On This Rock, Kurdish

61 • لاهوتی کەلتور و هەژار

بەخەمەوە خەڵکێکی زۆر سەیری ئەوانە دەکەن کە هەژارن بەشێوەی سەرەکی وەک ئامانجی خێرخوازی سەیریان دەکەن. خەڵکی وەها سەیری هەژاران دەکەن تەنیا وەک ئەوانەی کە پێویستیان بە یارمەتی ئەوان هەیە. لەکاتێکدا بەدڵنیاییەوە یارمەتیدانی هەژاران ڕاستە (سەیری خاڵی دوو بکە لەخوارەوە)، یارمەتی دانی وەها ناسەربەخۆیی و لەکیس دانی شکۆداری دروست دەکات ئەگەر ئەوە بە چەسپاوی جووت نەکرێت لەگەڵ ڕێزگرتنی قووڵی هەژاران وەک ئەوانەی کە خودا هەڵیبژاردوون. ئێمە باوەڕمان وایە ئەوە قوربانی نییە بەڵام زیاتر مافێکی تایبەتە و خۆشییەکە کاتێک بانگ بکرێیت بۆ دروست کردنی قوتابی لەناو هەژارانی شاری کە کڵێسا پێیان نەگەیشتووە. - خۆشەویستی و میهرەبانی و دادپەروەری ٢ مەسیحییەکان بانگ دەکرێن بە خۆشەویستی و میهرەبانی و دادپەروەری وەڵامی کەسانی تر بدەنەوە. ئەم وەڵامە بۆ هەژاران هەمان وەڵامە کە مەسیحییەکان دەیدەن بە هەموو خەڵک لەهەموو شوێنێک. ئەوەی ناوازەی دەکات ئەوەیە سستمی جیهانی ڕێگری دەکات لە پەیڕەوکردنی ئەم نیگەرانییە بۆ هەژاران. پسپۆڕی لاهوتی ثۆماس سی ئۆدێن دەڵێت:

سەرچاوە: نامیلکەی قەشەی باڵای ئینجیلی، ٢٠٢-١٩٥ لاپەڕە

هەرچەندە خێرخوازی مەسیحی بۆ هەموو کەسێکە، بەڵام هەژاران خەمی تایبەتی مەسیحن، بەتەواوی چونکە ئەوان دەست کورت ترینن.

ثۆماس سی ئۆدێن. لاهوتی قەشەیەتی. بنچینەییەکانی .٢٦٨ . لاپەڕە ١٩٨٣ ، قەشەگەری. سانفرانسیسکۆ: هارپەر و ڕۆو

خودا جەخت دەکاتەوە لەسەر وەڵامی ئێمە بۆ هەژاران نەک بەجیاکاری لەنێوان چاکەکردنەکاندا چونکە بەپێچەوانەوە ئەوان پشت گوێ دەخرێن.

یەکێک لەو ڕێگایانەی سانت فرانسیس وەسفی پەیوەندی خۆی پێ کرد لەگەڵ هەژاران (هەروەها کەسانی تر) لەڕێگەی وشەی “کۆرتێسیا” وە بوو. ئێمە وشەی ’ کێرتەسی’ بەکاردێنین بۆ ئەوەی واتای ڕەفتاری هەبێت. لە بنەڕەتدا ئەوە واتای ئەو ڕەوشت و ئاکاری ڕەفتارەی دەبەخشی کە چاوەڕیی لێ دەکرا یەکێک هەیبێت کە لە کۆشکی پادشایی خزمەتی دەکرد....سەبارەت بە سانت فرانسیس .....(کۆرتێسیا) ڕێگایەک بوو بۆ بینین و کردارکردن بەرامبەر کەسانی تر.

لۆرینس کەنینگهام. سانت فرانسیسی ئاسیسی. .١٩٨١ ، سانت فرانسیسکۆ: هاڕپەر و ڕۆو

نوسراوە پیرۆزەکان هەمیشە جەخت دەخاتە سەر لێپرسراوێتی گەلی خودا بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ هەژاران و یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی دەربازبن لە کارتێکردنی هاڕەری هەژاریی. (وشە)ی خودا لێپرسراوێتی دەخاتە سەر ئێمە بۆ ئەوەی بۆ دادپەروەری هەژاران کاربکەین. کارکردن بۆ شالۆم ( ئاشتی و پڕی و زۆری و تەواوی) واتای ئەوەیە ئێمە هەرگیز قایل نابین هەژاران جێ بێڵین بۆ هەژارێتی خۆیان لەکاتێکدا هەموو یەکێک لەئێمە ئەو ئامرازانەی هەیە بۆ هێنانە کایەی گۆڕان.

Made with FlippingBook PDF to HTML5