On This Rock, Kurdish
• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 120
بۆچونی جیهانییە گوزارشت کراوە بە درکاندن و وتاردان و خواسپەستن و شایەت حاڵی کڵێسای کۆن. ئەمڕۆ لەڕێگەی نەریتی قوربانی پیرۆز و پراکتیزەی ساڵی کڵێسای خۆی کڵێسا دان بە ئەم سەرکەوتنەی مەسیحدا دەنێت و ئاهەنگی بۆدەگێڕێت و بەرجەستەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت: لەناوبردنی گوناحەو بەدکاری و گێڕانەوەی هەموو شتە دروستکراوەکان. ناوەندێتی کڵێسا. (داب ونەریتی مەزن) بە باوەڕبەخۆبونەوە درکاندی کڵێسا گەلی خودایە. کۆبونەوەی ڕاستگۆی باوەڕداران لەژێر دەسەڵاتی عیسای مەسیحی شوان ئێستا شوێنی تەواو و بریکاری (شانشینی خودا)یە لەسەر زەویدا. بە خواپەرستی و هاوڕێیەتی و فێرکردن و خزمەت و شایەت حاڵی کڵێسا مەسیح بەردەوم دەژی و دەجوڵێت. (داب ونەریتی مەزن) سوورە لەسەر ئەوەی کە کڵێسا لەژێر دەسەڵاتی شوانە پلە نزمەکان و تەواوی قەشەگەری باوەڕدارانی خۆی بەئاشکرا نشینگەی خودایە بە (ڕۆح) لەجیهانی ئەمڕۆدا. بە خودی مەسیح خۆی وەک بەردی بناغەی سەرەکی کڵێسا خێزانی خودایە و جەستەی مەسیحە و پەرستگای (ڕۆحی پیرۆزە). هەموو باوەڕدارانی زیندوو و مردوو و هێشتا لەدایک نەبوو یەک کۆمەڵگای پیرۆز و کاثۆلیک (جیهانی) و نێردراوەیی پێکدەهێنن. کاتێک بەڕێک وپێکی پێکەوە کۆدەبنەوە بۆ باوەڕکردن بەکۆبونەوە ئەندامانی کڵێسا بەشێوەی خۆجێی کۆدەبنەوە بۆ پەرستنی خودا لەڕێگای (وشە) و کۆنوێژی و لەئاوهەڵکێشآن هەروەها بۆ شایەت حاڵی دان بە کارەباشەکان و جاڕدانی ئینجیلی خۆی. کاتێک باوەڕدارانی نوێ دێنە ناو کڵێسا لەڕێگای لەئاوهەڵکێشانەوە کڵێسا بەهاوڕێیەتی خۆی بەرجەستەی ژیانی (شانشین)ەکە دەکات و بە وشەو کردار ڕاستی (شانشینی خودا) نیشان دەدات لەڕێگای ژیان و خزمەتی خۆی بۆ جیهان. یەکبوونی باوەڕ. (داب ونەریتە مەزنەکە) بەڕوونی کاثۆلیکیەتی کڵێسای عیسای مەسیح دووپات دەکاتەوە، لەوەی کە ئەوە گرنگی دەدات بە پاراستنی کۆنوێژی و بەردەوامبون بە خواپەرستی و لاهوتی کڵێسا لەسەرانسەری سەردەمەکاندا (جیهانی کڵێسا). لەبەر ئەوەی یەک هیوا و بانگکردن و باوەڕ هەبووە و دەشتوانرێت یەک هیوا و بانگکردن و باوەڕ هەبێت، (داب ونەریتی مەزن) جەنگاوە و کۆششی کردووە بۆ یەکبوون لە وشە و لە ڕێباز و لە خواپەرستی و لە خێرخوازی. دەسەڵاتی ئینجیلیی مەسیحی هەستاوە. (داب ونەریتی مەزن) دەسەڵاتی نێردراوەیی دووپات دەکاتەوە تا سەرکەوتنی خودا لە عیسای مەسیح بناسێنێ بە نەتەوەکان کاتێک ڕزگاری بە نیعمەت لەڕێگای باوەڕەوە بەناوی ئەو ڕادەگەیەنێت و هەموو گەلان بانگێشت دەکات بۆ تۆبەکردن و باوەڕ بۆئەوەی بچنە ناو (شانشینی خودا)وە. لەڕێگای کرداری دادپەروەری و ڕاستەوە کڵێسا ژیانی (شانشین)ەکە نیشاندەدات لەجیهانی ئەمڕۆدا، هەروەها لەڕێگای وتاردان و ژیانیەوە شایەت حاڵیەک و نیشانەیەکی (شانشین)ەکە دابیندەکات کە بوونی هەیە )، هەروەها وەک پایە و بنەمای ڕاستی. sacramentum mundi( لەناو جیهان و بۆ جیهانە وەک بەڵگەی (شانشینی خودا) و پارێزەرانی (وشەی خودا) کڵێسا بەرپرسیارێتی پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بەڕوونی پێناسەی باەڕەکە بکات و بەرگری لێ بکات کە بۆدواجار دراوە بە کڵیسا لەلایەن نێردراوانەوە.
سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٢٨-٢٣ لاپەڕە
Made with FlippingBook PDF to HTML5