکەی خۆی و لەڕێگەی خزمەتەکەی خۆیەوە. ³ کڵێسای عیسای مەسیح شوێنی ڕزگاری خودایە. لەڕێگای کڵێساوە ئاشبوونەوە و لێخۆشبوونی خودا بە جیهان دەناسرێت، هەروەها لە ڕێگای خزمەتی ئینجیلی خۆیەوە پێشکەشدەکرێت. وەک سەرپەرشتیاری (وشەی) خودا کڵێسا هاوبەشی شاراوەکانی خۆشەویستی خودا دەکات لەگەڵ کەسە ونبووەکاندا. ³ )، پێشەکی arrabon( کڵێسا شوێنی ئامادەبوونی تواناپێدەری (ڕۆحی پیرۆزە). ڕۆحی پیرۆز و گرەنتی میراتەکەیە کە دەبێت لە هاتنەوەی دووەمی عیسای مەسیح ئاشکرا بکرێت. کڵێسا وەک شوێنی نیشتەجێی (ڕۆحی پیرۆز) ئەزموونی هەموو بەرەکەتەکان و بەرووبووم و خۆشی دەبینێت ئەوانەی پەیوەندیان هەیە بە خزمەتی چالاکی (ڕۆح) لەڕێگای ئەندامانی کڵێساوە. ³ کڵێسا شوێنی هێز و ژیانی (پاشایەتییەکەیە). لەناو کۆمەڵگای باوەڕداراندا ئەزموونی هێزی نوێژی وەڵامدراو، نوێ بوونەوە و ژیانی نوێ، تەواوێتی خودا لە ڕاستودروستی و ئاشتی، هەروەها هێزەکانی زەمەنی داهاتوو، هەمووان لە کۆمەڵگایەکی خۆشەویستیدا دەبینرێت.

پێکەوە بەستن

کورتەی چەمکە سەرەکییەکان

3

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online