Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

9 9 /

پا شا یە تی خو د ا

خۆ سەغڵەت کردن بەسەر شتی ناگرنگەوە لە گفتوگۆکردنی نوێترین زینجیرەی وتار کە قەشەکەیان پێشکەشی دەکرد لەسەر بابەتی کۆتایی زەمەنەکان، ژن و مێردێک مشتومڕیان دەکرد ئایا وتاردانی وەها ئەبێت یارمەتیدەربێت بۆ کڵێسا، هەروەها بۆ گەشەی مەسیحییەکان لەناویدا. ئەوە لەوە دەچوو گوایا قەشەکە سەرنجی خستۆتە سەر وردەکاری زۆری وشەی پێشبینیکەر، هەروەها زۆربەی ئەو گوێگرانە وندەبوون بەو تیۆرە جۆراوجۆرانەی کە ئەو مامەڵەی لەگەڵ دەکردن دەربارەی هەڵکێشانی باوەڕداران بۆ ئاسمان، تەنگانە گەورەکە، دەریاچەی ئاگر، هەروەها بابەتی تر، کە هەموو ئەمانە لەوەدەچوو زۆر دووربن لە زۆرانەکانیان وەک مامۆستا لە خوێندنگایەکی دواناوەندی خۆجێی. دوای ئاخاوتنێکی زۆر ئەوان ڕێککەوتن کە بابەتی وەها لەکاتێکدا بۆ خوێندکاری پەیمانگای قەشەیی یا ڕابەری کڵێسا باشە بەڵام گرنگیی زۆری نییە بۆ بەسەربردنی ژیانی مەسیحی بۆ « مەسیحییە ئاساییەکان.» ئایا تۆ لەگەڵ شیکارییەکەیان کۆکیت؟ بۆچی و بۆچی نا؟ خودایەکی باش داوای ئەوە ناکات ئەو بیرۆکەیە بەلای تۆوە چییە کە جەماوەری پەیداکردووە دەربارەی لێپرسینەوەی کۆتایی خودا بەسەر گوناهەدا، بەزۆری لەناو تیرە ئاینیەکان وەک (شایەتەکانی جێهۆڤا)، کە دەڵێن کە خودایەکی باش و خۆشەویست ناشێت داوای سزای هەتاهەتایی بکات بۆ ئەوانەی سەرپێچی یاساکەیان کردووە؟ ئایا ئەوە لەوەدەچێت ماقوڵ بێت یا ناماقوڵ بێت لای تۆ چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە خودا داوای سزای هەتاهەتایی بکات لەو کەسانەی تۆبە ناکەن و باوەڕ بە عیسای مەسیح ناکەن؟ ئایا ئەوە لەوە ناچێت توندڕەوی بێت – ئایا کەس هەیە لەسەر زەوی کە بە راستی ئەوەندە خراپ بێت کە شایستەی سزای هەتاهەتایی بێت لە خوداوە؟ ئایا تۆ چۆن دەست بە چارەسەرکردنی ئەم پرسیارانە دەکەیت، ئەگەر ڕووبەڕوویان بیتەوە؟ یەکەم جار شتە گرنگەکە بەدەست بهێنە لە ئەنجامی گفتوگۆکردنی کۆمەڵێ وانەی داهاتوو کە ئەوان هەرزەکارەکانیان فێردەکرد لە وانەی قوتابیکردنەکەیاندا، دوو کارکەری گەنجی شاریی ناکۆک بوون لەسەر پێویستی بۆ فێرکردنی خوێندکارەکانیان لەسەر « دوا شتەکان.» لەبەر ئەوەی لەماوەی پێێج ساڵدا کە ڕابەررایەتی هەرزەەکارەکانیان کردووە هیچ وشەیەکیان نەگوتووە دەربارەی ئەم شتانە، یەکێک لە ڕابەرەکان پێی وابوو کە دەبێت ئەوان ئەوە بکەن. ئەم ڕابەرە باوەڕی وابوو ئەوە گرنگە بۆ مەسیحییەکان لەم شتانە تێبگەن، چونکە ئەوانە نوێنەرایەتی گرنگترین شت دەکەن لە ژیانی مەسیحیدا. هاوبەشە فێرکەرەکەی ناکۆک بوو چونکە دەیگووت لەکاتێک فێرکردنی ئینجیلیی سەبارەت بە دوا شتەکان پێگەیەکی یەکی هەیە بەڵام قسەکردن دەربارەی خۆشەویستی و باوەر گرنگترە، بەڕاستی یەکەم شتی گرنگن، پێش هەرشتێک لەم قسەکردنی پێشبینیە و شتە ڕووبدات. ئایا ڕای تۆ چییە دەربارەی بۆچونەکانی ئەوان ، هەروەها چۆن چارەسەری گفتوگۆکەیان دەکەیت، کاتێک جەختی ڕاست لە سەر فێرکردنی ئینجیلیی و کارە قورسە کردارەکیەکانی پاشایەتی خودا بۆیان لەمڕۆدا دەپارێزیت؟

پەیوەندی

1

٣  ٣٣٣ پەڕە

2

4

3

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online