Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

8 9 /

پا شا یە تی خو د ا

* ئایا تۆ چی دەکەیت ئەگەر تۆ لەناو خەڵکدا خزمەت بکەیت ئەوانەی هەرگیز ئەزموونی کڵێسایان نەبینیوە کە لە (نوسراوی پیرۆزدا) وەسفکراوە؟ ئایا تۆ چۆن یارمەتی خەڵک دەدەیت بێن ئەزموونی کڵێسا ببینن وەک ئەوەی خودا وەسفی دەکات؟ * ئایا ئەوە ڕاستە (پاشایەتییەکە) زۆر بەنزیکی ببەستیتەوە بە ژیان و تەندروستی کڵێسا؟ ئایا ئەو ڕێگایانە چین کە (پاشایەتییەکە) جیا لە کڵێسا پیشاندەدرێ؟ * ئایا تا چ ڕادەیەک ئێمە دەتوانین چاوەڕێی (ڕۆحی پیرۆز) بکەین نیشانە و پەرجوو نیشان بدات لەو خزمەتانەی لێرەدا وێنەکراون لەناو خزمەتەکان و کڵێساکانی خوێندکاردا؟ چ مەرجێک پێویستە ئەگەر هەبێت بۆ ئەوەی بهێنرێتە دی بۆ بینینی هێزی خودا بەستراوەتەوە بە خزمەتی ئێمە بۆ (وشەکە). * ئایا چۆن ئێمە سەرکەوین بەسەر توندوتیژی، ئازار، هەروەها گرفتی شارەکە وەک بریکاری (پاشایەتییەکە)؟ ئەوە لەوە دەچێت گوایا شارەکە زۆر گەورەیە و ئێمەش زۆر بچوکین – ئایا چۆن ئێمە هەڵوێستی خۆمان بگۆڕین دەربارەی خۆمان و چی بکەین؟ * ئایا پەیوەندی چییە لەنێوان داگیرکاری فەرمانڕەوایی خودا بۆناو شارەکە لەگەڵ هێزەکانی تاریکی ئەوانەی لە کۆیلایەتیدا گرتوویانە؟ ئایا دەبێت ئێمە چی بکەین بۆئەوەی هۆشیاربین لەو ڕێگا دیاریکراوانەی کە ئیبلیس خەڵکی شار بە کۆیلایەتی دەگرێت؟ * ئایا دەشێت لەناو کڵێسا بیت بەڵام هێشتا لەژێر فەرمانڕەوایی خودا نەبیت؟ ئەگەر وایە، چۆن؟ * ئەو هەنگاوانە چین بۆ بینینی بوژانەوە لە کڵێسایەک یا کۆمەڵگایەکی مەسیحی ئەوەی کە لەوە ناچێت شایەتی بەهێز بدات بە فەرمانڕەوایی خودا لە ژیان و شایەتی خۆیدا؟ * ڕابەران چ ڕۆڵێک دەگێڕن بۆ بینینی کڵێسا ببێت بە شوێن و بریکاری (پاشایەتییەکە)؟ * کڵێساکان دەتوانن زۆر لەناوەوە گەشەبکەن و کەرت بن – ئایا چۆن تۆ بینینێکی تایبەت بە کتێبی پیرۆز دەهێنیت و هاوبەشی پێ دەکەیت لەناو کڵێساکاندا بۆ ئەوەی بەرەنگارییان بکەیت پێکەوە شایەتی بدەن بە (پاشایەتی) خودا؟

3

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online