On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 186

کڵێسا خۆجێیەکان و بزوتنەوە سەرکەوتووەکانی چاندنی کلێسای شاری فەراهەم کراون. هەموو بینین و نوێژ و هەوڵەکانی ئێمە چڕکردنەوەدەکات لەسەر کۆمەڵێکی کۆمەڵایەتی تایبەت کە “هەژارانی شار” ە و پابەندبوونی ئێمە بۆ “ دەسەڵاتدان” بەوان لەڕێگای هەموو لایەنی کارەکەمانەوە. وەک ڕێکخراوێکی مژدەبردنەکان کە لەسەر ئەو بەرپرسیارێتییە دامەزراوە بۆ دابینکردنی دەسەڵات و ئازادی لەڕێگای ئینجیلەوە بۆ هەژاران ئێمە بەدڵ و بێ شەرمانە لەئامێزمان گرتوون. هەروەک من لە پەخشانەکەدا گوتم “ لەکاتێکدا ڕەنگە دەستەواژەی ‘هەژارانی شار’ بەهەڵە تێگەیشتنی بۆبکرێت یا بەهەڵە بەکاربهێنرێت ئێمە بڕیارماندا ئەوە بەکاربهێنین بەو واتا مەرج بۆدانراوەی خۆمان کە لاهوتی تایبەت بەکتێبی پیرۆز و کۆمەڵناسی شاری ڕایگەیاندووە. ئێمە زاراوەکە بەکاردێنین بۆ ناساندنی ئەوانەی خودا ئێمەی ڕاسپاردووە خزمەتیان بکەین و نوێنەرایەتی کردنی بانگکردنی پێشبینیکەرانەی خودا تا (هەواڵی خۆشی خودا) بدەین بە هەژاران بۆ هەردوو کڵێسا و کۆمەڵگاکەمان بەگشتی. “ بەبێ هیچ دوودڵییەک یا خۆبەدەستەوەنەدان ئێمە پابەندین هاتنی شانشینەکە و پێشڕەویکردنی ئەوانە ببینین کە لەشارەکە دەژین، هەروەها ئەوانەی ژیانیان مەترسی لێدەکرێت یا بێ بەرگەن بەهۆی نەبوونی سەرچاوە و بژاردەو هەڵبژاردە چونکە ئەوان هەژارن. نەک تەنیا خودا ئەوانی هەڵبژاردووە تا بە باوەڕ دەوڵەمەند بن بەڵکو هەروەها ڕایگەیاندووە ئەوان خودی ). چاندنی کڵێسا لەناو ٥ :٢ میراتگری شانشینە هەتاهەتاییە ئایندەکەی خودان (یەعقوب هەژارانی شار بریتییە لە دەست لێدانی خودی دڵی خودا و کۆکردنەوەی ئەو گورزە -٣٥ :٩ ناسکانەی کە لەپێناویدا ئەو مرد، ئەو دانەوێڵانەی کە بۆ دروێنە گەیوون (مەتتا .)٣٨ ئەم ئەنثۆلۆجییە کۆمەڵێکی هەڵبژێردراوی هەندێک لەو گرنگترین پەخشان و هونەری نەخشەکاری و پوختەی کۆرس و وتار و ڕوونکردنەوانە دەهێنێت کەلەلایەن ئەو مژدەبرانی شارییە بەکاردەهێنرێن کە بوون بە ئەنجامی چاندنی کڵێسای تەندروست لەناو هەژارانی شار. ئەوانەڤ شەرت نییە ڕیزبەندی هێڵی (بەگوێرەی ئەوکاتەی ئەوانە ئەنجام دەدرێن) بدرێت پێیان، بەڵکو زیاتر ڕێکدەخرێن و کۆمەڵدەکرێن بەگوێرەی پۆڵێنەکانی لاهوت و زانستی مژدەبەری کاتێک ڕابەرایەتی تیمکانی کڵێسا و چێنەرانی ڕاهێنانی کڵێسای شاری دەکەن. دەتوانرێت ئەنثۆلۆجیەکان کۆکراوەی پاک نەبوو و جڵەونەکراو بن، هەروەها ئێرە حاڵەتەکەیە. ئێمە کۆکردنەوەمان کردووە لە هەڵبژاردەی فراوانی ڕووداوەکان و شوێنەکان و توێژینەوەو بیرکردنەوە لۆژیکیەکانەوە بۆ کەڵەکەکردنی ئەم کۆمەڵە، هەروەها ئمە باوەڕمان بەخۆ هەیە کە پێکداچوونی بیرۆکەی سەرەکی لە گرنگی بابەتەکە دوورناکەوێتەوە لەناو ئەم کارەدا. مەودای تەواوی شوێنەکان و پخشکردنەکان کە ئەم کارە لێی هەڵدەبژێرێت کاریگەرە. لیستەکە فراوان و هەمەچەشنە. بۆ نمونە ئێمە بابەتمان هەڵبژاردووە لە نامیلکەکەی خۆمانەوە بۆ ئەم کۆکردنەوەیە بۆ تیمەکانی چاندنی کڵێسای فرە کەلتوری کە پێیان دەگوترێت (تیمەکانی خۆراک پێدان و ڕابەریکردنی چاندنی کڵێسا)، هەروەها لە کۆنفرانسەکەی خۆمانەوە بۆ ڕابەرانی تیم کە پێی دەگوترێت (کۆنفرانسی تیمۆساوس). ئەم کۆکردنەوەیە پێکدێت لەو بابەتانەی ئاماژەیان پێکراوە لە کۆبونەوەکانی (ڕابەرایەتی کردنی نیشتیمانی و

پێشەکی: چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار، ٢ و ١ جڵدی

Made with FlippingBook PDF to HTML5