On This Rock, Kurdish

97 • اسێڵک ی ندناچ یناکەییجی تارتس و ەنومن

توێژینەوەی کۆمەڵگاکەت قەشە دکتۆر دۆن ئێڵ داڤیس، فراوانکراوە و هەموارکراوە و گونجێندراوە لە (تۆ و کۆمەڵگاکەت، ئەنجومەنی نیشتمانی کڵێساکان)

سەرچاوە: چاندنی کڵیسا لەناو ،١ هەژارانی شار، جڵدی ٤١٧-٤٠٥ لاپەڕە

ئەم پرسیارانەی خوارەوە دیزاینکرا بۆ ئەوەی کڵێسای بنەما کۆمەڵگا یا کۆمەڵەی نوێژکەران یا ڕێکخراوی مزگێنی/خزمەتی مەسیحی بەوریاییەوە لێکۆڵینەوە بکات و زیاتر لە سروشتی وردی پێویستیەکان و تواناشاراوەکانی کۆمەڵگاکەی خۆی کە خاوەنییەتی، فێربێت. ئەم پرسیارانە گشتگیرن بەڵام هیلاککەر نین و مەبەستیشیان بۆ ئەوەیە کاربکەنە سەر مێشکت بۆ ئەوەی بگەڕێت بەناو دۆخ و ئەزموون و پێویستی و بەرپرسیارێتی گرنگی جۆراوجۆر کە سروشتین بۆ ئەو کۆمەڵگایەی تۆ لێی دەژیت و کاردەکەیت و شایەتحاڵی دەدەیت. دەتوانرێت هەر ڕووبەرێکی فرواوانی پرسیار بەئاسانی بدرێت بە توێژەرەوەیەک یا یەکەیەکی ئەرک ڕاسپێردراو کە لەم ڕووبەرە دەکۆڵێتەوە و زانیاری پێشکەشدەکات سەبارەت بە دۆخی گشتی کۆمەڵگاکە. . چ ڕووبەرێکی شارەکە یا یەکە کارگێڕیەکە وەک کۆمەڵگای ئامانج بۆدانراوی خۆت ڕەچاوی I دەکەیت؟ - کۆمەڵگاکەی تۆ بەچی بانگی خۆی دەکات؟ ١ - مەوداو سنورەکانی کۆمەڵەی نوێژکەرانی جوگرافی سروشتی تۆ چین؟ ٢ - تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای تۆ چین؟ ٣ - داب و نەریت و مێژوو و میراتەکانی چین و چۆن ئەم کۆمەڵگایە هاتە بوونەوە و ٤ کێ دایمەزراند و کەی و چۆن؟ - دیارترین کارەکتەری چییە – پیشەسازی یا بازرگانی یا کشتوکاڵی یا پەروەردەیی ٥ یا ڕابواردنی یا نیشتەجێیی؟ - سنورە سروشتییەکان چین کە هێڵی دەرەوەی کۆمەڵگاکەی تۆ نیشاندەدەن، واتا، ٦ شەقامە سەرەکییەکان یا ڕێگا دەرەکییە سەرەکییەکان یا هێڵەکانی شەمەندەفەر یا پەرکەکان یا ناوچەی پیشەسازی یا بازرگانی یا ڕووبارەکان یا بڕی زۆری ئاو هتد؟ - پەیوەندی ئەو بە کۆمەڵگا هاوسێکانی و شارۆچکە و شارەوە چییە بەگشتی؟ ٧ - بۆچوون و ڕای قبوڵکراوی گشتی بەرامبەر کۆمەڵگاکەو نیشتەجێبوانی چییە؟ ٨ بەچی ناسراوە/ناوبانگی هەیە؟ - ئەو یەکەیە چییە کەتۆ ڕەچاوی دەکەیت وەک کۆمەڵگای خۆت (ناوچە یا ٩ ڕووبەرێک کە ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیی هەبێت یا گوند یا شارۆچکە یا شار یا یەکەی کارگێڕی)؟ ڕووبەری گشتی و دانیشتوانی چەندە؟ - سروشتی کۆمەڵگاکانی تەنیشتی چین؟ چ شارێکی نزیک کاردەکاتە سەر ژیانی ١٠ کۆمەڵگاکەت؟ (ئایا ئەوە دێهاتییە یا گوندە یا شارییە یا قەراغ شارە)؟ - وەسفی تایبەتمەندی بەدەنی جۆراوجۆر و بار یا تەندروستی باشی کۆمەڵگاکەت ١١ دەکەیت؟

Made with FlippingBook PDF to HTML5