On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 124

دروستکردنی بزوتنەوە مەنتیقی و باش ڕێکخراوەکانی چاندنی کڵێسای شاری درک کردن بە توخمەکانی کۆمەڵگای شاری ڕاستەقینەی مەسیحی قەشە دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس

جەقی باوەڕە ئینجیلییەکان ئەم بازنەیە نوێنەرایەتی بنەماترین قەناعەت و پابەندبوونەکانی و دووپاتکردنەوەی باوەڕەکەی و پابەندبونەکەی بە ئینجیل و یاساکانی باوەڕ (واتا، یاسای باوەڕی نیسین) دەکات. ئەم قەناعەتانە نیشتەجێ بوون لە باوەڕ بەخۆبوونی خۆی بە (وشەی خودا)، و نوێنەرایەتی پابەندبوونی ڕوونی ئێمە بە ئۆرثۆدۆکسی مێژووییەوە دەکات. وەک ئەندامانی یەک جەستەی پیرۆزی نێردراوەیی و کاثۆلیکی (جیهانی) مەسیح دەبێت بزوتنەوەکان ئامادەبن و ئارەزوو مەندبن تا بمرن لەپێناو چەقی قەناعەتە ئینجیلییەکانیان. ئەم قەناعەتانە خزمەت دەکەن وەک بەستنەوەیەکی بزوتنەوەکان بە باوەڕی مێژوویی مەسیحی و بەم شێوەیەش هەرگیز ناتواننرێن بخرێنە مەترسییەوە یا بگۆڕدرێن.

ت

س

ا ر

ت ک

و

ر ۆ

ی ت

ە

ە

ی ە

ا ب

ە و

ش ە

ق

ڕ

ک ێ

ی ن

خ

ا ک

و

ن

و ب

ا ر

ە

ە م

ڵ

ج

ا ی

ە ی

ە ک

ە و

ا

ڕ

ا ر

ە ر

ی ی

ێ

گ ۆ

و

و گ

ک ە

ک ە

ن ا

ر پ

ن ا

و

ە

ت

ە

ئ

ع

ی

ە م

ن

ی

ا

ن

ج

ە

ی

ک

ی ل

ق

ا ن

ێ ڵ

ی

ی

س ا ن

ە

ق

س

ک

ە

ا

ن ا

چ

بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسای شاری

ناسنامەو گوێ ڕایەڵ بوونە جیاکەرەوەکانی کڵێسا ئەم بازنەیە نوێنەرایەتی ناسنامەو گوێ ڕایەڵ بوونە جیاکەرەوەکانی کڵێسایان دەکات. بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسای شاری یەک دەگرێت لەگەڵ داب ونەریتە جیاکەرەوەکانی خۆیان کاتێک سەرپەرشتی دەکرێن لەلایەن ئەو ڕابەرانەی ئەو بزوتنەوانە دابین دەکەن بە بینین و ڕێنمایی و ئاراستەکردن کاتێک ئەوان پێکەوە بەرەو پێش دەجوڵێن بۆ نوێنەرایەتی کردنی مەسیح و (شانشین)ەکەی لەناو شارە ناوخۆکە. داب ونەریتە دیاریکراوەکان دەگەڕێن بۆ گوزارشت کردن و بەڕاستی ئەنجامدانی ئەم ڕاستگۆییە بە (داب ونەریتە مەزن و بەدەسەڵاتەکان) لەڕێگای خواپەرستی و فێرکردن و خزمەتکردنەکەیانەوە. ئەوان دەگەڕێن بۆ ئەوەی ئینجیل ڕوونبکەنەوە لەناو کەلتورە یا نیمچە کەلتورە نوێیەکان کاتێک باسی هیوای مەسیح دەکەن و دەیکەن بە نمونە لەو دۆخە نوێیانەی بە کۆمەڵێک پرسیاری خۆیان داڕێژراون و دروستکراون پاش ڕەچاوکردنی هەلومەرجە ناوازەکانی خۆیان. لەبەر ئەوە ئەم بزوتنەوانە دەگەڕێن بۆ ڕەچاوکردنی سنووری (داب ونەریتە بەدەسەڵاتەکە) بەڕێگایەک کە بەڕاستگۆیانەو کاریگەریانە کۆمەڵی نوێی خەڵک بەرەو باوەڕ ببات بۆ عیسای مەسیح، هەروەها ئەو باوەڕدارانە بخاتە ناو ئەو کۆمەڵگای باوەڕەی گوێ ڕایەڵی فێرکردنەکانی ئەون و شایەتی ئەو دەدەن بەکەسانی تر. دەبێت بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسای شاری ئامادە بن و ئارەزوومەند بن بەڕوونی باسی جیاکەرەوەکانی خۆیان بکەن و بەرگری لێ بکەن وەک کۆمەڵگای شانشینی خودا لەشارەکە.

پرۆگرامەکانی قەشەیەتی و ستراکتۆری باوی ڕێکخراوەیی ئەم بازنەیە نوێنەرایەتی ئەو ڕێگایانە دەکات کە تیایدا بزوتنەوە مەنتیقی وباش ڕێکخراوەکانی چاندنی کڵێسای شاری گوزارشت لەقەناعەت و ناسنامەی خۆیان دەکەن لەڕێگای پرۆگرامەکانی قەشەیەتی و ستراکتۆرە ڕێکخراوەییە جیاکەرەوەکانی خۆیان. ئەم ستراکتۆر و پرۆگرامانە دیزاین دەکرێن و جێ بەجێ دەکرێن لەڕێگای ستراتیجییەت و سیاسەت و بڕیار و ڕێ وشوێنە دیاریکراوەکانی خۆیانەوە. ستراکتۆرەکان و پرۆگرامەکان نوێنەرایەتی ئەو شێوازانە دەکەن کە خۆیان هەڵیاندەبژێرن و تێگەیشتنیان زیاد دەکەن لەسەر باوەڕەکە کاتێک پەیوەندی هەبێت بە قەشەگەری و مەبەستی کۆمەڵگاکەیانەوە. ئەمانە ڕەنگە بگۆڕدرێن لەژێر پرۆسەی ڕەوای خۆیانەوە کاتێک ئەوان ژیری کەڵەکەبوو بەکاردێنن بۆ چۆنیەتی هێنانەدی مەبەستەکانیان بەباشترین شێوە لەشارەکەدا. وەک کۆمەڵگایەکی باوەڕ بە مەسیح دەبێت بزوتنەوەکانی کڵێسای شاری هانبدرێن بۆ ئەوەی ئاخاوتن بکەن دەربارەی پرۆگرامەکان و ستراکتۆرەکانیان لەپێناو دۆزینەوەی باشترین ئامرازی شیاو بۆ ڕەچاوکردنی سنووری ئینجیل و پێشخستنی (شانشینی خودا) لەناو هاوسێکانیاندا.

٢٥ ، لاپەڕە ٢ جڵدی چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار، سەرچاوە:

Made with FlippingBook PDF to HTML5