On This Rock, Kurdish

185 • کێجنرەس ەل )ناهیج ین د رکێتراک ( یاسێڵ ک یندناچ ین اکەواچر ەس :ۆکشاپ

پێشەکی چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار، ٢ و ١ جڵدی

ئەنثۆلۆجی چییە؟ ئەنثۆلۆجی بریتییە لە کۆمەڵێک سەرچاوە یا بابەت، کە کۆکراوەی هەندێک جۆرە و بەزۆری لە گشتییەکی گەورەترەوە هەڵبژێردراوە و زۆرجار لەلایەن بەشداربوان یا نوسەران یا دروستکەرانەوە ئەنجامدراون و بیرۆکەی سەرەکیان بۆدانراوە بەگوێرەی ماوەیەکی دیاریکراو، بەڵام بەزۆری پەیوەندی هەیە بە تاکە بابەتێک. بەواتایەکی تر، ئەنثۆلۆجی ژمارەیەکی زۆری بەشداریکردن و بیرکردنەوەی جۆراوجۆر دەهێنێت کە هیواخوازن تیشک بخەنە سەر سروشتی تاکە بیرۆکەیەکی سەرەکی یا پڕۆژەیەک. بەهۆی ئەم پێناسەیەوەکارە هاتووەکە لە ڕاستیدا ئەو جۆرە کۆکردنەوەیەیە لەسەر سروشتی چاندنی کڵێسا، بەتایبەتی تیمەکانی ڕابەرایەتی کردن و چینەرانی ڕاهێنان لەناو ئەو کۆمەڵگاو کۆمەڵانی خەڵکەی کە بەشێوەی مێژوویی بەرهەمی پشتگوێخستنی نەرم ونیانی ئینجیلی بوون. بەواتایەکی تر خەڵکان و کۆمەڵگاکان کە بەهۆی ڕەگەز یا هەژاریی یا توندوتیژی یا دووری کەلتورییانەوە نەبوون بە ئامانجی ئاسایی ئێمە بۆ مژدەبردنی ئینجیلی. ئەم دۆکیومێنت و هونەری نەخشەکاری و پەخشانانە ئەنجامی دەیان ساڵی بیرکردنەوە و پراکتیزەکردنن کە لەلایەن مژدەبەرانی شارییەوە ئەنجامدراون لەناو هەژارانی شاریی ئەمەریکا. لە گشتێتی خۆیاندا ئەوان وێنەی خێرای مێژوویی ئەو بیرکردنەوە و نوسین و بیرکردنەوە لۆژیکیە جۆراوجۆرانە پێشکەش دەکەن کە لەناو سستمئ مژدەبەری ئاینی (کارتێکردنی جیهان)، کە کۆمەڵگایەکە پابەندە بە چاندنی کڵێسا لەناو مەترسیدارترین کۆمەڵگاکان ئەوانەی کەمترین ئامانجیان لەسەربووە لە چل ساڵی ڕابردوودا. بۆچی چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار؟ زیاتر لە دوو ساڵ پێش ئێستا من پەخشانێکی کورتم نوسی لەسەر دەستەواژەی “هەژارانی شاری”، ئاخۆ بەکارهێنانی ئەو زاراوەیە هێشتا ڕەوایە، یا ڕەنگە دەبێت ئەوە دووربخرێتەوە وەک وشەیەکی خۆسوککردن و باونەماو لەپێناو زمانێکی زیاتر تەواو و کەمتر هەست .) من cf. http://worldimpact.org/empowering-the-urban-poor( بریندارکەر ئەمەی خوارەوەم نوسی: دوای دامەزراندنی ئێمە کە زیاترە لە چل ساڵ، (کارتێکردنی جیهان) بەپێشبینیکەرانە قسەی کردووە دەربارەی هەڵبژاردنی هەژاران لەلایەن خوداوە و پشتگوێخستنی نەرم ونیانی هەژارانی ناوشاری ئەمەریکا لەلایەن کڵێسای ئینجیلیەوە و قوتابێتی و چاندنی کڵێسا لەناو ئەو کۆمەڵگا هەژارە شارییانەی کە کڵێسا پێی نەگەیشتوون. ئێمە باوەڕمان وایە دەبێت مژدەبرنی باوەڕپێکراوی شاری (ئینجیل) نیشانبدات کاتێک بە هەردوو وشەی جاڕدراو و کرداری بەرجەستەیی گەواهی دەدات. پاش ڕەچاوکردنی ئەمە ئێمە جەختمانکردەسەر ئەوەی لەو کۆمەڵگایانەدا بژین کە ئێمە خزمەتیان دەکەین و بایەخ بە پێویستییەکانی هەموو کەسەکە و ئەندامانی هەمو خێزانە شاریەکە بدەین. ئێمە بدوای ئەم شایەت حاڵییەدا گەڕاوین بە ئامانجی بینینی ئەو کۆمەڵگایانەی میسیح پێی گەیشتووە و گۆڕیونی کاتێک باوەڕمان وایە ئەوانەی لەشارەکەدا دەژین و هەژارن دەتوانرێت دەسەڵاتیان بدرێتێت بەو ئازادی و ساغی و دادپەروەری شانشینەی خودایە بژین کە لە ناو

پێشەکی: چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار، ٢ و ١ جڵدی

Made with FlippingBook PDF to HTML5