On This Rock, Kurdish

57 • لاهوتی کەلتور و هەژار

جیاکەرەوەی ئێمە پێش خستنی (شانشین)ەکە لەناو هەژارانی شاری

سەرچاوە: نامیلکەی قەشەی باڵای ئینجیلی، ٢٠٢-١٩٥ لاپەڕە

خودا هەژارانی هەڵبژاردووە پێویست ناکات کەس لاپەڕەی زۆری (پەیمانی نوێ) بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی ئاشکرای بکات لەکوێ کڵێسا سەرەتاکە ئەو بیرۆکەیەی دەست کەوتووە کە هەژاران بەتایبەتی هەڵبژێردراون لەلایەن خوداوە بۆ وەرگرتنی ئینجیل و بڵاوکردنەوەی لەسەرانسەری جیهان. عیسا خۆی بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئەو بە مەبەستەوە وتاری ئینجیل دەدات بە هەژاران ) و تەنانەت پێشنیاری کرد ئەم کردارە یارمەتی نیشاندانی ئەوەی ٢٠ :٦ ، لوقا ١٨ :٤ (لوقا .)٦-٢ :١١ دا ئەو بەڕاستی (مەسایا) یە (مەتتا کاتێک بنەما لەسەر فێرکردنەکانی عیسا دادەنرێت، دۆزینەوەی وتەی زۆر ڕوون نا ئاسایی نییە لە (نامەکاندا) دەربارەی بژاردە و چاوەڕوان بوونی خودا لەوانەی هێزیان نیە و سەرچاوەیان نیە و پارەیان نیە. بۆ نموونە، یەعقوب فێردەکات:

وشەی “هەڵیبژارد” و “ هەڵبژێردرا” لە کتێبی یەعقوبی لە وشەی ١ کۆرنسۆسی ١ و ٢ یۆنانی (ئێکلێگۆمای)ەوە دێت کە واتای “ چاکەکردن لەگەڵ هاوڵاتی هەڵبژێردراو....ئەوە پێکدێت لە پەسەندکردن و هەڵبژاردن لەناو بژاردەی زۆردا.” لە دەوروبەری تردا ئەوە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی بژاردەی “ هەڵبژاردن” کە :١٣ لەلایەن خوداوە (مەرقۆس ) و هەڵبژاردنی قوتابیەکان ٢٠ .)١٣ :٦ لەلایەن عیساوە (لوقا

خوشک و برا خۆشەویستەکانم، گوێ بگرن: ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە لەباوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن کە بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟ ٥ :٢ “”یەعقوب

بە هەمان شێوە پۆڵس دەنوسێت:

بەڵام خودا ئەوانەی هەڵبژارد کە بەلای جیهانەوە گێلن، تاکو داناکان شەرمەزاربن، لاوازەکانیب هەڵبژارد تاکو بەهێزەکان شەرمەزاربن. خودا پایەنزمەکانی جیهان و ڕق لێبووەو ئەوانەی هەڵبژارد کە هیچ نەبوون، تاکو ئەوانە لەناو ببات کە خۆیان بەشت دەزانن، تاکو هیچ مرۆڤێک لەبەردەم خودا شانازی نەکات. ٢٩-٢٧ :١ کۆرنسۆس ١ ئەم بیرۆکانە بیرۆکەیەکی سەرەکی نوێ نین لەلایەن نوسەرانی (پەیمانی نوێ) وە پێشکەش کرابن. لەبری ئەوە ئەوان بە ڕاستگۆیانە ڕەنگدانەوەی فێرکردنەکانی (پەیمانی کۆن)نن دەربارەی ئەوەی چۆن خودا پەیوەندی هەیە بە هەژارانەوە. یەک توێژەر فێرکردنی (پەیمانی کۆن) دەربارەی هەژاران کورت دەکاتەوە بۆ سێ بنەما. - خودا خەمێکی تایبەتی هەیە بۆ هەژاران. ١ - دەبێت گەلی خودا خەمی هاوشێوە نیشان بدات (بۆ هەژاران). ٢ - هەژاران زۆرجار بە ڕاست و خواناس دەناسێنرێن. ٣

دۆگلاس جەی موو، جەیمس، زنجیرەی لێدوانی تیندەیڵ بۆ (پەیمانی کۆن)، جێن. ئێد. لیۆن مۆریس. لایسێستەر، خورێنی مەزن- ئینگلتەرا، ئێم ئای: ئای .١٩٨٥ ، ڤی پی – ئێردمانس ٥٤-٥٣ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5