Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
سەرچاوەو نوس راوەکانی سەبارەت بە کتێبی پیرۆز
ئەگەر ئارەزووی ئەوەت هەیە بەدواداچوون بۆ هەندێک لە بیرۆکەکانی “ کڵێسا وەک شایەتحاڵ ” بکەیت، لەوانەیە بتەوێت ئەم کتێبانە تاقی بکەیتەوە:
- Arn, Win, and Charles Arn. The Master’s Plan for Making Disciples. 2nd Edition. Grand
Rapids: Baker Books, 1988 (1982).
- Coleman, Robert. The Master Plan of Evangelism. 30th Anniversary Edition with Study Guide
by Roy J. Fish. Grand Rapids: Fleming H. Revell-Baker Books, 1993 (1963).
- Phillips, Keith. The Making of a Disciple. Old Tappan, New Jersey: Revell Books, 1981.
- Snyder, Howard. Kingdom, Church, and World: Biblical Themes for Today. Eugene, OR: Wipf
and Stock Publishers, 2001 (1985).
.......................... ...................................................
پەیوەندییەکانی خزمەتک اران
سەرسوڕمانی هەڵبژاردنمان لەلایەن خوداوە لە یەسوع مەسیح دا، و بانگهێشتکردنیمان لەلایەن خوداوە بۆ ئەوەی قوتابی بین، ڕاستییەکی شیرین و قووڵە بۆ ئێمە وەک باوەڕداران. ئێمە لە یەسوع مەسیح دا هەڵبژێردراوین، بانگکراین بۆ ئەوەی بچینە هەموو جیهان و بیانکەین بە قوتابی، وە بە ناوی خودای سیانەی پیرۆزەوە لەئاوهەڵکێشیان بکەین و فێری وشەی پیرۆزی مەسیحیان بکەین. ئەم ڕاستیانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیان و خزمەتکردنت وەک قوتابیە ک هەیە؛ تۆ ناتو انیت بەرپرسیارێتی خۆت وەک سەرکردەیەک جێبەجێ بکەیت ئەگەر شکست بهێنیت لە قەدرزانی و تێگەیشتن ت لە یەکبوونی خۆت لەگەڵ خودا لە یەسوع مەسیح دا، و راسپاردەی یەسو ع مەسیح بۆ کڵێساکەی بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی پێی دەوترێت ڕاسپاردەی مەزن . ئێستا کاتی ئەوە هاتووە تۆ هەڵسەن گاندن بۆ ئەوە بکەیت کە چۆن ئەم ڕاستیانە گەیشتوونەتە کاریگەری لەسەر ژیانت. ئایا تا ئێستا توانیوتە ئەو ڕاستییە لەناو ژیانتدا تێکەڵ بکەیت کە خودا لە کوڕەکەیدا هەڵیبژاردووی - چۆن ئەم ڕاستییە کاریگەری هەیە لەسەر گۆڕینی بیرکردنەوەت یان شێوازی نوێژکردنت یان پەیوەن دیکردنت لەگەڵ باوەڕدارانی تر، یان بێباوەڕان؟ ئایا هەست بە پابەندبوونێکی قووڵ دەکەیت بە ڕاسپاردەی مەزن ەوە ؟ خودا بانگت دەکات چی بیت و چی بکەیت بۆ ئەوەی زۆرترین بەشداری بکەیت لە بەدیهێنانیدا لەو شوێنەی کە ئەمڕۆ دەژیت و خزمەت دەکەیت؟ هەندێک کات بەسەر بەرە و داوا لە ڕۆحی پیرۆز بکە کە قسەت لەگەڵ بکات دەربارەی ئەمانە و ڕاستییەکانی تر یش ، و چۆن خودا دەیەوێیت هەڵوێستت هەبێت بۆیان. ژیان و خزمەتەکەت کراوەیە بۆ ئەوەی ئەم فێرکردنە دەستت لێبدات، ئەگەر هەستیار بیت بۆ گەڕان تەنها لەو شوێنەی کە ئەم ڕاستیانە دەتوانن ڕاستەو خۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانت هەبێت. ئەم هەفتەیە کاتێک تەرخان بکە بۆ ئەوەی تێڕامان لە ڕاستییەکانی ئەم وانەیە بکەیت ، و داوای تێڕوانین لە خودا بکە لە جێبەجێکردنیان. هەفتەی داهاتوو بگەڕێیتەوە بە ئامادەیی بۆ ئەوەی تێڕوانینەکانت لەگەڵ فێرخوازەکانی تری پۆلەکەتدا بەیەکەوە ئاڵوگۆڕ بکەیت.
96
Made with FlippingBook Annual report maker