On This Rock, Kurdish

51 • ەه و روتلەک ی توهال

لەسەر “ دەسەڵاتدان بە هەژارانی شاری” ی (کارتێکردنی جیهان) قەشە دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس

سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٢٠٠-١٩٥ لاپەڕە

ساڵ (کارتێکردنی جیها) بە پێشبینیکەرانە قسەی ٤٠ لەوەتەی دامەزراندنمانەوە کە زیاتر لە کردووە سەبارەت بە هەڵبژاردنی هەژاران لەلایەن خوداوە و پشت گوێ خستنی بێزیانی هەژارانی شاری ناوخۆی ئەمەریکا لەلایەن کڵێسای ئینجیلیەوە و پێویستی بۆ مزگێنی دان و قوتابێتی و چاندنی کڵێسا لەو کۆمەڵگا هەژارە شاریانەی کڵێسا نەگەیشتووە پێیان. ئێمە باوەڕمان وایە کە دەبێت مزگێنی باوەڕپێکراو ئینجیل نیشان بدات کاتێک گەواهی دەدات بە وشەی جاڕدراو و کرداری بەرجەستە. پاش ڕەچاوکردنی ئەمە ئێمە جەختمان کردۆتەسەر ئەوەی لەو کۆمەڵگایانە بژین کە خزمەتیان دەکەین و بایەخ بدەین بە پێویستیەکانی هەموو کەسەکە و هەروەها ئەندامانی هەموو خێزانە شاریەکە. ئێمە داوای ئەم شایەتیەمان کردووە بەو ئامانجەی کۆمەڵگاکان ببینین مەسیح پێیان گەیشتووە و گۆڕیونی کاتێک باوەڕمان هەیە ئەوانەی لەشار دەژین و هەژارن دەتوانن توانایان بدرێتێ بەو ئازادی و تەواوی و دادپەروەریەی (شانشینی خودا) بژین کە لە کڵێسا خۆجێیەکان و بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسای شاری سەرکەوتوودا زیادکراون. هەموو بینین و نوێژ و هەوڵەکانی ئێمە کۆکراوەتەوە لەسەر کۆمەڵەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەت کە “ هەژارانی شار”ە و پابەندبوونی ئێمە بۆ توانادان بەوان لەڕێگەی هەموو لایەنەکانی کارەکەمان. لەکاتێکدا ڕەنگە دەستەواژەی “ هەژارانی شار” تێگەیشتنی هەڵەی بۆبکرێت ئا بەهەڵە بەکاربهێنرێت، ئێمە بڕیارمانداوە ئەو دەستەواژەیە بەکاربێنین بەواتای مەرجداری خۆمان کاتێک لەلایەن لاهوتی تایبەت بەکتێبی پیرۆز و کۆمەڵناسی شاریەوە ئاشکراکراوە. ئێمە زاراوەکە بەکاردێنین بۆ دەستنیشانکردنی ئەوانەی خودا دەسەڵاتی داوە بەئێمە خزمەتیان بکەین هەروەها بۆ نوێنەرایەتی کردنی بانگی پێشبینیکەرانەی خودا بۆ جاڕدانی (هەواڵی خودا) لای هەژاران لە هەردوو کڵێسا و کۆمەڵگا بە گشتی. بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەو ڕاستیە ئاشکرابکرێت کە لەوانەیە زاراوەی “هەژارانی شار” بەئاسانی بەهەڵە پەیڕەوبکرێت و بەهەڵە بەکاربهێنرێت. شاری ئەمەریکا بە ئاشکرایانە جۆراوجۆرە و بەقوڵی ئاڵۆزە لە تێکەڵاوی چینی کۆمەڵایەتی و کەلتور و ڕەگەزێتی خۆی. لەناو جۆراوجۆری وا زۆردا دەستەواژەیەکی وەک “هەژارانی شار” ڕەنگە لەیەکەم سەیرکردندا دەرکەوێت زیاد لەپێویست نیشانەیی بێت بۆئەوەی گونجاوبێت وەک ناولێنانێکی پوختەی ئەوانەی ئێمە خزمەتیان دەکەین کاتێک تاڕادەیەک وشک و ئەکادیمییە. بەبێئەوەی بەڕوونی دیاری بکەیت تۆ مەبەستت چییە کاتێک تۆ بەکاری دێنیت ئەوا بەئاسانی دەبێت بە وەسفکردنێکی ناهەقانە کە مەیلی دەبێت بۆ بهێزکردنی وێنەباوەکان کاتێک هانی گشتیکردنەکان دەدات دەربارەی نیشتەجێبووانی شار کە یا زۆر تەمومژاوین یا زۆر گشتین تا سودبەخش بن. لەوەش زیاتر ڕەنگە تەنانەت هەندێک کەس پێشنیار بکات زمانی وەها بەکاردێت بۆ کارتێکردنی هەژێنی خۆی، بۆ “جیرۆکی سۆز وروژێن” کە بەفراوانی بەکاردێت بۆ هێنانەدەرەوەی وەڵامی بەخشەر بەبێ دابینکردنی زانیاری ڕوون لەسەر کۆمەڵگا یا کۆمەڵەیەکی دیاریکراو. مشتومڕ دەکرێت کە زمانی وەک “هەژارانی شار” هانی گشگیرکردنی زیاد لە پێویست دەدات کاتێک بەکارهێنانی زاراوەی وەها بۆ وەسفکردنی

دەوروبەر بەهاکان/ بینین ئامادەکردن بەگەڕخستن

پێکەوەنان پەروەردە گواستنەوە خشتە/ ڕێگەپێدانی دامەزراندن

Made with FlippingBook PDF to HTML5