On This Rock, Kurdish

187 • کێجنرەس ەل )ناهیج ین د رکێتراک ( یاسێڵ ک یندناچ ین اکەواچر ەس :ۆکشاپ

هەرێمی کارتێکردنی جیهان)، کە کۆرسی (بردنەوەی جیهان)ی پەیمانگای قەشەگەری شارییە لەسەر بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسا لەسەرانسەری جیهان و پێشکەشکردنەکانە لە (قوتابخانەی چاندنی کڵێسای فرەکەلتوری شاری). ئێمە کەمێک هونەری نەخشەکاریمان وەرگرتووە لە زنجیرەکانی یەکەی ئاستی سیمیناری خۆمان کە (بەرنامەی خوێندنی کاپستۆن)ە، هەروەها لە (بەرنامەی بەرزکردنەوەی پاڵێوراو)ی مژدەبەری (کارتێکردنی جیهان)ی خۆمان، هەروەها لەو چاندنی کڵێسای ڕاستەقینانەی کە ئێمە لەڕابردوودا ئەنجاممان داوە. ئێمە لەشوێنی زۆرەوە هەڵبژاردنمان کردووە، هەروەها هەرچەندە ئەو شوێنانە پڕن لە سەرچاوەی بەسود، ئەوە هیلاکی نییە! هەرچۆنێک بێت ئەوە نوێنەرایەتی باشترین ئەو بیرکردنەوەیانەی ئێمە دەکات کە هەمانە لە کۆرس و ڕاوێژکردن و بیرکردنەوەی لۆژیکیانە لەسەر سروشتی چاندنی کڵێسا لەناو هەژاران. ئیمە سەرچاوەکانمان ڕێکخستووە لە (چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار) بە دوو جڵدی تەواوکاری: جڵدی یەک کە دیدگاکانیی لاهوتی و زانستی مژدەبەردنە بۆ چێنەرانی کڵێسا، هەروەها جڵدی دوو کە سەرچاوەو ئامرازەکانە بۆ ڕاهێنەران و تیمەکان. جڵدی یەک پێکدێت لە زنجیرەیەک بابەت کە پەیوەندییان هەیە بە هۆکارەکانی لاهوتی تایبەت بەکتێبی پیرۆز لەسەر مژدەبردن و چاندنی کڵێسا، بەزۆری لەسەر ئەوەی چۆن ئەو لاهوتە بەچەند وشەیەکی کەم باسی مژدەردنە شارییەکان و چاندنی کڵێسا و گەشەکردنی کۆمەڵی نوێژکەران و بزوتنەوە تەندروستەکان دەکات. : (گەشەپێدانی کۆمەڵی نوێژکەرانی شاری). بریتییە لە دووبارە ١ جڵدی یەک، بەشی چاپکردنی پەخشانە گەشەپێکەر و پێکهێنەرەکەی خۆمان لەسەر چاندنی کڵێسای شاری کە خزمەتی کردووە وەک بەشە بنەڕەتیەکەی تایبەت بە لاهوت و کتێبی پیرۆز کە زانیاری داوە بە هەوڵەسەرەتاییەکانمان بۆ چاندنی کڵێسا لەناو هەژاران لەشارەکەدا. جڵدی یەک، بەشی : (تێگەیشتنە ژیرییەکان و بنەماکانی تایبەت بە زانستی مژدەبەری و لاهوتی) ٢ گەنجینەیەکی ئەو سەرچاوانە دابیندەکات کە پەیوەندییان هەیە بە مژدەبردنە شارییەکان و قەشەگەری لەناو هەژاران و چەوساوەکان و چاندنی کڵێسا کە پێک دێت لە لاهوتەکانی تایبەت بەکتێبی پیرۆزی (کڵێسا) و بەدەست هێنانەوەی (داب ونەریتی مەزن) لەناو کڵێساکان کە خزمەتی هەژاران و ڕۆڵی ڕەنگ پێست و چینی کۆمەڵایەتی و نەژاد دەکات لە دروستکردنی قوتابی لەناو ئەو کۆمەڵگایانەی ناشایستەن. سەرچاوەکان لە (جڵدی یەک، ، چاندنی کڵێسای شاری) زیاتر پەیوەندی هەیە بە تیۆر و پراکتیزەی چاندنی ٣ بەشی ڕاستەقینەی کڵێساکان لەناو هەژارانی شار بە تیشک خستنە سەر بانگکردن و کارەکتەر و لێهاتوویی چێنەری کڵێساکە، ئەو تاکەکەسەی خودا بانگی کردووە و پڕە لەڕۆح و ڕابەرایەتی کراوە بنکە دوورەکانی (شانشینی مەسیح) لەناو هەژارترین و بێ بەرگەترین دانیشتوانی شار بچێنێت. جڵدی دوو، (سەرچاوە و ئامرازەکان بۆ ڕاهێنەران و تیمەکان) کۆگایەکی کەرەستەی ئامراز و موڵک دابین دەکات کە پێکدێت لە بابەت و ئامرازی جۆراوجۆر و یارمەتی پۆشتەکردنی ڕاهێنەر یا ڕاوێژکاری چاندنی کڵێسا دەدات بۆ ڕابەریکردنی تیمەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم جڵدە پێکدێت لە یارمەتی زۆری دیاریکراو کە چێنەرەکە و تیمەکەی خۆی بە بەهادار دەیدۆزێتەوە کاتێک ئەو بەشدار دەبێت لەهەوڵی چاندنی کڵێساکەی.

پێشەکی: چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار، ٢ و ١ جڵدی

Made with FlippingBook PDF to HTML5