On This Rock, Kurdish
117 اسێڵک یندناچ یناکەوە نتوزب •
پێشەکی ڕەگە پیرۆزەکان و چاندنی کڵێسا و داب و نەریتی مەزن
سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٢٨-٢٣ لاپەڕە
ڕەگە پیرۆزەکان و چاندنی کڵێسا و داب ونەریتی مەزن ئەم پەخشانە پێشووتر بەناونیشانی “ بەرەو پێش بڕۆ کاتێک ئاوڕ بۆ دواوە دەدەیت: بەرەو گەڕاندنەوەی داب ونەریتی مەزنی ئینجیلی” نوسراوە لەلایەن دۆن ئێڵ داڤیس (ویچیتا: ). ئێمە ئەوە دەخەینە ئێرەوە وەک ٢٠٠٨ ، چاپخانەی پەیمانگای قەشەگەری شاری پێشەکییەکی باش بۆ ئەم ڕێبەرە، لەبەر ئەوەی ئەوە بە پوختی گرنگی بنچینەیی دووبارە دۆزینەوەی ڕەگەکانی باوەڕی ئێمە لە لاهوت و خواپەرستی و قوتابێتی و مزگێنی ئێمە ڕووندەکاتەوە. ئێمە قایلین کە دەبێت ئێمە چالاکی مزگینیدان و قوتابێتی و چاندنی کڵێسا و (تێپەڕاندنی بەربەستی کەلتوری بۆ هاوبەشی کردنی ئینجیل)ی خۆمان لە سنووری ئەوە دابنێین کە کڵێسا ئەنجامی داوە و باوەڕی پێ هەبووە – هەمیشە و لەهەموو شوێنێک و لەلایەن هەموومانەوە. وەک چێنەرانی کڵێسا دەبێت ئێمە دووبارە باوەڕی نێردراوەیی بدۆزینەوە و ڕەچاوی دەوروبەرەکەی بکەین لەناو کۆمەڵی دیاریکراوەی خەڵکدا و دواتر ڕاهێنانیان پێبکەین بۆئەوەی شێوەی کەلتوری گوزارشتی ئەو باوەڕە بکەن بەڕێگایەک کە بەرگری لەو باوەڕە ڕاستە دەکات و فراوانی دەکات و بەرجەستەی دەکات کە کڵێسا هەمیشە پاراستوویەتی. بۆئەوانەی ئێمە کە پەرۆشن (هەواڵە خۆشەکە) ببینن لەو شوێنانە چالاکن کە عیسا هەرگیز نەناسراوە (واتا، هەژارانی شاری جیهان)، ئەم پەیامە بۆ ئێمە گرنگە لەبیرمان بێت – هەروەها دووبارە فێربین. کاتێک ئێمە پێش دەکەوین بەناو قۆناغەکانی چاندنی کڵێسادا لەناو هەژارانی شار، دەبێت ئێمە هۆشیاری ئەم تێگەیشتنە ژیرانە بین و کۆشش بکەین بۆ جێبەجێکردنیان لەهەموو ڕوویەکی دەسەڵات پێدانمان و چالاکی خزمەتکردنمان لەو شوێنانەی کڵێسای لێ نیە. دووبارە دۆزینەوەی “داب و نەریتە مەزنەکە” وەسفی (داب ونەریتە مەزنەکە)ی کڵێسا دەکات ١ لە کتێبێکی خۆشی بچوکدا ، ئۆلا تجۆرهۆم (هەندێ جار پێی دەگوترێت “داب ونەریتی کلاسیکی کڵیسا”) وەک زیندوو و سروشتی و داب ونەریتە مەزنەکە نوێنەرایەتی ئەوەدەکات کە چەقی ئینجیلی و ٢ ”. داینەمیکی نێردراوەیی و کاثۆلیکی باوەڕ و پراکتیزەی مەسیحی بەشێوەیەکی فراوان هاتە ئەنجامی میرات و سامانە دەوڵەمەندەکەی نوێنەرایەتی ٣ . ی میلادی ٥٠٠-١٠٠ سەرکەوتوو لە درکاندنەکەی کڵێسا دەکات لەوەی کڵێسا هەمیشە باوەڕی چی هەبووە و لەو خواپەرستییەی کە کڵێسا کۆنە بەش نەکراوەکە ئاهەنگی بۆ گێڕاوە و بەرجەستەی کردووە و لەو مزگێنییەی کە کڵێسا ئامێزی گرتووە و ئانجامی داوە. لەکاتێکدا (داب ونەریتی مەزن) ناتوانێت جێگرەوەی (داب ونەریتی نێردراوەیی) (واتا، سەرچاوە دەسەڵاتییەکەی هەموو باوەڕی مەسیحی و نوسراوە پیرۆزەکان) بێت و نە دەتوانێت نیشانی ڕوودانی ئایندەی ئامادەبوونی زیندووی مەسیح لەکڵێسا بدات لەڕێگای (ڕۆحی پیرۆز)ەوە، (ڕۆحی پیرۆز) هێشتا بەدەسەڵاتە و بەهێزکەرە بۆ گەلی خودا. (ڕۆحی پیرۆز) هێشتا دەتوانێت گەوهەری درکاندن و باوەڕەکەی خۆی بۆ گەلی خودا دابین بکات بەدرێژایی کات. (داب ونەریتی مەزن) لەئامێز گیراوە و دووپاتکراوەتەوە وەک بەدەسەڵات لەلایەن زانایانی لاهوتی کاثۆلیک و ئۆرثۆدۆکس و ئانگلیکان و پرۆتستانت، ئەو کۆن و نوێیانە، چونکە (داب و نەریتی مەزن) دۆکیومێنت و ڕێباز و درکاندن و پراکتیزەی گرنگی کڵێسای بەرهەم هێناوە (واتا، یاسای نوسراوە پیرۆزەکان و ڕێبازەکانی سیانەی پیرۆز و خوداوەندی مەسیح و هتد).
Made with FlippingBook PDF to HTML5