On This Rock, Kurdish

67 • لاهوتی کەلتور و هەژار

تۆڕی سی ئا فوو – پێکەوەنانی جەنگاوەرانی خودا بەرەو ستراتیجییەک بۆ بردنەوەی شارەکە

سەرچاوە: چآندنی کڵێساکان لەناو ،٢ هەژارانی شارەکە: جڵدی ١١٨-١١٤ لاپەڕە

خوشک و برا خۆشەویستەکانم، گوێ بگرن: ئایا خودا هەژارانی ئەم جیهانەی هەڵنەبژاردووە لە باوەڕ دەوڵەمەند بن و میراتگری شانشین بن کەبەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت؟ ٥ :٢ یەعقوب

ئەگەر تۆ مەسیحییەکی شاری بیت ئەوا تۆ کەوتوویتە ناو مەیدانێکی جەنگی گەورەوە، کە ناکۆکییەکی تاکە و بەشێکە لە شەڕێکی گەورەتر، کاتێک هەمووشتێکی دروستکراوەکان لە سەنگی مەحەک دەبن. هێزە بەرهەڵستکەرەکان ڕێک وپێکخراوو پابەندن و لەکۆتاییشدا تەنیا یەک براوە هەیە. باوەڕ بکەیت یا نا، تێبگەیت یا پشت گوێی بخەیت تۆ هێشتا ڕۆڵت هەیە لەیەکێک لە گەورەترین کێشمەکێشمە ڕۆحییەکان لە مێژووی ئادەمیزاد دا. بە سەدان ملیۆن ڕۆح لە مەیدانی یاریدا دبێت هەریەکە لەئێمە بڕیاربدەین ئێمە لە پاڵ کێدا شەڕدەکەین لەمەدا، کە هەڵمەتی وەختی ئێمەیە. ئەم بیرۆکەی شەڕی ڕۆحییە لە سەرانسەری نوسراوە پیرۆزەکاندا دیارە، کە چیرۆکی پابەندبوونی خودا دەگێڕێتەوە بۆ ڕزگارکردنی دروستکراوەکان لە زۆرداری شەیتان، بۆ ڕزگارکردنی ئادەمیزاد لە سزا و هێزی گوناحە و بۆ بانگ کردنی خەڵک لە نەتەوەکان ئەوانەی سەر بەون لەڕێگای مەسیحەوە کە (کوڕ)ی خۆیەتی. خودای ئێمە پیاوی شەڕە )، یەزدانێکی مەزنە کە بەڵێنی دا (کوڕ)ی خۆی بنێرێت ئەوەی دەبێت ٤-١ :١٥ (کۆچ ڕەو بە (پاڵەوان) بۆ ئادەمیزاد و هەموو دروستکراوەکان کاتێک هەموو شتێک بۆ خودی خۆی ڕێک دەخاتەوە و فەرمانڕەوایی خۆی دادەمەزرێنێت لەسەر زەوی. ئێمە دەزانین کە عیسای ناسیرە ئەم پاڵەوانە بەڵێن لەسەر دراوە بوو، ئەوەی لەڕێگای بەرجەستەبوونی خودایی و مردنی و زیندووبونەوەی و گەشتکردنی بۆ ئاسمان و کۆبوونەوەی و گەڕانەوەی ئەو فەرمانڕەوایی خودا دەهێنێتە دی، هەروەها بەسەر شارە تاریکەکانی وەختی ئێمەش دا. ئەم لاهوتە بنەڕەتییەی تایبەت بە کتێبی پیرۆز، ئەم باوەڕە زۆرجار ئاماژەی پێ دەکرێت وەک (داب و نەریتە مەزنەکە)، هەروەها سۆزی بەتین و پڕۆژەی بەردەوامی (پەیمانگای قەشەگەری شاری) بریتییە لەگەڕاندنەوە و ڕەوان بێژی و بەرجەستەکردنی چیرۆکی ڕاستەقینەی خودا بۆ کڕینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو جیهانەی کە لە دروستکراوەکانەوە درێژدەبێتەوە بۆ هێنانە بەرهەمی هەموو شتەکان. ئەمە گرنگترین شتە بۆ تێگەیشتنی ئەوەی خودا چی دەکات لە جیهاندا و ناوەندییە بۆ زانینی ئەوەی ئێمە چۆن دەبێت ئەمڕۆ بژین وەک قوتابیانی مەسیح لە شاردا. کتێبی پیرۆز (چیرۆکی) بڕیاری خودامان پێدەڵێت بۆ گەڕاندنەوەی فەرمانڕەوایی شانشینەکەی خۆی کە بەچەسپاوی بنەمای گرتووە لەسەر ڕاستگۆیی پەیمان و نەرم و نیانی خۆشەویستی خۆی. خودای یەزدان بڕیاریداوە درستکراوەکانی خۆی بگەڕێنێتەوە و گەلی خۆی لە کۆی ئادەمیزاد ڕزگاربکات. هەمان نوسراوە پیرۆزەکان کە مەبەستی شانشینی

Made with FlippingBook PDF to HTML5