On This Rock, Kurdish

17 اسێڵک ی ندناچ یتشگ ی نەمید •

دێباچە: چون ئەم ڕێبەرە بەکاردەهێنرێت

سەرچاوە : گەیوو بۆ دروێنە، ٢٢-١١ لاپەڕە

قوتابخانەی ئینجیلی بۆ چاندنی کڵێسای شاری: خولێکی ڕاهێنانی چڕو کورت بۆ چێنەرانی کڵێسای شاری

بۆ زیاتر لە چل ساڵە (کارتێکردنی جیهان) تەرخانکراوە بۆ ڕێزلێنان و شکۆدارکردنی خودا و دڵشاد بوون بەو لەناو هەژارانی شاری لەکڵێسا دەرکراو لەڕێگەی ناسینی ئەو و ناساندنی ئەو. ڕێکخراوێکی مزگێنی ناخۆی شارە، بینینی ئێمە بریتیە لە وەرگرتن و تواناپێدان و خستنە بەردەستی ڕابەرانی شاری ئەوانەی کڵێساکان دەڕوێنن و بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسای ڕەسەن دەخەنە کار. ئێمە قایلین کە خودای مەزن حەزدەکات توانابدات بە هەژارانی شاری بۆ ئەوەی شانشینی خودا پێشبخەن لەهەموو شارێکی ئەمەریکا و لەودیو سنورەوە لەڕێگەی کڵێسای خۆجێیەوە. بەڕاستی، ئێمە باوەڕدەکەین نیشاندان و بڵاوکەدنەوەی ئینجیل لەلایەن کڵێساوە لە دڵی مزگێنی شانشینی خودایە. قوتابخانەی ئینجیلی ئێمە بۆ چاندنی کڵێسای شاری ڕاهێنان دەکات بە ڕاهێنەران و ڕووێنەرانی کڵێساو تیمەکانی چاندنی کڵێسا و پۆشتەیان دەکات بۆ چاندنی کڵێسای دروست لەناو هەژارانی شاردا. بۆ ئەوەی لە هەوڵەکانی خۆیاندا گەشەبکەن دەبێت ڕووێنەرانی کڵێسای شاری بینینێکی لاهوتی ڕوون پەیڕەو بکەن و دەربڕین و مۆدێلی دروست و هەستیاری کەلتوریی کڵێسا هەڵبژێرن. دەبێت ئەوان دانایی کتێبی پیرۆز پەیڕەوبکەن بۆئەوەی کاریگەریانە وتاری ئینجیل پێشکەشبکەن بەو خەڵکی شارەی مەسیحیەت پێیان نەگەیشتووە و پۆشتەیان بکەن و توانایان بدەنێ تا وەڵامی خۆشەویستی مەسیح بدەنەوە و شوێنی خۆیان دەستکەوێت بۆ نوێنەرایەتیکردنی شانشینی خودا لەو شوێنەی تیای دەژین و کاردەکەن. ئەم ڕێبەرە کە دەقی فەرمی قوتابخانەی ئینجیلیە، پرۆسەی چاندنی کڵێسا پوختەدەکات کە ڕێزلەو کەلتور و ژینگەو کۆمەڵگا و دۆخە ناوازانە دەکات کە ڕەنگدانەوەی ئەمەریکای شارین. ئەو شێوازی (پی ئێڵ ئەی ئێن تی)یەی لێرە پوختە کراوە ڕێنماییەکی ژیر بە کردەکی و چالاک بە ڕۆحی دابیندەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی تیمەکانی چاندنی کڵێسای شاری نە سەرنەکەوتوو دەبن و نەهەڵەدەکەن کاتێک ئەوان دەگەڕێن بۆ بەشداریکردنی ئەو گەڕەکانەی مەسیحیەت پێیان نەگەیشتووە و دەستکورتن بەڵام هێشتا لەڕووی ڕۆحییەوە گەیوون. ڕێبەرەکە ڕێبەری تیمەکان دەکات لەڕێگەی ئەو پرۆسەیەوە بە سەرنج خستنەسەر نوێژ و بیرکردنەوە و ژیریی بۆ دۆزینەوەی بانگەشەی ناوازەی خودا لەسەر هەر ڕووێنەر و تیمێک. لەبەرئەوەی پڕە لە خزمەتی پەرستن و سیمینار و ڕاهێنان و کاغەزی کار بە دەیان گرافیک و خشتە و وتارەوە ئەم سەرچاوە دەوڵەمەندە توانا بە تیمەکانی چاندنی کڵێسا دەدات ستراتیجیەک دیزاین بکەن کە تواناپێدان بەوان بسەلمێنێت. ئەوە دەتوانێت توانا بدات بەوان ڕەشنوسی کۆرسێک بکەن کە هاوتابێت بەو بینینەی خودا داویەتی بەوان بۆ چاندنی کڵێسایەکی ڕاگەیاندنی شانشین و دروست و ئەو بزوتنەوانە بخاتەکار کە دادپەروەری (شانشین)ەکە نیشاندەدەن لەناو چەوساوەکاندا. ئێمە دڵخۆشین دەربارەی ئارەزوو و چالاکی کڵێسای زۆر و نیشاندانەکان بۆ دامەزراندنی بنکەی دووری (شانشین)ەکە لە دەست کورت ترین کۆمەڵگا لە نەتەوەکەماندا. نوێژی ئێمە ئەوەیە ئەم سەرچاوەیە بەشداریبکات لەو بینینە.

Made with FlippingBook PDF to HTML5