Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 9 8
پا شا یە تی خو د ا
بە واتایەکی هەقیقی ئەم دیمەنە پێشبینەکەرە جەخت دەکاتەوە لە یەکێک لە باوەڕە بنەماکانی پیاوچاکان و کەسە ژیرەکان لەدوای سەرەتای زەمەنەوە. تەنیا خودا لەناو مەسیحدا شایستەی ئەوەیە شکۆداربکرێت، حورمەتی لێ بگیرێت، ستایش بکرێت، ژیری لێ وەرگیرێت و هێزی لێ وەرگیرێت؛ چونکە تەنیا عیسای ناسیرە کە گەورەی هەستێنرا و فەرمانڕەواکەری هەمووانە، خۆی سەلماندووە کە شایستەی ئەوەیە فەرمانڕەوایی خودا بهێنێت بۆ جیهان. هیچ بڕێکی شەڕ، پرۆگرام دانان، هەوڵی مرۆڤ، تەکنەلۆجیا، خێرخوازی یا چاکەی مرۆڤ ئێمە ناباتە پاشایەتی خودا. کامڵ کردنی (پاشایەتییەکە) هەمیشە پشتیبەستووە بە هێز و ویستی (بەرخەکە) ئەوەی سەربڕدراوە. لەبەر ئەمە، ئەوە ناتوانێت ببەزێندرێت یا ڕێگەی لێبگیرێت، چونکە ئەو هەموو شتەکان بەباشی دەکات. هەموو ستایشەکان بۆ خودایە، (بەرخەکە) بەتەنیا شایستەی ئەوەیە پاشایەتی خودا بهێنێتە کامڵ کردن لەسەر زەوی! پاش خوێندنەوە و/یا وتنی باوەڕنامەی نیسین بە گۆرانی (کەوتۆتە پاشکۆکە) ئەم نوێژانەی خوارەوە بڵێ: خودای هەتا هەتایی، باوکمان، هەروەها باوکی گەورەمان عیسامی مەسیح، ئێمە ناوی تۆ بەرز دەکەینەوە چونکە تەنیا تۆ خودای ڕاستی ئاسمان و زەویت. کوڕەکەی تۆ، گەورەمان عیسای مەسیح، لەناو هەموو بەناو گەورە و خوداکان تەنیا کەسە کە شایستەی ئەوەیە فەرمانڕەوایی پاشایەتی تۆ بهێنێتە زەوی بە مەزنی پڕەوە. ئێمە ناوی تۆ لەو دا بەرزدەکەینەوە هەروەها نوێژ دەکەین کە دانایی و هێزمان بدەیتێ بۆ حورمەتگرتن و شکۆدان بە تۆ چونکە ئەو ڕۆژە نزیک دەبێتەوە کاتێک (کوڕەکەت) پاشایەتییەکانی جیهان دەکات بەهی خۆی. بەناوی عیسا نوێژدەکەین. ئامین.
نوێژ و باوەڕنامەی نیسین
4
تێبینییەکانت هەڵگرە، بیرکردنەوەکان و بیرکردنەوە قوڵەکانت کۆبکەوە هەروەها کورتە . پاشایەتی خودا داگیرکاری دەکات ،٣ تاقیکردنەوەیەک بکە بۆ وانەی
کورتە تاقیکردنەوە
لەگەڵ هاوبەشێک چاوپیاخشاندنەوە بکە، دەقەکە بنوسە و/یا بیخوێنەوە بۆ ئایەتی یادەوەری دیاری ١٠ – ٩ :٢ کراوی دوا خولی وانە: یەکەم پەترۆس
چاوپیاخشاندنەوەی دەرخکردنی نوسراوی پیرۆز
کورتەی ئەرکی خوێندنەوەکە بۆ هەفتەی ڕابردوو ڕادەستبکە، واتا، وەڵام و ڕوونکردنەوەکانت بۆ خاڵەسەرەکییەکان ئەوانەی نوسەرەکان دەگەڕان دروستی بکەن لە خوێندنەوە ئەرک پێدراوەکەدا (پەڕەی تەواوکردنی خوێندنەوە). هەروەها، ئەگەر تۆ لەئێستاوە شتی وات نەکردبێت تکایە پێشنیارەکەت بۆ (پڕۆژەی خزمەتەکەت) ڕادەستی مامۆستاکەت بکە لەگەڵ هەڵبژاردەی پارچەنوسراو بۆ (پڕۆژەی لێکدانەوەییەکەت)
ئەو ئەرکانەی دەبێت ئامادەبکرێن
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online