On This Rock, Kurdish

69 • لاهوتی کەلتور و هەژار

تۆڕی سی ئا فوو ئامرازێکی کردەکییە بۆ توانادان بە قوتابیانی شاری بۆ ئەوەی پێکەوە پشتگیری مەسیح بکەن لەشاردا! پێکهێنانی سوپایەکی مەزن: تۆڕی سی ئا فوو ئێمە مێرولەی سی ئا فوو مان پەیڕەوکردووە وەک نمونەی ئێمە بۆ تۆڕەکە. نوسەری کتێبی (پەندەکان) باسی ژیری و بلیمەتی مێرولەکانی کرد ئەوانەی کاتێک پێکەوە کاردەکەن بڕوانە ڕێگاکانی < دەتوانن شتی مەزن بۆخۆیان بهێننە دی. ئەی تەمبەڵ، “بڕۆ لای مێرولە و ببە بەدانا. بێ ئەوەی پێشەوا و کوێخاو فەرمانڕەوای هەبێت، بەڵام لەهاویندا نانی خۆی .)٨-٦ :٦ ئامبار دەکات و لەکاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە” (پەندەکان هەرچەندە بچوک و بێ بەرگەیە وەک بوونەوەری تاک، بەڵام ئەوان دەبن بە سوپایەکی بەهێز و ترسێنەر کاتێک ئەوان وەک یەک دەبن بە هاوپەیمان! تۆڕی سە یا فوو کۆمەڵەیەکی نیشتیمانی (هەموو ئەندامانی کۆمەڵگای ئاینی)یە کە بنمای داناوە لەناو قەشەگەری و رێکخراوەکان و کڵێسا خۆجێیەکان ئەوانەی بە دیاریکراوی دیزاین کراون بۆ ناسینەوە و پۆشتەکردن و خستنەبەردەستی ڕابەرانی خزمەتکاری شاریی لێهاتووی ڕۆحی بۆ ئەوەی بگەن بە هەژارترین کۆمەڵگاکە کڵێسا پێیان نەگەیشتووە و بیانگۆڕن لە ئەمەریکای شاری. ئەم مزگێنییەی تۆڕی سە ئا فوو بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی کاریگەر و سەرکەوتووی ئافرەتان و پیاوانی مەسیحی شارییە ئەوانەی ئامانجیان بریتییە لە هاندانی یەکتر بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بۆ ژیان و لەش ساغی یەکتر و بۆ هاوسەرگێری و خێزانەکانیا و بۆ کڵێساکان و کۆمەڵەی نوێژکەرانیان و بۆ کۆمەڵگاکانیان بۆ پێشخستنی (شانشینی مەسیح) لە شاردا. حەزی ئێمە بریتییە لە توانادان بە مەسیحییە شارییەکان بۆ هاوڕێیەتی کردن و ئامۆژگاری کردنی یەکتری لەپێناو پۆشتەکردنی یەکتر بۆ مزگێنی دان بەو هاوڕێ و ئەندامانی خێزانانەمان کە ناچن بۆ کڵێسا و بۆ بەدوادا چون و قوتابیکردنی مەسیحییە نوێیەکان بۆئەوەی بە ژیانی مەسیحی بژین و بۆئەوەی وەک سەرکار و خزمەتکار خزمەت بکەن لە کڵێسا مەسیحییەکانمان بەڕیز وەک بنکەی دووری (شانشین)ەکە لەوشوێنەی خودا دایناون. هەروەها ئێمە هیوادارین پێکەوە هاوکاریبکەین بۆ ئەوەی ئەو کرێکارانی لێهاتووی ڕۆحیانە بناسێنەوە و ڕاهێنانیان پێبکەین و بیانخەینە بەردەست کە دەتوانن کڵێسا بچێنن و یارمەتی گەشەکردنی بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسا بدەن کە ئامانج دەخەنەسەر ئەو گەڕەکە شارییانەی ئەمەریکا کە کڵێسا پێیان نەگەیشتووە. بۆچی ناوی سی ئا فوو ناوی ئەم هاوکارییە خۆش و نوێیەی مەسیحییە شارییەکان وەرگیراوە لە نمونەی کۆمەڵگای مێرولەی سی ئا فووی ئەفەریقییەوە کە لەلایەن کەناڵی (دیسکەڤەریی)یەوە ستایش کراوە وەک دڕندەترین و بەهێزترین کۆمەڵگای کۆمەڵایەتی جیهان. نمونەیەکی بەهێزی دروستکەرانی کۆمەڵگا کە هێلانەکانیان دەتوانن بیست و دوو ملیۆن ئەندام لەخۆ بگرن کە ئەوان دەکات بە گەورەترین کۆمەڵگای کۆمەڵایەتی جیهان و بەئاسانی بە بەرهەم هێنترین و داهێنەرترین و دەرکەوتووترین کۆمەڵە. سی ئا فووەکان بچوکن و بێ بەرگەن و پەستکەرن و بەئاسانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت ئەگەر تۆ پەلامەری یەکێکیان بدەیت یا بگەڕێیت بۆ تێکشکاندنی یەکێکیان بە دابڕاوی و بەتەنیا وەک تاکێکی ڕووت.

سەرچاوە: چآندنی کڵێساکان لەناو ،٢ هەژارانی شارەکە: جڵدی ١١٨-١١٤ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5