On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 102

- ئەو بەرپسە هەنوکەییانە کێن کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگاکە دەکەن بەشێوەی خۆجێیی ٤ (ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیی یا ئەندامی ئەنجومەنی شار یا نوێنەری ویلایەت یا سیناتۆری ویلایەت یا کەسانی کۆنگرێسی یا سیناتۆر)؟ ئەوان چۆن بەشدارن/ زانیاری زۆریان هەیە لە پێویستییەکان و تواناشاراوەکانی کۆمەڵگا؟ - ڕابەرە مەدەنییەکانی کۆمەڵگا کێن؟ ٥ - ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانە چین کە پەیوەندیان هەیە بە بەرهەڵستیکردنی ٦ نادادپەروەری و نایەکسانی لەناو کۆمەڵگاکە؟ گرنگترین ڕێکخراوی پاڵپشتیکردن چییە لە ناو کۆمەڵگاکە و کێ ڕابەرەکەیەتی؟ - لیژنە یا کۆمەڵی سەرەکی کرداری سیاسی چییە لەناو کۆمەڵگاکە؟ کێ بەرپرسی ٧ ئەم کۆمەڵانەیە و ئەجندەی سیاسی ئەوان چییە بۆ کۆمەڵگاکە؟ - چەند شت یا سەچاوەی شار (دۆلار و میلاک و پڕۆژە و باشترکردنی شاری و ٨ سیانەکردنی شەقام و کارگوزاری گشتی و هتد) تەرخانکراوە بۆ ئەم کۆمەڵگایە و چۆن ئەو سەرچاوەتەرخانکراوانە خەرجکراون و دابەشکراون لەناویدا؟ بەرپرسانی پەیوەندیەکان کێن کە خزمەت دەکەن وەک “ناوەندگیر” کە بەرپرسی ئەم دابەشکردنەن؟ - ئەندامێتی سەرەکی سیاسی نیشتەجێبوەکان لەناو کۆمەڵگاکە چییە؟ مێژووی ٩ سیاسی ئەندامێتی کۆمەڵگاکە بەگشتی چییە؟ . چۆن کۆمەڵگاکە دادپەروەری دەبەخشێت لەڕێگای یاساو دادگاوە؟ VII - چۆن زۆربەی نیشتەجێبوان وەسفی جێبەجێکردنی پێگەی یاسا و کارگێڕی ١ دادپەروەری دەکەن لەکۆمەڵگاکەدا؟ - کێ ڕابەری هەنوکەی کارگێڕی دادپەروەریە لە کۆمەڵگاکە ( سەرۆکی پۆلیس و ٢ داواکاری گشتی و هتد)؟ - چ دادگایەک کەوتۆتە ناو کۆمەڵگاکە؟ کێ دادوەر حاکمی سەرەکییە لەناو ٣ کۆمەڵگاکە؟ تۆماری ئەوان چییە سەبارەت بە پارێزگاریکردنی کۆمەڵگاکە و جێبەجێکردنی یاسا بۆ سودی کۆمەڵگاکە؟ - نوێترین ئامار چییە سەبارەت بە ژمارە و جۆری ئەو تاوانانەی ئەنجامدراوە لەناو ٤ کۆمەڵگاکە، هەروەها/یا تاوانی نەوجەوانان؟ - ژمارەی نیشتەجێبوان چەندە کە لەهەنوکەدا دەستگیرکراون لە بەندیخانە یا ٥ گرتووخانەی شار و ویلایەت و فیدراڵی؟ - چ دابینکردنێک دانراوە بۆ چارەسەرکردن و گێڕانەوەی دۆخی ئاسایی تاوانباران؟ ٦ چ ئاستێکی دابینکردن کراوە سەبارەت بە خێزانی تاوانباران لەماوەی دەستگیرکردنی تاوانباران؟

سەرچاوە: چاندنی کڵیسا لەناو ،١ هەژارانی شار، جڵدی ٤١٧-٤٠٥ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5