On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 58

هەژاران کێن؟

سەرچاوە: نامیلکەی قەشەی باڵای ئینجیلی، ٢٠٢-١٩٥ لاپەڕە

لەفێرکردنەکەی عیسادا سامانی مادە بە بەدکار ڕەچآوناکرێت بەڵکو بە مەترسیدار. هەژاران بەزۆری نیشاندەدرێن لە دەوڵەمەند دڵخۆش تر بن، چونکە بۆ ئەوان ئاسانترە بۆچوونێکی سەربەخۆیان هەبێت لەسەر خودا. ئاڕ. ئی. نیکسن. “ هەژاری.” فەرهەنگی ڕوونکردنەوەی وێنەیی کتێبی پیرۆز. نوسەران جەی. دی. دۆگلاس و .١٢٥٥ . لاپەڕە ١٩٨٠ ،. کەسانی تر. لایسێستەر، ئینگلتەرا، ئای.ڤی.پی بۆ تێگەیشتن لە بژاردەی هەژاران لەلایەن خوداوە ئەوە گرنگە تێبگەیت “هەژاران” کێن. ئەو ڕێگایەی کە نوسرای پیرۆز زاراوەی “هەژاران” بەکاردێنێت هاوشێوەیە و جیاوازیشە لەو ڕێگایەی ئێمە بەزۆری بەکاری دێنین. - وشە یۆنانییەکەی لە (پەیمانی نوێ) بەکارهێنراوە بەشێوەی سەرەکی هەمان شتە ١ وەک وشە ئینگلیزییەکەی ئێمە “ هەژار”. ئەوە وەسفی یەکێک دەکات کە بەشێوەی ئابووری بێ بەری دەکرێت، یەکێک کە پارە یا سەرچاوەی بێ سەروزیادی نیە. بەهەرحاڵ کاتێک ئەم وشەیە لەلایەن نوسەرانی (پەیمانی نوێ) وە بەکاردەهێنرێت لەوە دەچێت ئەوان پشت ببەستن بە تێگەیشتنی وشەی “ هەژار” لەلایەن (پەیمانی کۆن)ەوە. بەم شێوەیە لە (پەیمانی نوێ)دا هەژاران بریتین لە “ ئەوانەی پارەی بێ سەروزیادیان نیە” (تێگەیشتنی یۆنانی) لەگەڵ “ شتێکی تر” (تێگەیشتنی عیبری). - ئەم “شتێکی تر”ە تێگەیشتنێک بوو بەدرێژایی زەمانە گەشەی پێدرا لە نوسراوە ٢ پیرۆزە عیبرییەکاندا. لە (پەیمانی کۆن)دا “ هەژاران” ئەوانەن کە ئەوەندە بێ هێز و ناسەربەخۆن کە بێ بەرگەن بۆ ئەوەی بەهەڵە بەکاربهێنرێن لەلایەن ئەوانەی کارتێکردنیان هەیە لەناو کۆمەڵگادا. جەخت کردنەکە لەسەر ئەوەیە ئەوان لە دیوە هەڵەکەی پەیوەندین لەگەڵ ئەوانەی لە هێزدان. لەبەر ئەوە لە (پەیمانی کۆن) هەژاران واتای ئەو خەڵکانە بووە کە سێ تایبەتمەندێتیان هەبووە: أ. ئەوان ئەو پارە و سەرچاوانەیان نیە کە پێویستیان پێیەتی. ب. ئەوان بۆ سوود وئامانجی نابەجێ بەکاردەهێنرێن لەلایەن ئەوانەی پارەو سەرچاوەیان هەیە، و ت. ئەنجامەکەی ئەوەیە دەبێت ئەوان بە بێ فیزی ڕووبکەنە خودا وەک تەنیا سەرچاوەی پرێزگاریکردنیان. - لەبەر ئەوە، لە بۆچوونی لاهوتیەوە ئێمە دەتوانین بڵێین کە کتێبی پیرۆز پێناسەی ٣ “هەژاران” دەکات وەک:

Made with FlippingBook PDF to HTML5