On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 54

ئاشکرا دەکات و ئەو باوەڕەی ئێمە ئاشکرادەکات کە خودا بانگی هەژاران دەکات ببن بە ئەندامی کڵێساکەی ئەو و باوەڕبەخۆ بوونی ئێمە ئاشکرا دەکات کە هەژارانی شار شوێنێکی گرنگیان هەیە بۆ پەروەردەکردنی ئەو ڕابەرانەی دەگەنە شارەکانی ئێمە و ئەودیو سنوور. سوودی زاراوەی “ هەژارانی شار” و هاوسێ و هاوڕێ و بەخشەر و شەریکی نوێژی (کارتێکردنی جیهان) چییە؟ پێش هەموو شتێک ئێمە زاراوەکەمان بەکارهێناوە بەڕوونی و بە وریاییەوە بۆ ئەوەی یارمەتی هەریەکێک بدات لەناو بریکاری مزگێنیەکەماندا بەووردی ئەوانە بناسێت کە خودا بانگی ئێمەی کردووە بگەین پێیان. ئێمە ئەو خێزان و تاکەکەسانەمان خۆش دەوێت کە ئێمە لە شارەکەدا خزمەتیان دەکەین و نابێت هەرگیز زمان بەکاربێنین (ئەم دەستەواژەیە یا هەرچییەکی تر) بۆ شوورەیی دان یا قۆزتنەوەی پەیوەندیەکەمان لەگەڵیاندا. ئێمە ئەم زاراوەیە بەکارناهێنین وەک وەسفکردنێکی ناهەقانەی وێنەباوەکان و هەندێک سیفەتی سووک و ناشرین بۆ ئەوەی سنووردابنێت بۆ توانای شاراوەیی کۆمەڵگاکان لەوشوێنانەی ئێمە دەژین و کاردەکەین. زیاتر ئێمە دەستەواژەکە لە بابەتەکانماندا بەکاردێنین بۆ ئەوەی بە ڕوونی و ڕاستگۆیانە بیگەیەنین و بە هاندەرانە مشتومڕبکەین لەسەر پێشینەی ئەم ڕووبەرەی بۆماوەیەکی زۆرە پشتگوێ خراوە لە مزگێنی ئینجیلیدا. لەسەرەتادا ئێمە بەبێ شەرم کردن ژیان و سەرچاوەکانی خۆمان پابەند کرد بۆ دروستکردنی قوتابی و چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شاریی ئەمەریکا. ئەمە سەرکارییەک و چالاکی دووری بانگی تاکەکەسی و کۆمەڵەی ئێمەیە وەک مزگێنیدەرانی مەسیح. خوانەکات هیچ کەس لەئێمە زمانی وەها بەکاربێنێت بۆ لەکەدارکردنی خودی ئەو کەسانەی مەسیح لپێناویان مرد و ئەو کەسانەی ئێمە بۆیان بانگ دەکرێین هەروەها ئەوکەسانەی کە ئیمە باوەڕمان وایە گرنگترین شتن بۆ مزگێنی ئایندە لەئەمەریکا و لەودیو سنووریشەوە! قسەکردن بەڕوونی سەبارەت بە بانگ کردنی ئێمە ئەرکی خۆمانە، کە هەرگیز شوورەیی کردن و سووککردنی هیچ لەو کەسانە لەخۆ ناگرێت کە ئێمە بانگ دەکرێین بۆیان. لەپێناوی مزگێنی خۆمان و بەخشەرانی خۆمان و ئەوانەی ئێمە خزمەتیان دەکەین دەبێت ئێمە ڕوون وئاشکرابین سەبارەت بەو دانیشتوانەی ئێمە ئامانجمان خستۆتەسەر و بەهەمان شێوە دەبێت ئێمە هەرگیز شوورەییان نەکەین و سووکیان نەکەین لەبەکارهێنانی هەرپەیوەندییەکی خۆماندا بۆ هیچ کاتێک. لەبەرئەوە “ توانادان بە هەژارانی شاری” وەک زمانی پەیڕەوکراوی خۆمان نە دروشمێکە و نە دروشمێکی دڵگیریشە. زیاتر بۆئێمە ئەوە ئیش دەکات وەک وێنەیەکی بینینی تاکی ئێمە کە بریتییە لە مزگێنی تەواوکاری کاری ئێمە وەک قەشەگەرییەکی نێو مەزهەبی لە شارەکەدا. ئێمە باوەڕمان وایە کە توانادان نە دابین کردنی پێویستیەکانە کە تەنیا مامەڵدەکات لەگەڵ ستراکتۆرە بنچینەییەکانی هەژاری و نە پارێزەرانی زاڵی هەژارانن کاتێک بۆ هەتا هەتا وایان لێ بکەن پشت بەستوو بن بە خێر و خزمەتی ئێمە. وەک مزگێنیدەرانی مەسیح ئیمە باوەڕمان وایە هەژاران وەک هەموو کەسێکی تر دەتوانرێت بکڕدرێنەوە و بگۆڕدرێن و بخرێنە بەردەست تا ببن بە گەلی خودا لەناو کۆمەڵگای خۆیاندا. کاتێک خودا ویستی توانابدات بە گەلی خۆی ئەو (ڕۆحی پیرۆز)ی خۆی نارد بۆ سەر کۆمەڵەی نێردراوان و کۆمەڵگایەکی پێک هێنا کە بە ژیانی خودا و (وشە)ی ژیان ڕایسپارد. وەڵامی خودا بۆ هەژاری و پشتگوێ خستنی سستمیانە بریتی بوو لە پێکهێنانی گەلێک کە خودی ژیانی ئەو

سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٢٠٠-١٩٥ لاپەڕە

دەوروبەر بەهاکان/ بینین ئامادەکردن بەگەڕخستن

پێکەوەنان پەروەردە گواستنەوە خشتە/ ڕێگەپێدانی دامەزراندن

Made with FlippingBook PDF to HTML5