On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 60

ئەوە فێردەکەن کە ئەوە تەنانەت گرانترە بۆ دەوڵەمەندەکان دان بە پێویستی خۆیان بنێن بە ) و دەبێت چاوەڕێ ٧-٦ :٢ و یەعقوب ٢٣ :١٠ و مەرقۆس ٢٤ :١٩ خودا (مەتتا لەهەژاران بکرێت بە باوەڕەوە وەڵام بدەنەوە. ئەم باوەڕبەخۆبوونە لە بژاردەی هەژاران لەلایەن خوداوە ئەوەندە قووڵە کە یەک توێژەر دەتوانێت بڵێت “ لە (پەیمانی نوێ)دا هەژاران شوێنی ئیسرائیل دەگرنەوە وەک جێی سەرنجی ئینجیل” (سی ئێم ئێن سەگدێن، “ هەژاری و سامان” فەرهەنگی نوێی لاهوت ، نوسەران سینکلێیەر بی فەرگەسن، لەگەڵ .)٥٢٤ ]، لاپەڕە ١٩٨٨ ، کەسانی تر. [داونەرز گرەوڤ: چاپەمەنی ئینتەر ڤارسیتی

ئەزمونەکانی ژیان چین شانبەشانی هەژاری کە زۆرجار یارمەتی خەڵک دەدات هەست بە پێویستی پەرۆشی خۆی بکات بۆ خودا؟

سەرچاوە: نامیلکەی قەشەی باڵای ئینجیلی، ٢٠٢-١٩٥ لاپەڕە

چوار وەڵامی بنەڕەتی

بۆ ئەوەی بە گوێ ڕایەڵ بوونی ڕییشەیی بە عیسای مەسیح بژیت واتای ئەوەیە بە هەژاران و چەوساوەکان بناسرێیتەوە. ئەگەر ئەوە لە (پەیمانی نوێ) ڕوون نەبێت ئەوا هیچ شتێک ڕوون نییە. جیم والیس. ئەجێندا بۆ خەڵکی تایبەت بە کتێبی پیرۆز. .٩٤ ، لاپەڕە ١٩٧٦ ، نیو یۆرک: هارپەر و ڕۆو

کاتێک ئێمە ئەوە دەناسینەوە کە نوسراوەپیرۆزەکان مامەڵە لەگەڵ هەژاران دەکەن وەک کۆمەڵەیەک کە گرنگی لاهوتییان هەیە، ئەوە زۆر لە ئێمەدەکات ڕەچاوی ئەوە بکەین وەڵامی ئێمە چی دەبێت. وەک مەسیحی و موژدەبەر بەلایەنی کەمەوە چوار وەڵام هەیە کە دەبێت ئێمە ئەنجامی بدەین. - ڕێزگرتن ١ هەڵبژاردنی هەژاران لەلایەن خوداوە بەشێوەی بنەڕەتی بەرەنگاری ئەو ڕێگا ئاساییە دەبێتەوە کە خەڵک وەڵامی هەژارانی پێ دەداتەوە. لەناو کۆمەڵگادا خەڵک لە هەژاران دووردەکەوێتەوە و بێز لەڕێگاکانیان دەکاتەوە و چاوەڕێی شتی کەمن لێیان لەهەر ڕووبەرێکدا بێت. بەدڵنیاییەوە ئەوانە نابینرێن وەک ئەو شوێنە سروشتییەی ڕابەرانی لێ دەدۆزرێتەوە. بەهەرحاڵ خودا خۆی لەگەڵ هەژاران دەناسێتەوە. نوسراوە پیرۆزەکان دەڵێن چەوساندنەوەی هەژاران بریتییە لە نیشاندانی سووک سەیرکردنی خودی خودا (پەندەکان ). ناسنامەی خودا لەگەڵ هەژاران و بژاردەی هەژاران لەلایەن خوداوە (یەعقوب ٣١ :١٤ ) دەبێت جیاوازییەکی قوڵ دروست بکات بۆ هەموو یەکێک کە دان بەوەدا دەنێت ٥ :٢ مەسیح یەزدانە. بەسادەیی دەری ببڕە: • ئەگەر ئێمە ڕێز لەخودا بگرین ئەوا ئێمە ڕێز لەهەژاران دەگرین. • ئەگەر ئێمە گوێ ڕایەڵی خودا بین ئەوا ئێمە لەگەڵ هەژاران دەیناسینەوە. • ئەگەر ئێمە باوەڕ بە خودا بهێنین ئەوا ئێمە هەژاران دەبینین وەک ڕابەرانی شاراوەی کڵێسای ئەو.

Made with FlippingBook PDF to HTML5