On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 32

کڵێسا چییە؟ قەشە دکتۆر دۆن داڤیس

سەرچاوە : گەیوو بۆ دروێنە، ٩٢-٩٠ لاپەڕە

کڵێسا کۆمەڵگایەکی گەلی خودایە ئەوانەی دان بەوەدا دەنێن عیسا (سەروەرە)، ئەوانەی مەبەستەکانی (ئەو) لەسەر زەوی جێبەجێ دەکەن و پێک هاتوون لە هەموو کەسێکی ڕابردوو و هەنوکەو داهاتوو، لە هەموو شوێنێکی سەر زەوی و لەسەرانسەری مێژوودا. کڵێسا بریکاری خودایە بۆ (شانشینی خودا) و جەستە و بوکی مەسیحە، کڵێسا وەک سپاردە پارێزی ئاشکراکردنی خودا وەلامی کاری (ئەو)ی داوەتەوە لە لاهوت و خوداپەرستی و قوتابێتی و شایەت حاڵی (سەیری چیرۆکی خودا بکە: ڕەگە پیرۆزەکانمان). هەموو کڵێسایەکی خۆجێیی باوڵوێزخانەیەکە کاتێک وەک بنکەیەکی دووری شانشینەکە خزمەت دەکات. تاکە چیرۆکێک هەیە کە لە کتێبی پیرۆز ئاشکراکراوە (سەیری ڕۆژێک لەڕۆژان بکە). خودای گەردوون کە بوونی هەیە لە سێ کەس دا ( باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز)، دروستکەری هەموو شتەکانە بە دیار و نادیارەوە، ئەوەی ئادەمیزادی دروست کرد بە وێنەی خۆی. سەرەڕای یاخی بونی شەیتان و یەکەم دووانەی مرۆڤ خودا (ڕزگارکەرێکی) نارد ئەوەی سەردەکەوێت بەسەر بەدکاریدا و هەموو شتێک بەبراوەیی دەگێڕێتەوە بۆ شکۆمەندی خودا. لەم درامایەی دەردەکەوێت بناغەیەکی بابەتیانە هەیە (کاری سەروەریانەی خودا لە دروستکردندا کە ئەویش ئیسرائیل و مەسیحە) و وەڵامدانەوەیەکی بکەریانەش هەیە (بەشداربوونی کڵێسا لە شانشینی خودا). لە دیوی بابەتیانەکەدا (باوک)ەکە نوسەر و دەرهێنەری چیرۆکەکەیە و (کوڕ)ەکە پاڵەوان و ئەکتەری پێشەنگی چیرۆکەکەیە و (ڕۆح) ەکەش بێژەر و لێکدەرەوەی چیرۆکەکەیە. کتێبی پیرۆز نوسراو و گەواهی چیرۆکەکەیە. لە دیوی بکەریانەکەدا گەلی چیرۆکەکە بە لاهوتی ئۆرثۆدۆکسی وەڵام دەدەنەوە وەک درکێنەرانی باوەڕەکە و پێکەوە خواپەرستی دەکەن وەک کاهینی پادشایی و وەک قوتابیانی مەسیح پێک دێن وەک نیشتەجێبوانی کاتی لەم جیهانەدا و گەواهی خۆشەویستی خودا دەدەن وەک باڵوێزانی پیرۆزی (ئەو). ئەم تێگەیشتنە بناغەکە دروست دەکات بۆ هەموو گوزارشتێک لە کڵێسایەکی خۆجێیدا (سەیری مەسیحی سەرکەوتوو: بینینێکی یەکخراو بۆ ژیان و شایەت حاڵی مەسیحی بکە) کەپێکدێت لە باوەڕگە و بەکارهێنانی دیارییەکان و ڕۆحێتی و دادپەروەری و میهرەبانی و مزگێنی دان و موژدەبەری و خوداپەرستی. کڵێسا بانگ دەکرێت بەوەفاداریەوە ئاشکراکردنی خودا بەرجەستەبکات و بەرگری لێبکات لەڕێگای گەواهی نێردراوەکەوە کاتێک ناسنامەی خۆی دەهێنێتە دی وەک یەک کۆمەڵگای (سەیری ڕووبارێک هەیە بکە). دەبێک کڵێسا نێردراوەیی و جیهانی و پیرۆز. بەوەفاداریەوە ئەو شتە دەستاو دەست پێ بکات کە (ڕۆح) داویەتی بە گەلی مەسیح سەبارەت بەوەی ئەوان باوەڕیان بەچی هەیە و دەبێت چۆن ئەوان خواپەرستی بکەن و نوسراوەپیرۆزەکانیان چی بێت. ئەم باوەڕە بناغەییانە باوەڕی هەموو باوەڕداران لەهەموو شوێنێک بەهێز دەکات هەر وەها ناودەبرێت بە “داب و نەریتی مەزن” (سەیری یاسای باوەڕی نیسین بکە) کە لەلایەن هەموو باوەڕدارانی

دەوروبەر بەهاکان/ بینین ئامادەکردن بکە بەگەڕخستن بکە

پێکەوەنان بکە پەروەردە بکە گواستنەوە بکە خشتە/ ڕێگەپێدانی دامەزراندن

Made with FlippingBook PDF to HTML5