On This Rock, Kurdish

113 اسێڵک ی ندناچ یناکەییجی تارتس و ەنومن •

خزمەتی ڕاسپاردەکردنی ئەندامێتی کڵێسای هەرناوێکی هاوڕێیەتی پەیمانگای قەشەگەری شاری

سەرچآوە: چاندنی کڵێسا لەناو ،٢ هەژارانی شار، جڵدی ٣٣٣-٣٣٢ لاپەڕە

[داوا لەو تاکە کەسانە بکە کە نیەتیان هەیە بێنە پاڵ خێزانی کڵێساکەمان، بوەستن.] ڕاسپێردراو بەئامادە بوونی خودای یەزدان، خوداو باوکی مەسیحی یەزدانمان، هەروەها بە هاوەڵی پیاوچاکانی ئەم ئەنجومەنە ئێمە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی دان بنێین بەهەمووتان پێکەوە وەک ئەندامانی هاوڕێیەتیەکەمان، خێزانی (کڵێسای هەرناوێکی هاوڕێیەتی). بەهۆی پیشەگەری باوەڕی خۆتان لە عیسای مەسیح وەک ڕزگارکەر و یەزدانی کەسی ئێوە هەروەها بەهۆی زانیاری ئێمە لەسەر ڕێکردنی کەسی ئێوە لەگەڵ (ئەو) و پابەندبوونی ئێوە بەم کڵێسایەوە ئێمە بەخێرهاتنی ئێوە دەکەین بۆناو خێزانەکەمان دوای ئەوەی ئێوە وەڵامی پرسیارە هاتووەکانتان دەدەنەوە. وەک ئەندامێکی (هەرناوێک) ئایا تۆ کۆشش دەکەیت کاتێک (ڕۆح) ڕابەرایەتی دەکات بۆ ئەوەی لە نیعمەت و زانینی عیسای مەسیحدا گەشە بکەیت؟ [ئەندامان دەڵێن “ بەڵێ.”] ئایا تۆ بە ڕێک و پێکی و بەڕاستگۆیی کۆدەبیتەوە لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانی کڵێساکەمان و بەچالاکانە بەشداری لە ژیانی جەستەمان و هاوڕێیەتیمان و خزمەتمان پێکەوە دەکەیت؟ [ ئەندامان دەڵێن “ بەڵێ.”] ئایا تۆ ڕێگە بە یەزدان دەدەیت بەڕاستگۆیانە دیاریەکان و ژیانی تۆ بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی ئەندامانی ئەم جەستەیە و بۆ هەرکەسێک کە یەزدان ڕابەرایەتی دەکات کاتێک ئەو هێزو هەلت پێ دەبەخشێت؟ [ئەندامان دەڵێن “بەڵێ”] ئایا تۆ بەبەخشندەییەوە پاڵپشتی قەشەگەری و ژیانی کڵێسادەکەیت پێکەوە بە بەخشینی کات و پارە و سەرچآوەکانی تری خۆت بۆ مزگێنی و گەشەی ئەوە لەجیهاندا؟ [ئەندامان دەڵێن “بەڵێ.”] ئایا تۆ هاوبەشی هەواڵەخۆشەکەی ئینجیل دەکەیت لەگەڵ هاوڕێ و خزم و هاوسێ و هاوکارە ڕزگارنەکراوەکانت و یارمەتیان دەدەیت بۆ ئەوەی ببن بە قوتابی مەسیح و ئەندامانی خێزانەکەی؟ [ئەندامان دەڵێن “بەڵێ.”]

Made with FlippingBook PDF to HTML5