On This Rock, Kurdish

پێشەکی

دەبێت ئێمە مەسیحی جیهانی بین بە بینینێکی جیهانیەوە چونکە خودای ئێمە خودایەکی جیهانیە. - جۆن ستۆت سەدان ساڵ تێپەڕیوە لەوکاتەوەی (سەروەر) ی هەستاوەی ئێمە فەرمانی داوە بە نێردراوە سەرسامبووەکان و بنچینەییەکان بڕۆن و قوتابی پێبگەیەنن لەهەموو کۆمەڵی گەلان (مەتتا ). بەو هەموو هێزەی پێی دراوە لەلایەن(باوک)ەوە لە پێگەی بەرزەوە، ٢٠-١٨ :٢٨ (سەروەر)ی ئێمە فەرمانی دا بە قوتابیەکانی خۆی ( لەڕێگەی ئەوانیشەوە، کڵێسا بەناو سەردەمەکاندا) ژیان و دیاری و تواناکانی خۆیان بکەنە قوربانی بۆ بردنەوەی جیهانێک کە بەپەرۆشەوە دەیەوێت گوێبیستی نیعمەتی خودامان بێت. ئەم فەرمانە بۆ ڕۆیشتن و پەروەردەکردنی قوتابی کە ئاراستەکردنێکی سادەیە بەڵام هێشتا شۆڕشگێڕانەیە، بیرۆکەی مزگێنیەکانی پێشکەشکرد، ئێستاش ئەمڕۆ ئەوە دەبێت هەموو شتێک دابڕێژێت کەئێمە وەک باوەڕدارین و وەک نوێژکەرانی کڵێساین و وەک قەشەیەتیەکانین و وەک کۆمەڵگاکانی مزگێنین و وەک بزوتنەوەین لە ژێر دەسەڵاتی مەسیح. هیچ بانگەشەیەکی بەرزتر بوونی نیە بۆ نەوەی ئێستای مەسیحیەکان تا زیاتر شتەکان ئەنجام بدات کە ئێمە بتوانین ڕاسپاردەکەی مەسیح بهێنینە دی بۆ پەروەدەکردنی قوتابیانی نەتەوەکان. ئەم بانگەشەیە بانگەشەیەکی گرنگە – بۆ هەموو یەکێک کە ناوی بەرزی ئەو دەڵێت. عیسای (سەروەر)مان گرنگی کڵێسای خۆی دووپاتکردەوە کاتێک ئەو درکاندنی پەترۆسی (کۆپی ستاندەری ئینگلیزی): ١٨-١٥ :١٦ ناساند سەبارەت بە مەسیحیەتی خۆی لە مەتتا ] شەمعون پەترۆس وەڵامی دایەوە “ تۆ ١٦[ ”؟ ئەو بەوانی گوت” بەڵام ئێوە دەڵێن من کێم ] عیساش وەڵامی ئەوی دایەوە” تۆ بەرەکەت ١٧[ ”. مەسیحیت، کوڕی خودای زیندوو کراویت شەمعون بارجۆنا! چونکە لەش و خوێن ئەمەی بۆتۆ ئاشکرا نەردووە، بەڵکو ] منیش بە تۆ دەڵێم تۆ پەترۆسیت و لەچسەر ئەم بەردە ١٨[ . (باوک)ی من کە لە ئاسمانە من کڵێسای خۆم بینادەکەم، دەرگاکانی دۆزەخیش سەرناکەون بەسەریدا. قەناعەتی نەشیاوی عیسا ئەوە بوو ئەو کڵێساکەی خۆی بینا دەکات لەسەر بەردی درکاندنی پەترۆس، هەروەها هەمان دەرگاکانی دۆزەخیش ناتوانێت بەرگەی پێشڕەوی ئەو بکات. ناوەندی کاری ڕۆژی ئێستای مەسیح لە جیهاندا بریتیە لە بانگەشەکردنی ئەوانەی خۆی لە نەتەوەکان تا ببن بە بەشێک لە یەک (کڵێسای) پیرۆز و کاثۆلیکی (جیهانی) و نێردراوەیی خۆی. لەهەرکوێیەک کڵێساکەی ئەو بوونی هەبێت لە کۆبوونەوەی خۆجێیدا ئاوەهاش ئەو کۆمەڵگایە نوێنەرایەتی بنکەیەکی دووری زیندوو و چالاکی شانشینی خودا دەکات لە کاتی خۆماندا. چاندن و بەردەوامیدان بە کڵێسای دروست شتێکی بنەڕەتیە بۆ مزگێنی شانشینی مەسیح لەم سەردەمەدا. ئەم نمونە کۆکەرەوەیە جۆرە ناسینێکی ستراتیجی ئەو جۆرە سەرچاوانەیە کەلە ناو دەزگای بڵاوکراوەی ئەم دوایەی کەرەستەکانی چاندنی کڵێسادا هەن. ناونیشانی ئەمانە بریتین لە (گەیوو بۆ دروێنە)، کە پەرتوکی فەرمی ئێمەیە بۆ (قوتابخانەی ئینجیلی چاندنی کڵێسای شاری) و (نامیلکەی سەرۆکی قەشەی ئینجیلی) بۆ (قوتابخانەی ئینجیلی)، هەروەها (چاندنی کڵێسا لەناو هەژارانی شار)، کە پوختەیەکی سەرچاوەیی دوو جڵدە بەو سەرچاوە زۆرەی بەکارمان هێناوە لە بیست ساڵی ڕابردووی چاندنی کڵێساکان لەناو هەژاران لە شارەکانی لاپەڕەی بابەتی خوێندن پێکدێنن، بۆیە ١٧٠٠ ناوخۆی ئەمەریکا. ئەم کتێبانە خۆیان پێکەوە بۆئەوەی پانتایی جۆری بابەتەکان بۆ ئێوە دەربخەین کە لە ناو ئەم جڵدانەدا هەن، ئێمە ئەم نمونە کۆکەرەوەیەمان بەرهەمهێنا.

7

Made with FlippingBook PDF to HTML5