On This Rock, Kurdish

9 • پێشەکی

بووەوە سەرکەوتنی داگیرکەرانە و نێعمەتی شۆڕشگێڕانەی ئەو گەیشتە بەردەست گەلانی جیهان. فەرمانی پەروەردەکردنی قوتابی ڕاستەوخۆ دەلکێت بە ئەرکی مزگێنی دان و پۆشتەکردن و تواناپێدانی خەڵکانی شاری لەڕێگەی چاندنی کڵێساوە. ئەم نمونە کۆکەرەوەیە شەبەنگێکی فراوانی بیرکردنەوە و پراکتیزەی ئێمە دابیندەکات لەسەر چاندنی کڵێسای فرە کەلتوری شاری، کە پێکهێنەرە لاهوتی و ڕۆحی و زانستی مزگێنی کڵێسایی و زانستی کۆمەڵایەتیەکانی خۆی دەگرێتە خۆ. هیوادارین خوێندنەوەی ئەم بابەتە هەمەچەشنانە واتایەکی پابەندبونی ئێمە دابیندبکات بۆ ئێوە بۆ بینینی ئەو (ڕاسپاردە مەزنە) ی لەناو هەژارانی جیهان بەدیهێنراوە و ئەوەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی کە پێویستماندەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەمە. وتەکەی برامان جۆن ستۆت لەسەرەتای ئەم پێشەکیەدا بەباشی ئەوە دەڵێت: “دەبێت ئێمە مەسیحی جیهانی بین بە بینینێکی جیهانیەوە چونکە خودای ئێمە خودایەکی جیهانیە.” (کارتێکردنی جیهان) کۆشش دەکات ناوی خۆی باش بێت بەقەدەر ئەوەی چاوەڕێی لێدەکرێت لەژێر پیرۆزکردن و ڕابەریکردنی (ڕۆحی پیرۆز). سۆزی بەتینی ئێمە بینینی بڵاوبونەوە و نیشاندانی (شانشینی خودا) یە لەو کۆمەڵگایانەی کە تیایاندا مەسیح نە ناسراوە یا نە دەپەرسترێت، لە هەژارترین و فەرامۆشکراوترین گەڕەکەکان لە ئەمەریکا و دەوروبەری جیهان. قەناعەتی ئێمە ئەوەیە چاندنی کڵێساو کارئاسانکردنی بزوتنەوەکانی چاندنی کڵێسا کاریگەرترین و خێراترین ڕێگەیە بۆ ئامێزگرتنی بینینێکی جیهانی پێشڕەویکردنی شانشین کاتێک لێرەوە لە کۆمەڵگا هەژارەکانی ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات. نوێژی ئێمە ئەوەیە ئەم نمونە کۆکەرەوەیە پڕیشکی ئارەزوو لەئێوەدا (خوێنەرەکانمان) هەڵبکات تا بێنە پاڵ ئێمە لەم هەڵمەتە مەزنە لە بردنەوەی هەژارەکانی جیهان بۆ مەسیح. هەمان (سەروەر) کە درکاندی ئەو کڵێسای خۆی لەسەر بەردەکە بینا دەکات سەدان ساڵ بەرلەئێستا، ئەمڕۆ توانا بەگەلی خۆی دەدات کڵێسا بڕوێنێت و گەرای بزوتنەوەی نوێ دابنێت لەناو ئەو کەسانەی هێشتا مەسیحیەت نەگەیشتۆتە ناویان لەدەوروبەری جیهان. هەریەکێک کە لە نزیکەوە گوێبگرێت، هێشتا دەتوانێت گوێبیستی (ڕزگارکەر)مان بێت کاتێک وشەکانی خۆی دووپاتدەکاتەوە کە بە پەترۆسی ڕاگەیاند ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر: “ لەسەر ئەم بەردە من کڵێسای خۆم بینادەکەم، دەرگاکانی دۆزەخیش سەرناکەون بەسەریدا.” لەڕێگەی گەلی خۆیەوە ڕاستی خودا هێشتا بەرەوپێش دەڕوات. قەشە دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس بەڕێوەبەر، پەیمانگای قەشەگەری شاری جێگری باڵای سەرۆک، گەشەپێدان و سەرۆکایەتیکردنی کڵێسا، کارتێکردنی جیهان ٢٠١٥ کانونی یەکەم ٢٢

Made with FlippingBook PDF to HTML5