On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 64

یەک مزگێنیدەری دێرین ئەوەی لە هەردوو لە شارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەرازیل خزمەتی کرد، وەسفی کڵێسا سەرکەوتووەکان دەکات لەناو هەژارانی شاری بەم شێوەیە:

سەرچاوە: نامیلکەی قەشەی باڵای ئینجیلی، ٢٠٢-١٩٥ لاپەڕە

کڵێساکان....کە شێوازناسی “ ئێمە یارمەتی تۆ دەدەین لەپێویستیەکانتدا” بەکارهێنا چینی کۆمەڵایەتی کارکەر و نزمیان نەبردەوە. خەڵک یارمەتی درا بەڵام ئاراستەی ڕۆحی ژیانیان نەگۆڕا.....[لەکاتێکدا] ئەو کڵێسانەی سەرچاوەی مادە و داراییان نەبوو و پڕبوون لە خەڵکی هەژار، لەلایەن وتارخوێنانی کەم خوێنەوار و نا پسپۆڕەوە ڕابەرایەتی دەکران، هەروەها داواکردنی گرانیشیان دەخستە سەر خەڵک. ئەندامانی نوێ چاوەڕێیان لێ دەکرا دەیەک بەخشەری ڕاستگۆ بن و ئەو جل و بەرگە لەبەر بکەن کە دەگونجا لەگەڵ کۆدی توندی جل و بەرگ و کتێبی پیرۆز هەڵگرن بۆ کڵێسا و بڕێکی زۆری کاتیش تەرخان بکەن بۆ خزمەتەکانی خواپەرستی و خزمەتەکانی چاک بوونەوە و کۆبوونەوەکانی نوێژی ماڵ و کۆبوونەوەکانی شەقام و سەردانەکانی چالاکی خزمەتکردنی ئەوکەسانەی ناتوانن بڕۆن بۆ کڵێسا. ئەو کڵێسانەی زۆرترین بەخشینیان کرد و چاوەڕێی کەمترین بوون گەشەیان نەکرد، بەڵام ئەوانەی کەمترین قازانجی مادەیان بەخشی و زۆرترین داواکردنینان هەبوو بەخێراترین شێوە گەشەیان کرد. ئەوان داوای گۆڕینی گوناحەیان دەکرد و وتاریان دەخوێند کە مەسیح هێزی هەیە وای لێ بکات ڕووبدات و ئەم هێزەش دەتوانرێت وەربگیرێت لەڕێگەی باوەڕ و نوێژەوە. چارلس دی ئوکێن. “ قوتابیکردنی کرێکارە سپی پێستەکانی هێزی بازوو و خێزانەکانیان.” قوتابیکردنی شارەکە: شێوازێکی گشتگیر بۆ مزگێنی شاری، چآپی دووەم، نوسەر ڕۆجەر ئێس گرین وەی. .١٨٠ لاپەڕە ١٩٩٢ ، خوڕێنی مەزن: خانەی بەیکەر بوک

ئیمە هەردوو خوداو هەژاران شکۆداردەکەین کاتێک ئیمە ڕێزی تەواو لەهەژاران دەگرین تا باوەڕبکەن کە ئەوان ئیش دەکەن وەک قوتابی تەواو پێگەیشتووی عیسای مەسیح.

Made with FlippingBook PDF to HTML5