Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

هەموویان بڵاوکەری ئینجیلن ، بەڵام تەنها هەندێکی کەمیان ئینجیل خوێنن

لە گروپێکی خانە یی دا کە سەرنجیان لەسەر خوێندنی مژدەبردن بوو ، گفتوگۆیەک لە نێوان ئەندامەکاندا سەرهەڵدەدات سەبارەت بەوەی کە ئایا هەموو تاکێک دەبێت گوێڕایەڵی ڕاسپاردەی مەزن بێت یان نا. هەندێک پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هەر چەندە هەوڵ یش بدەین، هەرگیز نا توانین ڕۆحی وەک بیلی گراهام یان پۆڵسی نێردراوی خودا بەدەست بهێنین. ئەوان لەلایەن خوداوە بەهرەمەند کرابوو ن بۆ ئەوەی ئەرکەکەیان ئەنجام بدەن، ئێمە تەنها بانگ کراوین بۆ ئەوەی ئەو مژدەیە لە ناو هاوڕێ و خێزانەکەماندا بەیەکەوە باس بکە ین. هەندێکی تر ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دەڵێن، ڕاسپاردەی مەزن وشەیەکی تازەیە بۆ هەموو نەوەیەک لە مەسیحییەکان. هەموو باوەڕداران دەبێت ڕێگایەک بدۆزنەوە کە دەبێت بچن و لەئاوهەڵکێشران بک ەن و خەڵک فێر بکەن، چونکە یەسو ع مەسیح فەرمانی پێکردین کە ئەوە بکەین. کەس بێب ەش نیە لەم کارانە ؛ هەمووان دەبێت وەڵام بدەنەوە. چۆن دەتوانیت مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە دژبەیەکانە دەکەیت؟ بێ هیواو بێزار انە، ل ەو کەسانەی کە وا خۆیان نیشان دەدەن کە باوەڕیان هەیە بەڵام لە ڕاستیدا بێ باوەڕن ، یەکێک لە کڵێسا بچوکەکان دە ڵێت کە بۆ ئەوەی تۆ ڕزگارت بێت دەبێت دان بە یەسوع مەسیح دا بنێیت وەک پەروەردگار. ئەمە شتێکی نوێ نییە، لەبەر ئەوەی ئەمە هەر ئەوەیە کە Romans 10 فێر مان دەکات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵیان داوە بیبەنە ئاستێکی تر. لەبەر ئەوەی زۆر کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەر ب ە یەسوع مەسیح ن بەڵام هیچ نیشانەیەکی پابەندبوون بەوەوە نیشان نادەن، قەشەکە دەستی کرد بە داواکردن لە خەڵک کە تەنها باوەڕ بە ڕاستییەکان نەکەن سەبارەت بە زیندووبوونەوە، بەڵکو پابەندبوونێکی کەسی راست بکەن بۆ ئەوەی بژین و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەسوع مەسیح بن بۆ ئەوەی ڕزگاری ان بێت. هەندێک لە کەسە گەورەکان نیگەرانن؛ پێیان وایە قەشە کاری رزگاربوون فێری خەڵک دەکات و پاشان ئەمە وادەکات کە خەڵک لە پەروەردگار دوور ب خاتەوە. هەندێکی تر پێشوازی لە فێرکردنەکە دەکەن وەک بەدیلێکی پێویست و تازەگەری بۆ بانگەشەی لاواز و سست کە پێدەچێت لەمڕۆدا لە کڵێساکاندا زۆر باو بێت. چۆن سەنگ دەخەیتە سەر ئەم بابەتە دوو رەهەندییە ؟ ڕزگار بوونی پەروەردگاری عیسای ناسری Jesus of Nazareth بەپێی هەڵبژاردنی سەروەری خودا کراوە بە خزمەتکاری هەڵبژێردراوی خودا، ئەو کەسەی کە خودا لە ڕێگەیەوە جیهان ڕزگار دەکات، و ئەو کەسەی کە هەموو ڕزگاربووەکان ڕزگاری خۆیان یانی تیا دەدۆزنەوە . گەلی ئیسرائیل نیشانە و پێشەکی گەلی هەڵبژێردراوی خودایە، کە لە ڕێگەیەوە یەسوع مەسیح هات، کە مرد و هەستایەوە و وەک پەروەردگاری هەڵبژێردراوی خودا حوکمڕانی دەکات. کڵێسا کە لە هە موو جولەکە و نەتەوەکانی و باوەڕدار ەکان پێکهاتوون ، ئەمانە هەموویان هەڵدەبژێردر اون “لە یەسوع مەسیح دا” ، واتە لە پەیوەندیدا بە یەسوع مەسیح ەوە کاتێک بە باوەڕ پێیەوە یەک دەگرن . ڕاسپاردەی مەزن هێڵکارییەکی گشتی بۆ شایەتحاڵی سێ لایەنەی کڵێسا لە جیهاندا دەکات بۆ ق وتابی پێکهێنان . کڵێسا شایەتحاڵی دەدات بە چوون و پێکهێنانی قوتابی ) گەیاندنی کتێبی پیرۆز بە ونبووەکان لە جیهاندا(، بە لەئاوهەڵکێشر ان )تێکەڵکردنی باوەڕدارانی نوێ بە کۆمەڵەی باوەڕداران(، و بە فێرکردن )ڕێنمایی کردنی قوتابی ەکان بۆ ئەوەی هەموو فەرمانەکانی یەسوع مە سیح ئانجام بدەن و بەم شێوەیە گەشە بکەن بۆ پێگەیشتن لە ناویدا .( دووبارە باسکردنەوەی نامەی وانەکە

95

Made with FlippingBook Annual report maker