On This Rock, Kurdish

151 • سە ڕی ت اڵوا ه ی ندرک یتەیار ەباڕ ە ب ندا تا ڵەسەد

دیمەنی گشتی سەرچاوەکانی (پەیمانگای قەشەگەری شاری) بۆ هەژارانی شار

سەرچاوە: نامیلکەی سەرۆکی قەشەی ئینجیلی، ٢١٠-٢٠٣ لاپەڕە

پەیمانگای قەشەگەری شاری زیاتر لە حەوت سەد سەرچاوەی ئامادەکردووە بۆ پۆشتەکردنی ڕابەرانی کڵێسا تا کاربکەن لە ئەرک و قەشەگەری شاری. هەنوکە ئەم سەرچاوانە لەناو سەدان کڵێساو قەشەگەری شاری بەکاردەهێنرێن لەسەرانسەری جیهاندا. سەرچاوەکان دەکرێن بەسێ پۆلەوە: چاندنی کڵێسا و (قوتابێتی و پێکهێنانی ڕۆحی) و گەشەپێدانی ڕابەرایەتی کردن.

. چاندنی کڵێسا I

أ. چ سەرچاوەیەک گرنگترین تاکە ئامرازی کردارەکییە بۆ (ڕابەرانی تیم و ڕاهێنەرانی چاندنی کڵێسای کارتێکردنی جیهان)؟ - دۆن ئاڵسمان و دۆن ئێڵ داڤیس و هانک ڤۆس، چاپی، گەیوو بۆ دروێنە: ١ ڕێبەرێک بۆ چاندنی کڵێسای تەندروست لەشار. ویچیتا، کەی ئێس: .٢٠١٥ ، چاپخانەی پەیمانگای قەشەگەری شاری - (قوتابخانەی ئینجیلی چاندنی کڵێسای شاری) ئێمە ڕاهێنان بە چێنەرانی کڵێسا ٢ دەکات کڵێسای دروست بچێنن لەناو هەژارانی شاردا کاتێک دانایی تایبەت بەکتێبی پیرۆز پەیڕەودەکەن بۆ ئەوەی بەکاریگەریانە مزگێنی بدەن بە خەڵکی شار ئەوانەی ناچنە کڵێسا و پۆشتەیان بکەن و دەسەڵاتیان بدەنێ تا وەڵامی خۆشەویستی مەسیح بدەنەوە و شوێنی خۆیان بگرن بۆ نوێنەرایەتی کردنی (شانشینی مەسیح) کەلێی دەژین و کاردەکەن. ئەم ڕێبەرە کە کتێبی خوێندنی فەرمی (قوتابخانەی ئینجیلی)یە پوختەی پرۆسەیەکی چاندنی کڵێسا دەدات کە ڕێز لەو کەلتور و ژینگە و کۆمەڵگاو دۆخە ناوازانە دەگرێت کە ڕەنگدانەوەیان لە ئەمەریکای شاری هەیە. شێوازی (پی ئێڵ ئەی ئێن تی) کە لێرە پوختەکراوە ڕێنمایی دانایی بەکردارەکیانە و زیندەیی بەڕۆحی دابیندەکات بۆ تیمەکانی چاندنی کڵێسای شاری. کاتێک پڕە لە نوێژکردن و سیمینار و مەشق و دەفتەری کار و دەیان هونەری نەخشەکاری و هێڵکاری و وتار، ئەم سەرچاوە دەوڵەمەندە دەسەڵات دەدات بە تیمەکانی چاندنی کڵێسا بۆ دیزاینکردنی ستراتیجێک کە هاوتایە لەگەڵ ئەو بینینەی خودا پێی داون – ئەو جۆرە ستراتیجیەی کە ئەنجامەکەی دروستکردنی ئەو کڵێسایانەیە کە جاڕی (شانشین) دەدەن و تەندروستن و زۆرکردنی بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسیە دەخاتەگەڕ. ب. گرنگترین دوو کتێبی لاهوت چین بۆ چێنەرانی کڵێسای (کارتێکردنی جیهان) - داڤیس، دۆن. ڕەگەپیرۆزەکان: (کتێبێکی تایبەت بەڕێنمایە بنەڕەتیەکانە ١ لەسەر گەڕاندنەوەی داب ونەریتە مەزنەکە) ویچیتا، کەی ئێس: پەیمانگای .٢٠١٠ ، قەشەگەری شاری - سمیث ئێفرێم. کڵێسای پاش ڕەش پێست و سپی پێست : بوون بە ٢ .٥٩ کۆمەڵگایەکی خۆشویستراو لەناو جیهانێکی فرە ڕەگەزیدا، جڵدی .٢٠١٢ ، سانفرانسیسکۆ: جۆسی باس

Made with FlippingBook PDF to HTML5