Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
ئەگەر ڕزگاربوون بەه ۆی ڕەحمەتی خوداوە بێت نەک دەستپێشخەری خۆمان، کەوابێت ڕۆڵی راستیمان چی بوو لە هاتنمان بۆ لای یەسوع مەسیح ؟
ئایا هەرکەسێک بیەوێت ڕزگاری ب ب ێت دەتوانێت بێتە لای یەسوع مەسیح ، یان تەنها هەڵبژێردراوەکان دەکرێت بێن ؟
ئایا هەموو باوەڕداران فەرمانیان پێکراوە کە بچن و ببنە قوتابی ، یان ئەمە بانگەوازێکی تایبەتە بۆ کۆمەڵێک باوەڕدارانی دیاریکراو لە کڵێسادا؟ چۆن بزانین کە بانگ کراوین بۆ ئەوەی بڕۆین و لەئاوهەڵکێشران و فێر بوون بکەین؟
پەیوەندی نێوان گەیاندنی کتێبی پیرۆز ی جیهانی و مەسیحی بوون چییە؟ من چی بکەم لەبارەی کەسانی و نبوو لە دەرەوەی وڵات، ئەگەر لە شاردا بژیم و هیچ ڕێگەیەکم نەبێت بۆ گەیشتنپێیان ؟
ڕۆحی پیرۆز چ ڕۆڵێکی هەیە لە گەیاندنی مژدە بە کەسانی تر؟ پەیامی ڕاسپاردەی مەزن چۆن پەیوەندی بەو شوێنانەی ترەوە هەیە کە یەسوع مەسیح فەرمانی بە نێردراوانەکانی کردووە بۆی بچن و شایەتحاڵ بن تێیدا؟
چی مرۆڤ دەکاتە شایەتحاڵی ڕەوا؟ ئایا دەتوانیت شایەتحاڵی خودا بیت تەنانەت ئەگەر نەش چیتە کۆلێژی کتێبی پیرۆز یان قوتابخانەی لاهووتیش ؟ کێ شایستەی ئەوەیە بچێت و لەئاوهەڵکێشران بکا ت و فێری کاری بکات لەپای خودا؟
تەنها هەڵبژێردراوەکان دێنە لای یەسو ع مەسیح
لە باسکردنی باوەڕ ی هەڵبژاردن لەگەڵ قوتابیا نی دیکەدا، قوتابیەک بەڕێکەوت باسی لەوە کرد کە پێی وایە یەسوع مەسیح تەنها بۆ هەڵبژێردراوەکان مردووە؛ ئەوانەی کە بۆ ڕزگاربوون هەڵنەبژێردراون ؛ لە پلانی خودا دا نەبوون بۆ ڕزگاربوون . قوتابییەکە دەیگوت ئەگەر خودا بیەوێت ڕزگارت بێت، ئەوا ڕزگارت دەبێت. ڕوونە کە هەموو کەسێک ڕزگاری نابێت، بۆیە خودا مەبەستی ڕزگارکردنی هەموو کەسێک نییە، بەڵکو تەنها هەندێک. بۆیە یەسوع مەسیح تەنها بۆ ئەو کەسانە مرد کە خودا دەیەوێت ڕزگاریان بکات. ئەم هێڵی بیرکردەوەیەت پێچۆنە ئایا ئەم ئارگی ومێنتە قەناعەت پێکەرە ؟ بۆچی ، یان بۆچی نا ؟
خودا تۆی هەڵبژاردووە بۆ نەفرەت کردن
دوای خوێندنەوەی کتێبێک لەسەر خوداناسی چاکسازی، قوتابییەک ناڕەحەت بوو سەبارەت بە بیرۆکەیەک کە لە کتێبەکەدا ڕووبەڕووی بووەتەوە. بیرۆکەکە بە سادەیی ئەمەیە؛ ئەو ڕاستییەی کە خودا هەندێک هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت، ئەوەش بەو واتایەی ە کە خودا هەندێکی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بچنە دۆزەخ ەوە . کتێبەکە پێشنیاری کردووە، هەندێک کەس هەن کە نایەن و ناتوانن بێنە لای یەسوع مەسیح ، چونکە هەڵنەبژێردراون بۆ ڕزگاربوون ؛ خودا چاوپۆشی لێکرد و ن و هەر بۆیە دەمرن، بەبێ یەسوع مەسیح و بێ هیوا. ئەم بیرۆکەیە قوتابی تووشی کێشە دەکات، بەڵام پێدەچێت واتایەکی لۆژیکی هەبێت. ئایا هەڵبژاردنی هەندێک و هەڵنەبژاردنی هەندێکی تر ئەوە دەرناخات کە خودا جیاوازی دەکات !؟ ئایا ئەوانەی کە هەرگیز هەڵی نەبژاردوون تەنانەت چانسی ڕزگ اربوونیان نەبووە؟ ئایا ئێمە دووڕوو نین کاتێک داوا لە خەڵک بکەین بێنە لای یەسوع مەسیح لە کاتێکدا ئێمە دەزانین کە هەندێکیان هەرگیز ناتوانن بێن هەرچەند بیانەوێت؟ چۆن یارمەتی ئەم قوتابیی ە ئازیزە دەدەیت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە؟
94
Made with FlippingBook Annual report maker