On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 68

خودا ئاشکرادەکات لەڕێگای پەیمانەکان بۆ (باوکان) بەوردەکارییەوە مێژووی ئیسرائیل و کەسایەتی و کاری عیسای مەسیح و کڵێساکەی دادەنێت. لەدوای هاتنی (ڕۆحی پیرۆز)ەوە ئەم (چیرۆک)ی دەربازکردن و گەڕاندنەوەیە لە مێشکدا پارێزراوە بۆماوەیەکی زۆر و ئاهەنگی بۆ گێڕدراوە و پاسەوانی کراوە لەلایەن کڵێساوە بەدرێژایی سەردەمەکان و لەڕێگای گەلی خوداوە کە لەژیان و باوەڕی ئەواندا (چیرۆک) کەکە بەردەوام دەگێڕدرێتەوە و نمایشدەکرێت و گوزارشت دەکرێت. لەهەموو لایەنەکانی ژیانی خۆمان پێکەوە (لاهوت و خوپەرستی ئێمە و ڕۆحێتی و قوتابێتی ئێمە و خزمەت و مزگێنی ئێمە) (چیرۆک)ی شکۆمەندی و نیعمەتی خودا بەرجەستەدەکرێت لەناو ئێمەدا وەک شایەت حاڵ بۆ جیهان. ئێمە ئەکتەرین لە درامای خودا، درامایەک کە نمایش دەکرێت لە شەقامەکان و گەڕەکەکانی شارەکەانی ناوەوەی ئەمەریکا. ڕووبەڕووبونەوەی پێویستییەکی گەورە: شارەکانی ناوەوەی ئەمەریکا لەیەکەم سەیرکردندا شارەکانی ئەمەریکا (هەروەها جیهان) دەردەکەوێت لە گرفتدا بن، تەنانەت نەخراونەتە ناو درامای خوداشەوە. توندوتیژی و تاوان و خێزانی هەڵوەشاو و نائومێدی لە شەقامەکان و گەڕەکەکانیان دەبینرێن بەهیوایەکی کەمی گۆڕان یا دەربازکردن. تەنانەت مەسیحی زۆر وازیان هێناوە کاتێک ئاڵای سپی وازهێنانیان هەڵکردووە بەسەر شارەکانی جیهان کاتێک ڕادەستیان کردوون بۆ جڵەوی دوژمن. گومان و نائومێدی ماوە درێژ دەربارەی ئەوەی خودا دەتوانێت چی بکات لە ناو شارەکاندا وای لە باوەڕدارانی زۆرکردووە شارەکان بخەنە دەست جڵەوی دوژمن کاتێک بە کردەکی نیشتەجێبووانی ناو شارەکانیان ڕادەستی هێزە تاریکەکان کردووە کە ئازاری کەسانی بێ بەرگە و پشت گوێ خراو دەدەن و بەناپاکی بەکاریان دێنن. بەڵام هێشتا عیسا ڕایگەیاند کە دەرگاکانی دۆزەخ سەرناکەوێت بەسەر کڵێساکەی ئەو دا ). شارەکانی ئێمە دەتوانن ببرێنەوە و چاکبکرێنەوە و بگۆڕدرێن (هەموو ١٨ :١٦ (مەتتا ئەوەی ئێمە پێویستمانە ئەوەیە برایان و خوشکان یەک بگرن بە مەبەستی هاوبەش لەپێناو مەسیحدا)! نوێترین پێویستی بۆ شارە توندوتیژەکانی ئەمەریکا و جیهان ڕوون و ئاشکرایە. دەبێت ئێمە هەموو مەسیحییەکی خواناسی شاری بدۆزینەوە تا خۆبەخش بن بۆ (ڕۆح) بە ڕێگایەکی نوێ. وەک جەنگاوەرانی (ڕۆحی پیرۆز) دەبێت هەموو یەکێک لەئێمە قوتابیانی شاری ئامادەبکات بۆ ناو کۆمەڵگایەکی نیشتیمانی و برایەتییەک و خوشکایەتییەکی هاوبەش کە هاوبەشی هەمان پەرۆشی دەکەن و ئەزمون و خەونەکان کاتێک ئەوان نوێنەرایەتی مەسیح دەکەن لەشارەکاندا کە لێی دەژین! دەبێت هەموو یەکێک ئامادەبکرێت و پۆشتەبکرێت و بڵاوەپێ بکرێت بۆ خزمەتکردن. بەهەرحاڵ هیچ کەس گەنج یا پیر ناتوانێت بە تەمبەڵی دانیشێت لە پەراوێزدا لەماوەی ئەم جەنگە قورس و وشکە دا. ئەمە کاتەکەیە بۆ کڵێسا شارییەکان و مەسیحییە شارییەکان و ڕابەرانی شاری بۆ ئەوەی هەوڵەکانیان بکەن بە دووئەوەندە لەشەڕەکەدا و بۆ هەموو یەکێک بەبێ گوێدان بە پایەو شوێنیان لە کڵێسا دا و بۆئەوەی ڕایبگەیەنن لە ئەرکدان بۆ پێشخستنی (شانشینی خودا). ئەمە ساتی ژیانی ئێمەیە بۆئەوەی بەئاشکرا پشتگیری خودا بکەین!

سەرچاوە: چآندنی کڵێساکان لەناو ،٢ هەژارانی شارەکە: جڵدی ١١٨-١١٤ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5