Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 8 8

پا شا یە تی خو د ا

³ ئەم بیرۆکە سەرەکەییەی کڵێسا وەک شوێنی پاشایەتییەکە بریتییە لە ئەرک و دیاری کڵێسا. وەک دیاری ئەوە دەردەکەوێت لەڕێگەی نیعمەتی خودا لە (ڕۆحدا). وەک ئەرک، بانگی کڵێسا دەکرێت شایەتی بدات بۆ فەرمانڕەوایی خودا لەڕێگای ژیانی خۆی پێکەوە هەروەها کاردانەوەکانی خۆی لەگەڵ کەسانی ونبوو لەجیهاندا. ³ کڵێسا تەنیا شوێنی (پاشایەتییەکە) نییە؛ ئەوە هەروەها بریکاری (پاشایاتییەکە)شە ، یەکەم جار و بەشێوەی سەرەکی کاتێک خودای هەرە بەتوانا دەپەرستێت. ئەمە ناسنامەی بنەڕەتی کڵێسایە، (پاشایەتییەکی) کاهینانی شانشینی بانگدەکرێن کردەوەکان و نایابییەکانی خودا نیشان بدەن لەڕێگای خواپەرستی و ژیانی کڵێسا. ³ کڵێسا بریکاری (پاشایەتییەکەیە) لە شایەتی نێردراوەییەکەیدا. کڵێسا بانگدەکرێت بەرگری لە گەواهی نێردراوەیی بکات و پاسەوانی بکات دەربارەی مەسیح، هەروەها شایەتی دڵسۆزانە بدات بە ئینجیلی (پاشایەتییەکە) لەناو کەسە ونبووەکان لەسەرانسەری جیهاندا. ³ کڵێسا بریکاری (پاشایەتییەکەیە) لە تینی گوڕ و بەردەوامی خۆی بۆ کاری باشە، بەزۆری لە کاری دادپەروەری و میهرەبانی لەپێناو هەژاران. لەبەرئەوەی عیسا بانگی پاشایەتییەکەی خۆی دەستبەکارکرد و ڕەوایی پێدا لەڕێگای خزمەتکردنی خۆی بۆ هەژاران، ئاوەهاش کڵێسا بەردەوامی دەدات بەم شایەتی پاشایەتییە لەڕێگای کارەکانی خۆی لەپێناو هەژاران، ئەوانەی لە باوەڕدا دەوڵەمەندن و بانگدەکرێن ببن بە میراتگرانی پاشایەتییەکە. ³ کڵێسا بریکاری خودایە چونکە بووە بە کەشتی خودا بۆ نیشانە و پەرجووە پێشبینییەکان ئەوانەی خزمەتی پاشایەتی خۆی لە جیهاندا دووپات دەکەنەوە. کڵێسا لە زەمەنی ئێستادا کڵێسای چەکدارە لەکاتێکدا کەوتۆتە جەنگەوە دژی هێزەکانی تاریکی بە چەکی شەڕی خودا. لەکاتێکدا کڵێسا شایەتی دەدات بە فەرمانڕەوایی خودا لە جیهاندا، دەتوانێت چاوەڕێبکات (ڕۆحی پیرۆز) (وشەکە)ی خۆی دووپات بکاتەوە بە نیشانەی گۆڕان، دادپەروەری، چاککردنەوە، ڕزگارکردن و ڕزگاری. ئێستا کاتی تۆیە لەگەڵ خوێندکارانی هاوڕێت گفتوگۆی پرسیارەکانت بکەیت دەربارەی ئەوەی چۆن کڵێسا شوێن و بریکاری (پاشایەتییەکەیە). پرسیارەکانی تۆ ئەوپەڕی گرنگیان هەیە. ئەو بیرۆکانە، پرسیارانە، بابەتانەی کە تۆ ئێستا هەتن دەبێت گفتوگۆییان لەسەر بکرێت و مشتومڕیان لەسەر بکرێت. ڕاستییەکە دەربارەی کڵێسا لەم وانەیەدا پڕە لە ئاماژەی گرنگ، هەروەها بە بێگومان ئێستا تۆ پرسیارت هەیە سەبارەت بە گرنگی ئەم ڕاستیانە بۆ کاری تۆ لە کڵێسا، هەروەها بۆ ژیان و خزمەتی تۆ. لەوانەیە ئەم پرسیارانەی خوارەوە یارمەتی تۆ بدەن پرسیاری زیاتر دیاریکراو و گرنگی خۆت پێک بهێنێت. * ئایا ئەشێت بانگەشەی ڕزگاری لە مەسیحدا بکەیت لەکاتێکدا سووکایەتی بەکڵێسا بکەیت یا کڵێسا ڕەتبکەیتەوە؟ ئایا ئەوە رێککەوتنێکی پاکێجییە – بەواتایەکی تر، ئەگەر تۆ عیسات هەبێت هەروەها دەبێت تۆ پێشوازی لە کڵێساش بکەیت؟

3

ئاماژەکان و کارپێکردنی خوێندکار

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online