On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 18

چاندنی کڵێسا – کاری ڕۆحی پیرۆز چاندنی کڵێسا چالاکیەکی ڕۆحییە. ئەوە لە بیناکردنی خانویەک یا دەستکردن بە بازرگانیەک ناچێت. ئەوە پێویستی هەیە بە نوێژکردن و ڕۆژووگرتن و فێرکردن و بەرزەفتکردن (انضباط) و ژیری. بەبێ ڕابەرایەتیکردن و پێشکەشکردنی (ڕۆحی پیرۆز) ئێمە ناتوانین ڕێ تێچوونانە کڵێسایەک ببینین لەناو گروپێکی ئەوخەڵکانە ڕووێنرابێت کە مەسیحیەت پێیان نەگەیشتووە کاتێک پێویستیانە خۆشەویستی مەسیح بزانن. کاتێک ئەمە دەزانن، مەبەستی ئەم کتێبە بریتیە لە ڕێبەریکردنی ئێوە لە پرۆسەی درکپێکردنی ڕێبەریکردنی خودا لە چاندنی کڵێسایەک لە کەلتورێکی تردا بۆ ئەوەی بانگەشەکەی ئەو بێتەدی لە (ڕاسپاردە مەزن)ەکەدا. نوێژی ئێمە ئەوەیە ئەوکاتەی ئێوە ڕاهێنانەکان لەم کتێبە تەواودەکەن ئێوە لە ڕاستیەکانی خزمەتی ئینجیل تێدەگەن بە ڕێگەیەک کەئێوە بەڕۆح و تاکتیک ئامادەدەبن بۆ چاندنی کڵێسایەک. لەئەنجامدا هەموو خولێک بە پەرستن دەکرێتەوە و بە کاتی نوێژکردنێکی درێژکراوە کۆتایی دێت کە هەردووکیان لایەنی سەرەکی ئامادەکردنی ئێوەیە بۆ چاندنی کڵێسا. پێنج خولەکە نوێنەرایەتی ماوەی خزمەت و هەوڵی تیمێکی چاندنی کڵێسا دەکەن لە گەڕەکێک یا لەناو گروپێکی خەڵک لە کۆبونەوەی نوێژکردنی سەرەتایی ئێوە بۆ کاتی گواستنەوەی کڵێسا نوێیەکە بە ڕابەرانی قەشەیەتیەکەیەوە. هەموو خولێک بە تایبەتی دیزاین دەکرێت تا یارمەتی ئێوە بدات گەشە بە بەشێک لە پلانی ستراتیجی چاندنی کڵێسای خۆتان بدەن. دواخول یارمەتی ئێوە دەدات وردەکاریەکان کورتبکەنەوە بۆئەوەی پلانێکتان هەبێت کە بتوانن جێبەجێی بکەن لەژێر ڕێبەریکردنی (ڕۆحی پیرۆز). ستراکتۆری ڕێبەرەکە: تێگەیشتن لە شێوەی خولەکە ئەم کتێبە وایدادەنێت ئەو تیمانەی کە (سەروەر) بانگەشەیان بۆدەکات، خاوەنی بینینی جیاواز دەبن بۆ کڵێساکە و بەڕێگەی جۆراوجۆر نزیک دەبنەوە لەچاندنی کڵێساکانیان. ئەگەر ئێوە کڵێسایەک بڕوێنن لە ناو کەلتوری خۆتان یاخود کڵێسایەک بڕوێنن لە کەلتوری جیاوازدا ئەوا ئێوە پێویستان دەبێت نەخشە بۆ گەشتی ناوازەی خۆتان دابنێن کاتێک بەو بنەمایانە ئاگاداردەکرێنەوە کەلەم کتێبەدا پێشکەش کراوە. ئایا ئێوە کڵێسایەک دەڕوێنن لە ناو کەلتوری خۆتان (واتا مزگێنی تایبەت بە کەلتوری ناوەکی) یاخود ئێوە ڕووبەڕوی ئەو ئاڵۆزیانە دەبنەوە کە پەیوەندی بە مزگێنی تایبەت بە کەلتوری جیاوازەوە هەیە. ئێمە تێبینی و/یا پرسیاری زیادمان پێشکەش کردووە کە واتان لێدەکات ڕەچاوی ئەو پرسانە بکەن کە پەیوەندیان بە هەلی چاندنی کڵێسای ناوازەی خۆتانەوە هەیە. ئێمە ئەم تێبینی و هێزی تێگەیشتنانە دەستنیشان دەکەین لە بەشەکەی خۆیاندا بەناونیشانی “دانانی نەخشەی کۆرسەکەی خۆت.” ئەم بەشانە نوسراون تا والە ئێوە بکەن ئەوە ڕەچاوبکەن چۆن بابەتەکە پەیوەندی هەیە بە کار و بینینی تایبەتی ئێوەوە. کاتی باش بەسەربەرن کاتێک بیردەکەنەوە لەو پرس و پرسیارانەی لەم بەشەدا ڕووماڵ کراون بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین سوود لە بابەتەکە لەهەر خولێکدا.

سەرچاوە : گەیوو بۆ دروێنە، ٢٢-١١ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5