On This Rock, Kurdish

55 • ەه و روتلەک ی توهال

(شانشین)ەی بەرجەستەکرد کە ئازادی و تەواوی و دادپەروەری تیا نیشتەجێیە. ئەم کۆمەڵگایانە بە مزگێنیەک ڕاسپێردراون بۆ کۆکردنەوەی هەڵبژێردراوەکان لەناو هەژارترین و ڕووخاوترین خەڵک لەسەر زەوی و لەڕێگەی هێزی (ڕۆح) و کۆمەڵگای مەسیحی دەبینن (شانشین)ەکە دێت بۆ زەوی بە پەیوەندی نوێی میوانداری و بەخشندەیی و ڕاستی ڕێک لەو شوێنەی لێی دەژین. هەموو کڵێسایەکی ئیشکەری تەندروست بنکەیەکی دووری (شانشینی خودا)یە و دەتوانێت ببێت بەو شوێنەی کە گۆڕانی ڕاست لێی ڕوودەدات. هیچ شتێک “توانا نادات” بە هەژاران وەک ئەنجومەنێکی بچوکی باوەڕداران کە گوێ ڕایەڵی (یەزدانێتی مەسیحن)! بە پڕچەک بوون بەم دیدگایە ئێمە بەیەک دڵ باوەڕمان وایە کە هیچ ڕێکخراوێک لەمێژووی جیهاندا ناتوانێت شکۆداری و بەهای هەژاران بناسێت وەک (کڵێسای عیسای مەسیح). پاش ڕەچاوکردنی ئەم قەناعەتە (کارتێکردنی جیهان) کۆشش دەکات بۆ چاندنی زۆرترین کڵێسا بە خێراترین شێوە لەناو ئەو کەلتورە جۆراوجۆرانەی کە هەژارانی شاری نوێنەرایەتی دەکات لە هەموو شارەکانمان و لەودیو سنووریشەوە. ئێمە قایل بووین کە هیچ ڕێکخراوێکی تری کۆمەڵایەتی پشتگیری خودا و سەرۆکایەتی مەسیح و هێزی (ڕۆح)ی نیە وەک کڵێسیەکی خۆجێیی ئیشکەری تەندروست. هەروەها هیچ شتێک توانا نادات بە کۆمەڵگایەک وەک کارئاسانکردنی بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شاری کە لەوێ ژیان و هێزی (ئینجیلی مەسیح) دەتوانێت بگات و تەواوی کۆمەڵگاکان بگۆڕێت وەک بنکەی دووری (شانشین)ەکە. هەموو ئەوەی ئێە ئەنجامی دەدەین بە مزگێنی و بە دادپەروەری ( لە خێوەتگەکانمان و قوتابخانەکانمان و بازرگانییەکانمان و کلینیکی دان و پزیشکییەکانمان و کارەکەمان لە بەندیخانەکان و گرتووخانەکان و لەهەمووی گرنگتر هەوڵەکانمان بۆ گەشەپێدانی ڕابەرایەتیکردن و چاندنی مزگێنی) بەشداری دەکات لەم کاری توانا پێدانە. زیاتر لەوەی تەنیا پێویستیەکان دابین بکەین یا وەک پارێزەرانی هەژاران خزمەت بکەین ئێمە باوەڕمان وایە (ڕۆحی خودا) دەتوانی ئەوان بەرێتەوە و ڕابەران پەروەردەبکات و توانایانبداتێ ڕابەرایەتی بکەن و بیانخاتە بەردەست لە کرێکاریەوە لەناو خودی کۆمەڵگاکەیان بۆ باڵوێزی مەسیح. زیاتر لەوەی ببن بە وەرگری بایەخ ئێمە باوەڕمان وایە ئەوان دەتوانن وەبەرهێنان وەرگرن تا ببن بە ڕابەرانی خزمەتکاری خودا و بگۆڕی کۆمەڵگاکەیان و هاو کرێکار لە کاری (شانشینی خودا). سەرئەنجام لەکاتێکدا لەوانەیە دەستەواژەی “ توانادان بە هەژارانی شاری” بەهەڵە بەکاربهێنرێت و بەهەڵە پەیڕەوبکرێت ئێمە لە (کارتێکردنی جیهان) بەیەک دڵ ئامێز بۆ دەستەواژەکە دەگرین نەک تەنیا لەبەر ئەوەی ئەوە دانیشتوانی ئامانج بۆسەرکراوی مزگێنیەکەمان ڕووندەکاتەوە بەڵکو هەروەها لەبەر ئەوەی ئەوە بە ڕوون و ئاشکرا بانگ کردنی پێشبینیکەرانەی ئێمە ڕادەگەیەنێت بۆ نوێنەرایەتی کردنی پابەندبوونی نەگۆڕی خودا بەرامبەر ئەو کەسانەی زۆرترین بێ بەرگەن و کەمترین سەرچاوەیان هەیە لەناوماندا. با ئێمە ڕێگە بە بەرەنگارییەکەی عیسا بدەین کە سەدان ساڵ لەمەوبەر دراوە تا بەردەوام ببێت بە نمونەو بینینی قەشەگەری ئەمڕۆ کاتێک ئێمە دەگەڕێین بۆ هێنانەدی (ڕاسپاردە مەزنەکە) لەناو هەژارانی شاریی جیهان:

سەرچاوە: گەیوو بۆ دروێنە، ٢٠٠-١٩٥ لاپەڕە

دەوروبەر بەهاکان/ بینین ئامادەکردن بەگەڕخستن

پێکەوەنان پەروەردە گواستنەوە خشتە/ ڕێگەپێدانی دامەزراندن

Made with FlippingBook PDF to HTML5