On This Rock, Kurdish

• لە سەر ئەم بەردە: نمونە کۆکەرەوەیەکی چاندنی کڵێسا 70

بەهەرحاڵ کاتێک ئەوان پێکەوە یەک دەگرن بە یەکبوونێکی هاوبەش بە مەبەستێکی تاکی مانەوە و بەهێزکردنی کۆمەڵگاکە ئەوان بە ڕاستی نابەزێنرێن کاتێک هەموو جۆرە ئاژەڵێک هەڵدەوەشێنن لە بزنەوە بۆ گامێش هەروەها ( وەک هەندێ جار ڕاگەیەندراوە) تەنانەت فیل لەدوای خۆیانەوە. بلیمەتی و پیشەسازی ئەوان (هەروەها دڕندەیی ڕەها) بەباشی زانراوە لەناو ئەوانەی لێکۆڵینەوەی هەموو بوونەوەرەکانی شانشینی مێروو دەکەن. ئەوانە هێمایەکی گونجاوی ئەو توانا شاراوەیەن کە ئافرەت و پیاوی مەسیحی شاری هەیانە ئەگەر تەنیا ئەوان یەک بگرن لەپێناوی توانا پێدان و پۆشتەکردن و چاکسازی و هاندانی دوولایی. پێشخستنی (شانشینی خودا) لە شارەکانی ناوەوەی ئەمەریکا بەو مەسیحییە شارییانە دەپارێزرێت کە دەناسرێنەوە و هاندەدرێن و ڕاهێنانیان پێ دەکرێت و دەرخرێنە بەردەست بۆ مەسیح! بە هۆی ئەوەی شتی زۆر دەچێتە سەنگی مەحەکەوە کاتێک بانگی مەسیح وەڵامدەدرێتەوە لەلایەن مەسیحییەکانەوە بۆ پێشبینی کردن و نیشاندانی کڕینەوە لە شارەکانی ئەمەریکا، نوێژی دڵی من ئەوەیە تۆ بتوانیت ڕەچاوی پێکهێنانی هەموو ئەندامانی سی ئا فوو بکەیت لە کڵێسا یا ڕێکخراوە مەسیحییە خۆجێیەکەت. لە هەرکوێیەک دوو قوتابی یا زیاتر کۆبوونەوە ). من قایلم کە ئەگەر ئێمە ٢٠ :١٨ بەناوی مەسیح ئەوا لەوێ ئەو لە نێوانیاندایە (مەتتا قوتابیانی شاریی عیسا کۆبکەینەوە بۆ ڕێز و شکۆمەندی مەسیح و بۆ مزگێنی پێدان و گۆڕینی گەڕەکەکانمان ئەوا خودای بەهێز سەردانمان دەکات. خودا لە دەوروبەری مێژوویی زۆردا نیشانیداوە کە ئەگەر گەلی خۆی بە ڕاستی ئەو ڕەجاوبکەن و دڵی خۆیان بۆ جوڵەیەکی نوێی خودا ئامادەبکەن ئەوا ئەو دەتوانێت ژیانەوە و نوێبوونەوە و گۆڕانی ڕیشەیی بهێنێ بۆ شارەکە. بە سەرسوڕهێنەرانە هەموو ئەوەی یەزدان داوای دەکات بۆ بینینی ڕوودانی ئەم گۆڕانە ئەوەیە گەلی خۆی خۆی ئامادەبکات بۆ سەردانی ئەو و مەبەست و بانگکردنی هاوبەشی کراوی خۆی بێتە بیر لە ئینجیلدا. کێ دەزانێت (باوک) چی بەدی دێنێت لەڕێگای ملیۆنەها قوتابی شاری کە لە هەنوکەدا بە بێ بەکارهێنراو و پشت گوێ خراو وەستاون لە شاردا؟ خودا دەتوانێت چی بکات ئەگەر مەسیحیی شاریی ئاسایی یەکگرتوو بن و کۆبکرێنەوە لەژێر مەبەستێکی هاوبەش بۆ بینینی عیسا بە ستایشکراوی لەهەموو گەڕەکێکی شاری لە ئەمەریکا؟ ئێمە دەتوانین لەسەر لێواری ژیانەوەی ڕاستەقینە بین. نوکی ڕمی ئەو ژیانەوەیە قوتابیانی شاری کۆدەکاتەوە و دەبێتە پاڵنەریان و دەیانگۆڕێت کاتێک پێکەوە پاڵپشتی مەسیح دەکەن لەشاردا. وەرە پاڵ تۆڕی سی ئا فوو لەپێناو بردنەوەی ونبووەکان و دروستکردنی قوتابی چالاکییەکانی سی ئا فوو بە دیاریکراوی دیزاین کراون بۆ یارمەتیدانی قوتابیانی شاری بۆ ئەوەی پێکەوە پەیوەندیان هەبێت لەناو مەسیحدا لەڕێگای هاوڕێیەتی و گەواهی دان و نوێژ و خزمەت. هەموو ئەندامانی تۆڕەکەی تۆ دەبن بە شوێنێکی بەهێز و ناوەند بۆ هێنانی ئەو وەرە پاڵ بزوتنەوەکە: ڕەچاوی پێکهێنانی هەموو ئەندامانی تۆڕی سی ئا فوو بکە

سەرچاوە: چآندنی کڵێساکان لەناو ،٢ هەژارانی شارەکە: جڵدی ١١٨-١١٤ لاپەڕە

Made with FlippingBook PDF to HTML5