On This Rock, Kurdish

59 • لاهوتی کەلتور و هەژار

ئەوانەن کە پێویستیەکانیان ئەوەندە پەرۆشیان دەکات تا بەتەنیا پشت ببەستن بە خودا.

سەرچاوە: نامیلکەی قەشەی باڵای ئینجیلی، ٢٠٢-١٩٥ لاپەڕە

وە مەودایەکی nw’ و خزمە نوێیەکەشی ny’ باوترینی ئەم وشانە [بۆ هەژاران] کە ny’.... فراوانتری هەیە زیاتر لەوەی بەسادەیی نیشانەی باری ئابووری کۆمەڵایەتی بێت ئاماژەدەکات بۆ یەکێک ئەوەندە بێ هێزو ناسەربەخۆیە کە بێ بەرگە دەبێت بۆ بەکارهێنان بۆسوودی نابەچی لەلایەن ئەوانەی بنکەی هێزیان هەیە. بەم شێوەیە جەختەکە زیاتر دەکەوێتە سەر پەیوەندییەکی ئابووری کۆمەڵایەتی وەک لەسەر سامانی مادەی وەها. بەڵام هێشتا ئەم پەیوەندییە بێ هێزو و ناسەربەخۆیە بۆتە هۆی ئەوەی یەکێک پشت ببەستێت بە خودا بۆ پێویستییەکان و پاکانەکردنەکەی خۆی. ئەم پێگە بێ فیزییەی هەژاران کە دوورە لە بانگەشەی ناڕاست لەبەردەم خودا، ڕەنگدانەوەی لایەنی ئاینییە و زۆر جار لە زەبوورەکان دەردەکەوێت....بەڵام لایەنی ئاینی هەرگیز بەدەرنیە لە ئابووری کۆمەڵایەتی. ین.....بەکورتی هەژاران لە یەهودێتیدا ئاماژەی ny’ هەردوو توخمەکە تەواوکاری کردووە بۆ ئەوانەی لە پێویستی پەرۆشدان (توخمی ئابووری کۆمەڵایەتی) کە بێ چارەییان ئەوانی بردووە بۆ پەیوەندی ناسەربەخۆ لەگەڵ خودا (توخمی ئاینی) بۆ دابین کردنی پێویستیەکانیان و پاکانەکردنەکەیان. ڕۆبێرت ئەی. گوێڵچ. وتاری سەر شاخی واکۆ: .٦٩-٦٨ . لاپەڕە ١٩٨٢ ، کتێبەکانی وشە ئەم تێگەیشتنە یارمەتی ئێمە دەدات هەست بکەین چۆن لوقا فێرکردنی عیسا تۆماردەکات وەک “ ) و ٢٠ :٦ خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، ئەی هەژاران، چونکە شانشینی خودا بۆ ئێوەیە” (لوقا لەکاتێکدا مەتتا تۆماردەکات “ خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بەڕۆح هەژارن، چونکە شانشینی ). لەهەردوو گێڕانەوەکە مەبەستەکە هەمان شتە: خۆزگە ٣ :٥ ئاسمان بۆ ئەوانە” (مەتتا دەخوازرێت بەوانەی ئەوەندە پەرۆشن بۆئەوەی بەتەنیا پشت بەخودا ببەستن. تەنیا ئەو خەڵکانەی ئامادەن دان بنێن بە بێ چارەیی خۆیان دەتوانن ئەم یارمەتییە لە خوداوە وەرگرن. وەک کلارێنس جۆردان ئاماژەی پێ دەکات:

کاتێک یەکێک دەڵێت ’ من پێویستم بەوە نیە بە شت هەژاربم، من بە ڕۆح هەژارم’ هەروەها یەکێکی تر دەڵێت ’ من پێویستم بەوە نیە بە ڕۆح هەژار بم، من بە شت هەژارم’ هەردوولا پاکانە بۆخۆیان دەکەن کاتێک بە یەکبوونی دەڵێن ’من پێویستم پێی نیە. بەو هاوارکردنە لەسەر لێوەکانی، هیچ مرۆڤێک ناتوانێت تۆبە بکات.

کلارێنس جۆردان. وتاری سەر شاخی، ڕێڤ ئێد .٢٠ لاپەڕە ١٩٨٠ ، ڤالی فۆرج: چاپخانەی کۆینۆنیا جەتسن

بەئاشکرا ئەو خەڵکەی هەژار نیە دەتوانێت بێتە ئەم کاتی تەواو پەرۆشییە تا بەتەنیا پشت ببەستێت بە خودا. ( کتێبی پیرۆز نمونەی زۆر تۆمار دەکات، وەک زاکایەس یا یوسفی ئاریماثیا تا ئەمە دیار نیشان بدات.) هەروەها ئەوە ڕوونە کە لەوانەیە خەڵکێکی زۆر ڕەتی بکاتەوە دان بە پێویستی خۆی بنێت لەبەردەم خودا. بەهەرحاڵ عیسا و نێردراوان هەمیشە

Made with FlippingBook PDF to HTML5