On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 110

نمونەکانی چاندنی کڵێسا قەشە دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس

سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٨٩-٨٧ لاپەڕە

ئەم نمونانەی هاتووە وێنەی شەبەنگێکی نمونەکانە کە بەستراونەتەوە بە چاندنی کڵێسای ئینجیلی. پرسیارەکان دیزاینکراون تا یارمەتیمان بدەن بەناو ئەو بژاردە جۆراوجۆرانەدا بگەڕێین کە لەبەردەست چێنەری کڵێسای شاری فرە کەلتوری دان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵانی نوێژکەران لەناو هەژاراندا. ئاخاوتنی ئێمە لەمڕۆدا بەئاواتخوازانەوە هەندێ پرسی گرنگ جیادەکاتەوە کە پێویستن بۆ تیمی چاندنی کڵێسا بۆ ئەوەی بەوریاییەوە بیری لێبکاتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکەی بکات کە بۆ چ جۆرە کڵێسایەکی تایبەت دەبێت ئەو چاندن بکات، بەڕەچاوکردنی کەلتورەکە و دانیشتوان و فاکتەرەکانی تر کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە بواری دیاریکراوی مزگێنییەکەیدا. - پێناسەی دەستەواژەی “ نمونەکانی چاندنی کڵیسا” چییە؟ بۆچی دەبێت ئەوە گرنگ بێت ١ بژاردە جۆراوجۆرەکان ڕەچاوبکرێت بۆ چاندنی کڵێسایەک لەناو هەژاران لە شارەکەدا؟ - چۆن تۆ تایبەتمەندێتی دەدەیت بە نمونە جۆراوجۆرەکان (یا هی تر) کە ڕێگەیان ٢ پێدراوە یا بەکارهێنراون لە چاندنی کڵێسای نەریتیدا؟ تۆ ڕەچاوی چی دەکەیت ببێت بە هێزەکانی و/یا لاوازیەکانی، هەروەها ئایا دەبێت ئێمە هیچ لەمانە بەکاربێنین بۆ چاندنی کڵێساکانمان لەناو هەژارانی شاردا؟ أ. نمونەی قەشەی دامەزرێنەر – ڕابەرێک گواستنەوە دەکات بۆ کۆمەڵگایەک بۆ ڕابەریکردن و شوانکاری کردنی ئەو کڵێسایەی دەچیندرێت. ب. نمونەی کەرتبوونی کڵێسا؟! - کڵیسایەکی نوێ پێکدەهێنرێت بەهۆی ناکۆکی بنەڕەتی لەسەر پرسی ڕەوشتایەتی یا لێکدانەوەی کتێبی پیرۆز یا دووبەرەکی. ت. نمونەی ناوکی – هەندێ جار ئاماژەی پێ دەدرێت وەک نمونەی “جڵەوگرتن بە ناردنی ئەندامان بۆ ئەوشوێنەو لێی بژین”. ئەم نمونەیە ئەنجومەنێکی ناوەندی لەخۆدەگرێت کاتێ ناوکێکی بچوکتر ڕادەسپێرێت لەکۆمەڵەکەی خۆی (زۆرجار بە ڕابەرایەتی کردن و ئەندامانی پێشتر ڕێکخراو) ئەنجومەنە گەورەترەکە جێبێڵێت و بگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگایەک کە کڵێسای پێ نەگەیشتووە وەک جۆرێک لە ناوکێکی ئامادەکراوی ئەو کڵێسایەی کەپێکدەهێنرێت. ث. نمونەی کڵێسای دایک یا پێگەی هێرشکردن – کۆمەڵەیەکی نوێژکردنی بەهێز و ناوەندی بڕیاردەدات ببێت بە جۆرێک لە ناوەندی ناردن و بارەگای پەروەردەکردن بۆ ئەو کڵیسا نوێیانەی چێندراون لەڕێگای سەرپەرشتیاری و ڕاوێژیەوە لە ڕووبەرە نزیکەکە و/یا لەودیو سنورەوە.

دەوروبەر بەهاکان/ بینین ئامادەکردن بەگەڕخستن

پێکەوەنان پەروەردە گواستنەوە خشتە/ ڕێگەپێدانی دامەزراندن

Made with FlippingBook PDF to HTML5