Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
9 7 /
پا شا یە تی خو د ا
پاشایەتی خودا کامڵ دەکرێت
و ا نە ی 4
١ ٣٣١ پەڕە
بەخێربێیت بەناوی بەهێزی عیسای مەسیح! پاش خوێندنەوە، خوێندن، گفتوگۆکردن، هەروەها کارپێکردنی بابەتەکانت لەم وانەیەدا تۆ دەتوانیت: و گرنگییەکەی بکەیت بۆ قوتابێتی مەسیحی. Eschatology پێناسەی بەکورتی کورتەی چەمکی مردن لەڕووی کتێبی پیرۆزەوە دیاریبکەیت، پاشان پێکەوە گفتوگۆی فێرکردنەکانی کتێبی پیرۆز بکەیت سەبارەت باری ناوەندی. سەرنج بخەیتە سەر هاتنی دووەمی عیسای مەسیح، زیندووبونەوە لەمردن و دوا لێپرسینەوە، هەروەها (پاشایەتییەکە) لەگەڵ خودا کامڵ دەکرێت وەک هەموو لەناو هەمووان. لە یادەوەریەوە پارچە نوسراوێک بخوێنیتەوە کە پەیوەندی هەیە بە کامڵ کردنی پاشایەتی خودا. کێ شایستەی ئەوەیە پاشایەتی خودا کامڵ بکات؟ بخوێنەوە. لەیەکێک لە پلە باڵاترین بینینەکان سەبارەت بە کۆتایی کات ١٤ – ١ :٥ ئاشکراکردن لە بینینی کۆتایی جیهانی یوحەنا لە کتێبی ئاشکراکردندا، ئێمە دەگوازرێینەوە بۆ خودی تەختی پاشایەتی خودای هەرە بەتوانا. لەدەستە ڕاستی خۆی، کەسە هەرە بەتواناکە تۆمارێکی گرتووە، کە ئەگەر بکرێتەوە ئەوا « سەرەتای کۆتایی» پرۆگرامی گەردوونی خودا دەستپێدەکات بۆ گێڕانەوەی پاشایەتی خۆی بۆ گەردوون. لە دیمەنێکی پڕ ئازار و دڵەڕاوکێی یوحەنا بینی کەس نەبوو لە ئاسمان یا لە سەر زەوی بدۆزرێتەوە شایستەی ئەوە بێت تۆمارەکە بکاتەوە، یا تەنانەت سەریشی بکات. بۆ وەڵامدانەوەی ئەم تەنگوچەڵەمەیە یوحەنا گوتی ئەو بە تاڵی و زۆر گریا – لە هەموو گەردووندا کەس نەدۆزرایەوە کە شایستە بێت. تەنیا لە گرنگترین ساتەوەختدا ، یەکێک لە پیرەکان بە یوحەنای گوت کە دەگریا « ئیتر مەگری؛ سەیرکە، شێرەکەی هۆزی یەهودا ، ڕەگی داود، سەرکەوتوو بووە، بۆیە ئەو دەتوانێت تۆمارەکە و حەوت مۆرەکەی بکاتەوە.» یوحەنا دووبارە ڕوودەکاتە دیمەنە چارەنوس سازەکە، دەبینێت (بەرخێک) لەناوەڕاستی تەختی پاشایەتییەکە و چوار بوونەوەرە زیندووەکەدا وەستاوە. لەوە دەچوو بەرخەکە تازە سەربڕدرابێت، حەوت شاخی هەبوو (باس لە دەسەلات دەکات) هەروەها حەوت چاوی هەبوو (باس لە ڕۆحی خودا دەکات نێردراوە بۆ زەوی)، ئەلەو ساتە وەختە بوو کە بیست و چوار پیرەکە و چوار بوونەوەرە زیندووەکە گۆرانی شایستەبوونی (بەرخەکە)یان دەگوت چونکە ئەو سەربردرابوو و خەڵکی لە هەموو هۆزێک، خێڵێک، نەتەوەیەک و زمانێکی بۆ خودا کڕیبوەوە.
مەبەستەکانی وانە
خواپەرستی
٢ ٣٣٢ پەڕە
4
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online