On This Rock, Kurdish

23 • اسێڵک ی ندناچ یتشگ ی نەمید

شێوازی یەک بەرامبەر یەک هێشتا وای دادەنێت کە چێنەری کڵێسا تیمێکی ناوەندی هەیە کە لەپرۆسەکەدا بەشداری دەکات، بەڵام ڕێگە بە چێنەری کڵێساکە و ڕاهێنەری چاندنی کڵێساکە دەدات لەڕێگەی مەشقی تیمەکەو پڕۆسەی (چاندنەکە) کاربکەن لەسەر کات هێڵێک کە بەباشترین شێوە بۆ تیمە تاکەکەیان کاربکات. لەکۆتاییدا ئەوە چێنەری کڵێساکەیە کە بەرپرسە لە ڕابەرایەتیکردنی تیمی چاندنی کڵێساکە لەڕێگەی مەشقکردنی ڕێبەرەکەوە. بەڵام هێشتا کارەکەی ئێمە لەگەڵ سەدان چاندنی کڵێسای شاری ئێمەی قایلکردووە کە هەموو تیمۆثییەک پێویستی بە پۆڵسێک هەیە. ئێمە هانی تۆ دەدەین کەسێکی متمانەپێکراو بانگێشت بکەیت وەک (ڕاهێنەر) لەسەرانسەری پرۆسەی پلاندانانەکەت. (ڕاهێنەر) دەتوانێت هاندانی بەردەوام و بەرەنگاریت پێشکەش بکات کاتێک ئامۆژگاری بابەتیانەت دەداتێ و یاریدەت دەدات کاتێک تۆ دەچەقیت و تۆ دەکات بەوەڵامدەری بەرواری ئامانجەکەت کاتێک خودا ڕابەری دەکات. تەنانەت ئەگەر تۆ ئەم کتێبە بە شێوازی یەک بەرامبەر یەک بەکاربێنیت ئێمە پێشنیاردەکەین کە تۆ وەک چێنەری کڵێسا و/یا تیمی چاندنی کڵێسا پێشکەشکردنی خولی ئامادەبکەیت بۆ ڕاهێنەرەکەت تا چاوی پیابخشێنێتەوە و لێدوانی لەسەر بدات. بە سروشتی تۆ دەتوانیت پێشکەشکردنێکی دیمەنی گشتی وەها ئامادەبکەیت بۆ هەر قۆناغێکی چاندنی کڵێسای خۆت کاتێک وێنەیەکی خێرای ڕوونی پلاندانانەکەی خۆت دەخەیتە ڕوو بۆ قۆناغی ئایندە. پێشکەشکردنەکان ڕێگەیەکی باشن بۆ دڵنیابوون لەوەی تۆ پلانەکانت دادەنێیت بێ کەم و زیاد بەرجەستەن بۆ جێبەجێکردن. ئەم لیستکراوەی خوارەوە نمونەیەکی وێنەیی ئەو جۆری پرسیارانەن کە ڕەنگە (ڕاهێنەر) ڕەچاوی بکات لە پرۆسەو چالاکی ڕاهێنانەکەی لەگەڵ چێنەرێکی کڵێساو تیمەکەی: • ئەندامانی تیمەکە لەپەیوەندیاندا لەگەڵ خودا چۆنن؟ ئایا ئەوان بە ڕێک و پێکی پراکتیزەی بەرزەفتکردنی ناوەندی ڕۆحی خۆیان دەکەن؟ • پەیوەندی ئەندامانی تیمەکە لەگەڵ یەکتر جۆنە؟ • پەیوەندیکردنیان چۆنە؟ ئایا گوێ لەیەکتری دەگرن؟ ئایا هەموو یەک گوێی لێ دەگیرێت؟ • ئایا کۆدەنگی تەواو هەیە لەناو تیمەکە؟ • ئایا ئەوان دەتوانن ئەو پرسانە چارەسەربکەن کە دەردەکەون؟ • ئایا ئەوان لە پرۆسەی (جاوپیاخشاندنەوە و کار و ئامادەکردن) تێدەگەن؟ • ئایا ئەوان ئەو ئاماژەیە نیشان دەدەن کە ئەوان دەتوانن پلانی خۆیان بچەمێننەوە و چاکی بکەن لە کاتێکی دواتر؟ • ئایا ئەوان ڕەچاوی هەموو خاڵەپەیوەندیدارەکانیان کردووە؟ • ئایا ئەوان دەتوانن پلانەکانیان جیبەجێ بکەن؟ • ئایا ئەوان توانای فێرکردنیان هەیەو کراوەن بۆ خودا و ڕابەرەکە و یەکتر؟ • ئایا ئەوان لە مەشقەکان تێدەگەن و بە قایل بوویی تەواوی دەکەن؟

سەرچاوە : گەیوو بۆ دروێنە، ٢٢-١١ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5